$باکووری کوردستان$
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی تورکیا ڕایگەیاند فەرماندەیی سەربازیی دێرسم و دەزگای هەواڵگری تورکیا لە شارۆچکەی پلەمورێ دژی گەریلاکانی #پەکەکە# ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا دوو گەریلا گیانیان لەدەستداوە. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، بنکەکانی پەکەکە لە زاپ و ئاڤاشین و گارە بۆردومان کراون و لە ئەنجامدا 17 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لەوبارەوە پەکەکە هیچ لێدوانێکی نەداوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی کردنە پشووی ڕۆژی شەممانی بۆ #وەزارەتی پەروەردە# ڕەتکردەوە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370385/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فیلمی دۆکیۆمێنتاری 58 ڕۆژ لە چوارچێوەی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نیمایش دەکرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فیلمی دۆکیۆمێنتاری 58 ڕۆژ لە چوارچێوەی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نیمایش دەکرێت=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# لە بارەگای سەرۆکیی جوڵانەوەکە لە شاری #سلێمانی# یەکەمین کۆنگرەی گشتیی بەست و تیایدا #شاسوار عەبدولواحید#، بە سەرۆکی جوڵانەوەکە هەڵبژێردرایەوە.[3]
- ئۆرکسترای سەمفۆنیای سلێمانی بە هاوبەشی #زانکۆی سلێمانی#، لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی سلێمانی کۆنسێرتێکی ناوازەی میوزیکی پێشکەش بە ئامادەبوانی کرد.[2][3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# و گێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریای کردووە و ئاماژە بەوە دەکات، ڕاگەیاندنی کۆمیتەی دەستووری سووریا و دوورخستنەوەی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، وەک سوپرایزێک دەبینن و ئەو هەنگاوە خزمەت بە چارەسەرکردنی دۆخی سووریا ناکات.[1]
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) ڕایگەیاند: دوودڵ نابن لە بەرگریکردن لە خۆیان و هەر هێرشێکی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان دەگۆڕن بۆ جەنگێکی گشتگیر لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- #خەزال سیدۆ#، ژنە چالاکڤانی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەرەو گۆڕستانی شاری بۆن بەڕێکرا و لەوێ بە ئامادەبوونی سەدان کەس کە لە شارە جیاوازەکانی ئەورو#پاوە# بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئامادەبوون، بەخاکسپێردرا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370385/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی خەزال سیدۆ لە ئەڵمانیا بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی خەزال سیدۆ لە ئەڵمانیا بەخاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژیی پارتی داد و گەشەپێداندا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: ئامادەکاری تەواومان کردووە و پلانی سەربازیمان داناوە لە ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕێنمایی پێویستمان لەوبارەیەوە دەرکردووە. ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە زۆر نزیکە و لەوانەیە ئەمڕۆ یان بەیانی دەستپێبکات بە هەردوو ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی. ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەهەموو ئه و کەسانەی بەڕووماندا پێدەکەنن و دەستی دەستیمان پێدەکەن بە گفتوگۆی دیپلۆماسی لەپێناو دوورخستنەوەی وڵاتەکەمان له و ڕێکخراوە تیرۆریستییانە دەڵێین قسەکردن کۆتایی هات.[5]
- بەگوێرەی ئامارێکی نوێی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 100 کەس و زیاتر لە 4000 کەسی دیکەش لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان برینداربوونە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表