$باکووری کوردستان$
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانییەکان و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیرانی کورد دا، دەوڵەتی تورک هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سارای شاری وان-ی دەستگیرکرد و یەکێکی سەپاند بەسەر شارەوانییەکەدا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373115/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەفر چەند ناوچەیەکی کوردستانی سپی پۆشکرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەفر چەند ناوچەیەکی کوردستانی سپی پۆشکرد=KTML_ImageCaption_End=
- شەپۆلێکی بەفر بارین ڕوویکردە باکووری کوردستان و بەیانی لە ناوچەی قاموشان سەر بە قەرسی باکووری کوردستان، بەفر باری، بەو هۆیەشەوە شارەکە سپی پۆش بوو. بەشێک لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان لە نێو بەفر گیریان خوارد، هەندێک لە هاووڵاییانیش لە ڕێگە دوورە دەستەکاندا گیریان خوارد. هاوکات لە شارەکانی #وان#، ئەرزەڕوم، #ئاگری# و چەند ناوچەیەکی دیکەی باکووری کوردستان بەفر باریووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە هەوینەهاواری #بێخاڵ# دوو کەس کوژران.[2]
- چالاکی و خۆپێشاندانی جەماوەری ئەمرۆ لە ڕۆژی جیهانی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان بەرێوە چوون، لە چوار چیوەی ئەو چالاکیانە ئەمرۆ لە شاری #سلێمانی# بە چالاکی جۆر بە جۆر پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە دژی داگیر کاری دەوڵەتی تورکیا لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری #کەلار# بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمان و چالاکوان و ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسانی ناوچەکە بۆ ڕۆژی ڕۆژئاوا گردبوونەوەیەک ئەنجامجدرا. له و چالاکییەدا چەند وتار و دروشم خرانەڕوو کە دیارترینیان داواکردن بوو بۆ بایکۆتی کاڵای تورکی و بەردەوامیی دان بە ناڕەزاییەتییەکان و داواکردنی هاوکاری و کۆمەک بوو بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوا. لەلایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی #خانەقین# کەمپەینی تایبەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندرا.[7]
- سێیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانستی خوێندنی کوردی لە لایەن پەیمانگەی کوردی لە پاریس و زانکۆی #زاخۆ#وە دەستی بە کارەکانی کرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەناوەندی شاری #گرێ سپی#دا ئۆتۆمبیلێکی بۆڕێژکراو تەقییەوە. لەو تەقینەوەیەدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون.[4]
- داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک ئەم جارە لە #سەرێکانی# بە شێوازێکی جیاواز هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان. چەتەکانی دەوڵەتی تورک جلی سەربازانی ڕژێمی سوریایان لەبەر کرد و 4 کەسی مەدەنیان کوشت.[5]
- #هەسەدە# چەند گوندێکی تلتەمری لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنترۆڵکردەوە کە کەوتبووە ژێر دەستی چەکدارانی سەر بە تورکیا، ئەو چەکدارانەی لەنێو گوندەکان مابوونەوە خەڵکیان لە ماڵەکانی خۆیان دەرکردبوو و دواتر ماڵەکانیان تاڵانکردبوو و پارە و کەلوپەلیان دزیبوون.[6]
- ئەمڕۆ هێزێکی ئەمەریکا گەیشتە شاری #قامیشلۆ# و بریارە بەرەو کێڵگە نەوتییەکان بەڕێبکەوێت.[1]
- لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای گوندی حاج سەدوف-ی باکوری منبج، 3 چەتە کوژران.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ لە شاری ئەستەنبول ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی گەلانی دیمۆکراتیک #هەدەپە# لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکانی 3یەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆیاندا بە مەبەستی بانگی بەشداریکردن، چوونە نێوە شەقام و لە سەر ڕێگای ئیستیقلال بڵاوکراوەیان بڵاو کردەوە، بەڵام لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگرییەکی توندیان لێ کرا.[5]
- گۆڤاری دیر شپیگلی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییە کوردەکان دەکات، ئەوانەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان هەیە، گەشت بۆ تورکیا نەکەن. گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە، لە ماوەی مانگێدا، 14 هاووڵاتی کورد کە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەڵمانین لە تورکیا بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر دەستگیر کراون. ئاماژە بەوەشکراوە، تورکیا ناوی ئەو کوردانەی لایە کە لە ئەڵمانیا چالاکوانن و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表