$باکووری کوردستان$
- پارێزگاری تورکی شرنەخ لە 1ی تشرینی یەکەم / 9ی ڕەزبەرەوە تا 15 ڕۆژ، هەموو کۆبوونەوە، ڕێپێوان و چالاکی و کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی لە ناوەندی شارەکە و ناوچەکانی قەدەغە کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- نۆهەمین پێشانگانی نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە پارێزگای #سنە# کرایەوە. لە نۆهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کوردستان لە سنە 90 دەزگای چاپ و پەخشی ناوخۆیی ئێران بەشدارییان تێداکردووە و لە هەرێمی کوردستانیشەوە 13 دەزگای چاپ و پەخش بەشدارییان کردووە و پێشانگاکە ماوەی شەش ڕۆژ دەخایەنێت و 30% داشکان بۆ کتێبەکان کراوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370382/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە سنە کرایەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان لە سنە کرایەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ #کۆڵبەر#ێک بە ناوی عەزیز ڕەئیسی لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری #شنۆ# لە پارێزگای ئوروومییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە. عەزیز ڕەئیسی، خەڵکی گوندی گردیک-ی سەر بە ناوچەی مێرگەوەری شاری #ورمێ#-یە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[4]
- ڕژێمی ئێران سزای سێدارەدانی بۆ هونەرمەندی #کرماشان#ی موحسین #لوڕستان#ی، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی فەساد دەرکرد.[7]
$باشووری کوردستان$
- کۆنفرانسی دەرخستنی ستراتیژیەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە لە #هەولێر#، دەستیپێکرد.[2]
- چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی #سلێمانی# لە دووەم ڕۆژدا بەردەوام دەبێت، بڕیارە ئەمڕۆ 33 فیلمی کورت و درێژ لە 14 وڵاتی جیهانەوە نمایش بکرێن، 13 فیلمیان لە کوردستانەوەیە، پانێڵێکیش دەربارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەڕێوەدەچێت.[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ له ماڵێکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیدا گیرا، کە لەنێویاندا بڕێک TNT هەیە.[5]
- لە گوندی تۆپزاوە لە باشووری پارێزگای #کەرکووک# دوای ڕۆژێک لە بێسەروشوێنبوونی، منداڵێکی شەش ساڵ، تەرمەکەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە. کەسوکاری منداڵەکەش گومانیان لە چەکدارانی #داعش# هەیە.[6]
- بە دەسپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵات (ڕووناک) سیمینارێک لەسەر هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە ئێران و ئەفغانستان و هەروەها توند و تیژی بەرامبەر ژنان لە باشووری کوردستان بەڕێوەچو، بە ئامادەبونی ڕێکخراوی ڕوناک، پڕۆژەی ژن ژیانە مەیکوژە، حیزبی هەمبەستگی ئەفغانستان سیمینارەکە پێشکەشکرا.[1]
- سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی بەڵێندەران ڕایدەگەیەنێت: ڕەوشی بەڵێندەران زۆر ناهەموارە و پێویستە #وەزارەتی دارایی# و حکومەت ڕەوشیان باش بکات، ئەگەرنا کاریگەریی لەسەر کاری بەڵێندەران دەبێت و مایەپووچ دەبن.[5]
- کاژێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا کوێستانی کونە کۆتریان لە گوندی ڕوستێ لە سنووری شارۆچکەی #چۆمان# بۆردوومانکرد.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەهەزاران کەس لە گوندی خراب ئیشکێ لە #کۆبانێ# کۆبوونەوە و داوایانکرد نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و مەجلیسی سووریای دیموکراتیک (مەسەدە) بەشداری کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی سووریا ببن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370382/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بە هەزاران کەس بەرەو بارەگای هێزە هاوپەیمانەکان لەکوبانی ڕێپێوانیان کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بە هەزاران کەس بەرەو بارەگای هێزە هاوپەیمانەکان لەکوبانی ڕێپێوانیان کرد=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- #ڕەزا باران#، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بەرلین کوردێکی باکووری کوردستانە و 40 ساڵی تەواوە بەبێ وەستان و ماندوبوون سەرقاڵی کارکردنە بۆ خەڵک و شاری بەرلین، وەک ڕێزێک بۆ ئەو خەباتەی ئەو پیاوە کوردە، لە لایەن پارێزگاری بەرلینەوە بە ئامادەبوونی دەیان کەس خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表