$باشووری کوردستان$
- لە قاوەخانەی ماڵی کلتوری لە شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، پێشانگایەکی شێوەکاری لەلایەن ڕێکخراوی 'جەماوەری خورماتوو بۆ بەهاناوە چوون و گەشەپێدان' کرایەوە. لە پێشانگاکەدا 41 تابلۆ نمایشکران، کە بەرهەمی 21 هونەرمەند بوون و سەرجەم تابلۆکان گوزارشتیان لە ژن، سروشت، ئاشتی و جەنگ دەکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتە دڕندەکانی بۆ سەر گەلی #گرێ سپی# بەردەوامە. بە پێی زانیاریەکان لە گرێ سپی بە دەیان گەنج ڕفێنراون و هەموو ڕێگەکانی شاروچکەکە داخراون.[1]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی سووریای دیموکرات (#هەسەدە#) توانیویانە هەشت گوند لە دەوروبەری #سەرێکانی#، بە ناوەکانی داودیە، سەعید، ڕیحانە، سویدیە، کنبەهر، عەبووش، ئوم شەعیفە و فەیسەڵییە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.[2]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەر نادی ئەلزراعی کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی #قامیشلۆ#دا گرتووە و وەک ناوەندێکی سەربازیی بەکاری دەهێنن. ڕوانگەی سووری ئاشکراشی کردووە، کە حکوومەتی سووریا بەنیازە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ هاوشێوەی بنکەی سەربازیی حمێمیم بۆ ماوەی 49 ساڵ بە کرێ بداتە ڕووسیا.[2]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، گوندی ئەلراشدییە و ئەلقاسمییەی سەر بە تل تەمریان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبیلی تیمێکی ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی کە بە کاری تەندروستی و پزیشکیەوە خەریک بوون، بەرکەوت. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دکتۆر زاو سەنک کە پزیشکێکی 37 ساڵی تایلەندیە گیانی لەدەست داو و پزیشکێکی تریش بریندار بوو.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بەردەوامن لە هێرشەکانیان و گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی و زڕگان تۆپباران دەکەن.[4]
- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەڵێت، کاروانێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیاوە هێرشیکراوەتە سەر و سەنتەری ڕووسیاش بۆ ئاشتبوونەوەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکە کەس بریندار نەبووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە بڕۆکسل کۆبوونەوەی کۆمیتەی دیپلۆماسی هاوبەشی پارتە کوردستانیەکان بۆ بەستنی کۆنفرانسێک کە سەرجەم پارت و لایەنەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بن دۆخۆی ڕۆژاڤای کوردستان بەتایبەتی و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ بکات دەستی پێکرد.[1]
- لە مۆمبای خەڵاتی نێودەوڵەتیی دایکە تێرێزا دەبەخشرێتە #ئیمان عەبدوڵڵا# ڕزگاربووی کوردی ئێزدی دەستی #داعش# و نووسینگەی ڕفێندراوانی کوردی ئێزدی.[3]
- خۆپیشاندەران لە کەربەلا هێرشیان کردەسەر کۆنسوڵخانەی ئێران و ئاڵای ئێرانیان لەسەر باڵەخانەکەی هێنایە خوارەوە و ئاڵای عێراقیان لە شوێنی دانا.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表