$باشووری کوردستان$
- هاتووچۆی #دەربەندیخان# ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان دەربەندیخان بۆ #سلێمانی#، ماوەی 12 ڕۆژ ڕێگای سەرەکی نێوان #گەرمیان# بۆ سلێمانی دادەخرێت و بۆ ئه و مەبەستەش ڕێگای لاوەکی بۆ هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە دیاریکراوە.[3]
- پارێزگاری #هەولێر# ئاشکرای کرد: کە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی هەرێم پێی ڕاگەیاندوە ئامادەیە واژۆی بڕیاری لەسێدارەدان بکات بۆ ئه و کەسەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر تەواوی ئەندامانی خێزانێکی پەنابەری خۆرئاوای کوردستانی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشت.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370386/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 06-10-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 06-10-2019=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی 17 ساڵ لە ماڵی خۆیدا لە گوندی سەروچاوەی شارەدێی #بێتواتە# دۆزراوەتەوە.[2]
- بەمەبەستی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان، دووەمین کۆنفرانسی تایگەرس لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نوێنەرانی پێنج زانکۆی جیهانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوکاریکردنیان دەبڕی و بە گرنگی دەزانن، زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتووەکانی وڵاتان هەبێت.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، هەسەدە هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.[1]
- ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە #عەفرین# بڵاویان کردەوە، گروپێکی چەکدار بە ناوی پۆلیسی سەربازی و هێزەکانی سووپای تورکیا، بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی گوندی کورزێلێی سەر بە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستانیان گەمار دا و دەستیان بە ڕفاندنی هاووڵاتیانی گوندەکە کرد. ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشی دەکات، ئه و چەکدارانە 22 هاووڵاتی کوردیان لە گوندەکە ڕفاندووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.[2]
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە بەرەی الشام دەستیان بەهەڵکەندنی گرد و شوێنەواری مێژوویی ناوچەی تل بیرا لە عەفرین کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە چەتەکان نەیان هێشتووە دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە نزیکی شوێنی هەڵکەندنەکە ببنەوە، هەروەها لە هەڵکەندنی گردەکەدا ئامێری گەورە بەکارهێنراوە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- شۆن ڕۆبێرتسۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، واشنتن گرنگی بە سەرکەوتنی ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات و ئەو ڕێککەوتنەش باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە. گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتیشی هەر ئۆپەراسیۆنێک بەبێ هەماهەنگی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی فورات جێگەی نیگەرانی ئەوانە و دەشبێتە هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و نائارامی بە دوادا دێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表