بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک/ گەرمیانی پارتی، ئاماژە بە نزیک بوونەوەی وادەی گەڕانەوەی حیزبەکەی بۆ کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەکات، بێ ئەوەی وادەکە ئاشکرابکات.
لەم گفتووگۆیەدا، لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، دکتۆر کەمال کەرکووکی، دەڵێتلەگەڵ لایەنە عێراقیەکان نێوانمان باشە و شەریک و بەشدارین لەحکومەتدا، بۆیە هەوڵ هەیە لەهەموو ناوچەکان پێکەوە و بەخۆشی کاربکەین.
زانیاریەکان ئاماژەبەوەدەکەن، دەزگا ئەمنیەکانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ چۆڵکردنی بارەگاکانی پارتی لەکەرکووک، لەمبارەیەوە کەمال کەرکووکی وتیمەعقولە لە حکومەتدا شەریک بین و بارەگاکانمان نەدرێتەوە، بەڵێ، بارەگاکانمان دەدرێتەوە.
لەکاردانەوەی ئەگەری پێدانەوەی بارەگاکانی کەرکووک بە پارتی، عەرەب و تورکمانەکان، دژایەتی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوەی عێراق ڕاگەیاند، دەڵێننابێت بینا حکومیەکان بدرێتەوە بەو حیزبە.
لەبەرامبەردا، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک/گەرمیان ی پارتی، هێرشیکردە سەر هەندێک لایەنی عەرەبی و تورکمانی و تۆمەتباری کردن بەوەی دژی هەر لایەنێکن کە خزمەت بکات، وتیئێمە لەگەڵ هەندێک لایەنی عەرەبی و تورکمانی، دۆستین و هاتووچۆمان هەیە، بەڵام بیرکردنەوەی هەندێکیان شۆڤێنیانەیە.
سەبارەت بە یەک لیستی حیزبە کوردیەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، کەمال کەرکووکی دەڵێتیەک لیستی لەبەرژەوەندی کوردە، نابێت هیچ دۆخێک بکرێتە بیانوو بۆ یەک لیست نەبوون.
لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، بەرپرسەکەی پارتی ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکووک کرد، ڕوونیکردەوە لەگەڵ عەرەب و تورکمان لە هەوڵدان بە مەبەستی ڕازیکردنیان[1].