图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 104,950
书籍 19,386
相关文件 97,719
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#کەنەکە#
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک ن ک) لە چوارچێوەی ڕاوێژی نەتەوەییدا، لە ڕۆژانی 14 و 15-09-2019 لە شاری ستۆکهۆلم لە سوید کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ گفتووگۆکردن لەسەر دوایین بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست. نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، شارەزایانی بواری جیاواز، مافناس و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کولتووریی، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو کەسایەتی کوردستانیی بەشدارییان تێدا کرد.
کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەمە 14-09-2019 بە پەیامی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان و بە ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، دەستی بە کارەکانی کرد.
دواتر بابەتەکانی وەکوو بارودۆخی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بارودۆخی ئابووری و چینایەتیی، ژنان، مافەکانی مرۆڤ، ڕەوشی سیاسی و ڕێبازەکانی چارەسەریی گفتووگۆیان لەسەر کرا. لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا میوانان و بەشداربووان بە پرسیار و بۆچوونەکان بارودۆخی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەموو ڕوویەکەوە خستە بەر باس و شرۆڤە کردن. کۆبوونەوە ڕۆژی یەکشەمە بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامنامە کۆتایی پێهات.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر داگیرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئەناڵێنێت. زیاتر لە 40 ساڵە ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئێران مافەکانی گەلی کورد بنپێدەکات، دەنگی ئازادیخوازان ئەبڕێت و وڵامی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد بە شەڕ و کوشتن دەداتەوە. بارودۆخی کۆمەڵایەتی ساڵ لە دوای ساڵ خراپتر دەبێت و لەوچوارچێوەیدا گیرۆدەبوونی جەوانان بە مادەهۆشبەرەکان بووە بە بەشێک لە شەڕی تایبەتیی ڕژیم لە دژی گەلی کوردستان. ژنان لە سەرجەم مافە مرۆڤایەتییەکانیان بێبەشن و ئابووری وڵات لە لێواری ئیفلاسکردن دایە. ڕانت، دزی، فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، هەڵخڵەتاندن و گەندەڵی هەموو شوێنێکی داگیرکردووە و کۆمەڵگەی دوچاری قەیرانێکی قووڵ کردووە، بەتایبەتیی کۆمەڵانی کرێکارو هەژار لە دژوارترین هەلومەرجدا ژیان بەسەر ئەبەن.
سەرەڕۆییەکانی ڕژیم و دەستێوەردانی لە کاری ناوخۆی وڵاتانی هەرێمەکە وەکوو ئێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، ئێرانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی مەترسیداری نێونەتەوەیی کردووەتەوە. لە دژی ئەو بارودۆخە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەی داوە بە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی و خۆی پڕ چەک دەکات. بەرنامە و پرۆگرامەکانی ڕژیم لە ئێستادا بووە بە سەرچاوەی قەیرانێکی نێونەتەوەیی لە ئاستی جیهاندا. سەرەڕای بەرنامەی ئەتۆمی، درووستکردن و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک کە لە سووریا، لوبنان و یەمەن لە دژی ئیسرائیل، عەرەبستان و هاوپەیمانانی ئەمریکا بەکار دەبرێن، مەترسی شەڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین گەیاندووتە بەرزترین ئاستی.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆربەی چەکە پێشکەوتووەکانی خۆی لە دژی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکار هێناوە. ڕۆژی 08-09-2018 لە ئاکامی موشەکبارانی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان دا 16 کادری پێشکەوتووی حزب و دوو پێشمەرەگەی حیزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهید بوون. هەمان ڕۆژ ڕژیمی داگیرکەری ئێران سێ شۆڕشگێری کورد؛ ڕامین حوسین پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لە زیندان دا لەسێدارە دا. ئەوە ڕاستییەکە کە تیرۆری ڕژێمی ئێران دژی گەلی ئێمە بێسنوورە.
ڕژیمی ئێران بێجگە لە سیاسەت و کۆمەڵگە، دەست لە ژینگەی کوردستانیش ناپارێزێت. ساڵی ڕابردوو لە زۆر شوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کەسانی سەر بە ڕژیم ئاگرییان لە پاوان و دارستانەکان بەردا. لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندندەوەی ئاگر لە ئاکامی پیلانێکی چەپەڵی ڕژێمدا، چوار چالاکوانی ژینگەپارێز بە ناوەکانی شەریف باجور، ئومێد کۆنەپۆشی، ڕحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژووهی شەهید بوون. هەر بۆیە پێویستە پاراستنی ژینگەی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ببینرێت.
لە ڕووی ئابوورییەوە ڕژیم دەرفەتێکی کار و ژیانی ئاسایی بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە. لە بەر ئەوە هەزاران کەس بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیانیان ناچار دەبن لە هەلومەرجی زۆر دژواردا #کۆڵبەر#ی بکەن. لەگەڵ ئەوە ڕژیم ڕێگەنادات ئەو کەسە هەژارانە بە ئاسوودەیی کاری دژواری کۆڵبەری ئەنجام بدەن و هەتا ئێستا سەدان کۆڵبەر لەسەر سنوورەکان کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
ئەوە بە ساڵانە گرتن، کوشتن، گوشار و هێرش لەسەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بووە بە بەشێک لە سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە دژی گەلی کوردستان. هاوکات لەدەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی ڕژیمی ئێران لە دوژمنایەتکردنی مافەکانی گەلی کورد و تەڤگەرەکانی کوردستان بە ڕوون و ئاشکرایی دیارە. لە هەر شوێنێک هیوایەک بەئازادی و بەدەستهێنانی بەشێکی بچووکی مافەکانی کوردستانیان لە ڕۆژەڤدا بێت، ئێران سەرجەم ئیمکانەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێگە لەو دەرفەتە بگرێ کە بە قازانجی خەڵکی کوردستانە. هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە کۆبوونەوەی سۆچی لە دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان، هاوکارییەکانی لەگەڵ #حەشدی شەعبی# و لایەنە توندڕەوەکانی ئێراق لە دژی باشووری کوردستان و هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا لە دژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە باکوور، ئاکامی سیاسەتی دوژمنکارانەکانی ئێرانە لە دژی گەلی کوردستان.
لە دژی سیاسەتی داگیرکاری و دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بەرخۆدان دەکات. بەقارەمانی تێکۆشانی ئازادی گەیاندووتە ئاستێکی وەها کە ئێستا هەموو لایەنێک حەسابی بۆ دەکات. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدان و ڕەنجە بە ئەنجام بگات، پێویستە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە یەکدی نزیک ببنەوە و دەرگای هاوکاری و بەشداریکردن بۆ سەرجەم تاک و گرووپەکانی ناو تەڤگەری کوردستان بکەنەوە.
نوێنەر و کەسایەتییە بەشداربووەکان لە ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوای باس و گفتووگۆی بەرفراوان لەسەر ئەو مژارانەی ئاماژەیان پێکرا، ئەو خاڵانە بۆ ڕای گشتی پێشکەش دەکەن:
1. ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرە باوەڕییە، خاوەن گرووپی باوەڕی و چین و توێژی جیاوازە. نابێ کۆماری ئێران لەسەر بناغەی یەک نەتەوە و یەک باوەڕی درووست بکرێت. دەبێت ئێران لە ناوخۆ دا دیموکراتیک، سکولار، ئازاد و دادپەروەر بێت.
2. بارودۆخی ئێستای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەبووڵ ناکرێت. گەلی کورد وەکوو سەرجەم نەتەوەکانی دیکە خاوەن هەموو مافە بنەڕەتییەکان و مافی دەسنیشانکردنی چارەنووسی خۆیە.
3. پارت، ڕێکخراو و دەزگا سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بوونیادنانی پلاتفۆرمێکی بەهێز و پێگەفراوانی نەتەوەیی، لە ماوەیەکی کوورت دا دەست دانووستاندن بکەن و خۆیان لە کێبڕکێی نابەجێ کە تەنیا دڵی دوژمنان خۆش دەکات، بپارێزن.
4. سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕێگای هەماهەنگی وهاوکاریی پێویستەوە ڕێگە نەدەن دوژمن کەڵک لە ناکۆکی یان جیاوازییە سیاسی، ئیدئۆلۆژیک و ڕێکخراوەییەکان نێوانیان وەرگرێ. پێویستە زەمینە بۆ کاری هاوبەش خۆش بکرێت.
5. کۆبوونەوە داوا لە هەموو پارت و ڕێکخراوو کەسایەتییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکات خاوەندارێتیی لە ڕۆژاواو باشووری کوردستان بکەن. هەمانکات پشتگیریی خەباتی ئازادیی گەلی کورد لە باکووری کوردستان بکەن.
6. بۆ ئەوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەو سیاسەتدا بگێڕن، پێویستە پارت و ڕێکخراوەکانی کوردستان لەمبەپەرو ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لابەرن. لە دژی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێگر لە پێش چالاکییەکانی ژنان
خاوەن هەڵوێست بن. پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان خاوەن ماف و ئیرادە بن و بناغە بۆ پێشکەوتنی تەڤگەری ئازادی ژنان خۆش بکرێت.
7.. کۆبوونەوە پشتگیریی خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان و ئێران لەپێناو ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسیدا ئەکات.
8. کۆبوونەوە خاوەندارێتیی و پشتگیریی لە هەموو زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەکات. سیاسەتی گرتن و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیڕەوەی ئەکات، بە هەموو شێوەیەک ڕیسواو شەرمەزار ئەکات.
9. ڕژێمی ئێران دەست لە وێرانکردن و لەناوبردن و دزینی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستانیش ناپارێزێت. لەو ڕووەووە پاراستن و خاوەندارێتیی لە شوێنەواری مێژووی و کلتورو زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە. پێویستە گەلی کوردستان ڕێگا نەدەن کلتورو زمان و مێژوویان بشێوێنرێت.
10. کۆبوونەوە لەو بڕوایەدایە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان بە بێ ڕووخانی دەسەڵاتی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران و بەدیهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی دیموکرات و دادپەروەر، ناگاتە ئامانجە بنەڕەتییەکانی خۆی. هەر بۆیە پێویستە خەباتی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخانی ڕژێم لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بێت.
11. کۆبوونەوە داوا لە هەموو پێکهاتە و هێزە ئازادیخوازەکانی ئێران ئەکات، بۆ ئێرانێکی ئازاد، دیموکرات و سیکۆلار و یەکسان، بۆ چارەسەریی پرسی پێکهاتە نەتەوەیی و باوەڕییەکانی ناو ئێران، پێکەوە ڕێکبکەون و خەباتی هاوبەش پەرە پێبدەن.
12. کۆبوونەوە بانگ و داوا دەکات کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتیووانی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان بکەن، بە تایبەتیی خاوەنداریی لە ماف و بارودۆخی کۆڵبەران بکەن. ڕێگری بکەن لەوەی کە دوژمنی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی درێژە بە کوشتنی ئەوچینە هەژارەی کوردستان بدات.
بۆ ئەوەی بەدوادچوون بۆجێبەجێکردنی ئەم کار و داخوازییانە بکرێت، کۆبوونەوەکە کۆمیتەیەکی تایبەتیی هەڵبژارد. ئەم کۆمیتەیە لەگەڵ کۆنسەی بەڕێوەبەری کەنەکە هاوکاری دەکات.
ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەنجامەکانی ئەم ڕاوێژە، تێکۆشانی ئاشتی و ئازادی بەهێزتر دەکات و ڕێگا بۆ یەکێتی نەتەوەی خۆش دەکات[1].
کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
15-09-2019
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,597
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 17-09-2019 (5 年份的)
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 17-09-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on17-09-2019
此产品最近更新( ڤەژەن کشتۆ ):27-07-2023
URL
此产品已被浏览1,597
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.135 KB 17-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,104
图片 104,950
书籍 19,386
相关文件 97,719
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!