$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی ئەلکێ لە شێرناخ هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ و هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی ئەلکێ و 11 کەسی دیکەیان دەستگیر کرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە شارۆچکەی #کەلار# سەر بە ئیدارەی #گەرمیان#، ژمارەیەک فەرمانبەری گرێبەست گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوادەکەن هاوشێوەی مامۆستایان دامەرزاندنی هەمیشەییان بۆ بکرێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373120/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە بەخشین و خزمەتەکانی ئەنوەر شێخانی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە بەخشین و خزمەتەکانی ئەنوەر شێخانی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- سکرتێری ڕۆژنامەوانی، #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی #پەرلەمانی کوردستان#، ڕەتیکردەوە، ڕێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بۆ بەشداریکردنی لە دیداری مێری 2019.[3]
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری# ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ لێزلێنان لە بەخشین و خزمەتەکانی #ئەنوەر شێخانی#، هونەرمەندی شانۆکار و پێشمەرگە سازکرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێرشەکانی دەەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و لە چوارچێوەی توندکردنی هێرشەکانیان بۆ ناوچەی تل تەمر ئەمرۆ بە پشتیوانی فڕۆکەی کەشف و بە ئۆبووس و هاوەن گوندی قاسمیەی تل تەمریان بە خەستی تۆپباران کرد.[1]
- لە ناوچەی عین عیسا لە نێوان داگیرکەران و #شەڕڤان#انی #هەسەدە# لە ئێستا دا شەڕێکی قوڕس ڕوو دەدات.[1]
- فرۆکە بێ فرۆکەوانە جەنگیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، گوندێکی سەر بە ناوچەی زرگانێی #سەرێکانی#ان بوردومان کرد.[1]
- ئەمڕۆ تەرمی شەهیدان (محەمەد سۆفی 'رۆهات تلکۆچەر'، عەمران عەلی 'دێرسم بۆتان'، حەیدەر ئەلجەدۆ 'کەدەر بەرخۆدان'، مەحمود ئەحمەد 'بەرخۆدان'، حەمدوڵا ئاراک 'ماسیرۆ'، ئەمیر ڕندی 'رۆنی'، فەهمی شینگر 'دەروێش' و ساوسانگ-ی ئەندامی ڕێکخراوی 'Free Burma Rangers') کە لە دەشتایی تەل تەمر شەهید ببوون، لە نەخۆشخانەی شەهید هۆگر وەرگیرانەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید خەبات بران و نێژران.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- جوناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن ڕاگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕکردن لەدژی داعش و وتیشی :کار بۆ ئەوە دەکەین داعش دەستی نەگات بە نەوتی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.[2]
- ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بۆ گۆڤاری 'The Economist' قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، مردنی ناتۆیە. ماکرۆن وتیشی: تورکیا کە هاوبەشی ناتۆیە، هێرش بۆ سەر شوێنێکی وەها دەکات کە بەرژەوەندییەکانمان دەخاتە مەترسیەوە. ئەوە بۆ ناتۆ کێشەیەکی گەورەیە. بریاری ئەمریکا بۆ ئۆپەراسیۆنی تورکەکان، دەمانگەینەێتە دوو ئەنجام. #قەسەدە# کە هاوکارمانە و پێکەوە لەدژی #داعش# شەڕ دەکەین، دەبێتە قوربانی.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表