$باکووری کوردستان$
- خانەوادەی ئوجالان و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمنییەتیی پارێزگاری #سنە# و فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی ئەو پارێزگایە، هاووڵاتییانی ناڕازیی بە ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- زیاتر لە 50 ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستان داوا لەپەرلەمانی کوردستان دەکەن لە نووسینەوەی دەستوری کوردستان بەشدارییان پێ بکەن.[1]
- بە بەشداری نزیکەی 600 کەس لە 64 گرووپی جیا جیای شاخەوانی، فیستیڤاڵی ساڵانەی شاخەوانانی کوردستان لە #ئاکرێ# بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی هەرێمی کوردستان ڕێکخراوە.[2]
- بەبەشداری 370 ئەندام کارەکانی دەیەمین کۆنگرەی #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان# لە شاری #هەولێر# دەستیپێکرد، لەو کۆنگرەیەدا تەنیا ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی حیزب دیاری دەکرێت.[1]
- لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (#مەخموور#) بە درووشمی (دروستکردنی سیستەمی دیموکراتیک، دروستکردنی ژیانی ئازادە) بە بەشداری 320 ئەندام لە ڕۆژی دووەمیدا بەردەوامە، کۆنگرەکە بە هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرتی کار و خەباتی دوو ساڵی هەر دامەزراوەیەک دەستی بە چالاکییەکانی دووەمین ڕۆژی کرد.[3]
- #یەکگرتووی ئیسلامی# داوا لە سەرۆکاتی هەرێمی کوردستان دەکات بکوژانی مەلا #وشیار ئیسماعیل# بە سزایی عادیلانە و یاسایی خۆیان بگەیەنن و حوکمی یاسایی لەسێدارەدانیان کە لە دادگاوە بۆ دەرچووە جێبەجێبکریت.[1]
- لە شارۆچکەی #دەربەندیخان# شانۆیفەرشی سور بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان نمایشکراو پێشانگایەکی فۆتۆگرافی گوزارشتکردن لە ئازارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگیاند: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستی کردوە بە گواستنەوەی خیزانی چەتەکان لە شاری جەرابلوسی کە دەکەوێته ڕۆژئاوای ئاوی فوراتەوە بۆ شاری #گرێ سپی# واته ڕۆژهەڵاتی ئاوی فورات.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئۆلیگ سیرومۆلۆتۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری لەبارەی بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات و دەڵێ هێرشەکانی تورکیا هاوکارن بۆ سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی چەکدارانی #داعش#.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表