لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە سووریا، نیازی دۆناڵد ترامپ، لەمەڕ کشاندنەوەی هێزەکانی لە باکووری سوریا یان ڕێگەدان به جێبەجێبوونی پلان و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، نیگەرانی و کاردانەوەی زۆری لەنێو کورد و کۆڕ و کۆمەڵە ئەمریکی و نێونەتەوەییەکاندا بە دوای خۆیدا هێناوە.
بۆ جیهان و ئەمریکا ئاشکرایه که کوردەکان چ له عێراق و چ له سوریا له ساڵانی دواییدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی تێرۆریزم و کۆتایی هێنان به دە سەڵاتی وەحشیانەی #داعش# گێڕاوه، له سوریا، سەڕەرای ئاڵۆزیی چەند ساڵی ڕابردووی ئه و وڵاته، کوردەکانی ڕۆژئاوا توانیویانه هەم لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان سەقامگیرییەکی ڕێژەیی و خۆبەڕێوەبەرییەک دابین بکەن، هەم له باکووری سوریەدا له شکستهێنان به داعش و گرووپه تێرۆریستەکانی دیکەدا ڕۆڵی چارەنووسساز بگێڕن، بۆیە جێبەجێ کردنی نیازه ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، کاریگەری نەرێنی سیاسی و مرۆیی هەم بۆ ماف و هەبوونی کورد، هە م بۆ ئاشتی و ئاسایش له ناوچهکە و له جیهاندا دەبێت، ئەگەری پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا له پشتیوانیی مەیدانی له کوردەکانی ڕۆژئاوا، نەک هەر دەستی دەوڵەتی تورکیه بۆ هێرش بۆ سەر ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان و گۆڕینی پێکهاتەی ئەتنیکیی ئەم دەڤەرانه ئاوەڵا دەکات، بەڵکوو دەبێته هۆی ماڵوێڕانی و ئاوارەبوونی خەڵکی ئه و ناوچە یه و بۆشاییەکی ئاسایشیش دروست دەکات که تەنیا یارمەتی به سەرهەڵدانەوه و بەهێزبوونەوەی داعش و گرووپه هاوشێوەکانی دەکات.
لەلایەکی دیکەوه دنیای ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا که لە باری جەهانبینی و بەهاکانەوه گەلی کورد له ناوچەدا به نزیک له خۆی دەزانێ و له شەڕی دژه تێرۆریشدا قەرزداری فیداکاریی کوردەکانه، به پشت تێکردن له کوردەکان و تووشکردنیان به چارەنووسی نادیار زیان به متمانه و سەنگی خۆیان دەگەیەنن و بەم کاره تەنیا لایەنه خراپکارەکان له ناوچەدا بەتایبەتی دوژمنانی کورد لە ناویاندا کۆماری ئیسلامیی ئێران مەیدانی مانۆڕی تێکدەرانەیان بەهێز دەبت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حیزبی دێموکڕاتی کورستان وێڕای لەقەڵەمدانی نیازە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێز ترامپ به کارێکی هەڵنەسەنگێندراو و زیانبار، خۆشحاڵیی خۆی له و شەپۆله له هاوپێوەندیی ئەمریکیی و جیهانی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاشگەزکردنەوەی دۆناڵد ترامپ له و نیازەی دەردەبڕێت، هاوکات هیوامان وایە ئاقاری ڕووداوەکان به چەشنێک بێت که نه ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد له سوریا و له وڵاتانی دیکەدا لەوه زیاتر بکەوێته بەر مەترسی و نه پێوەره مرۆیی و شارستانی و نێونەتەوەییەکان و مافی گەلانی ناوچەکە له بەستێنی توندڕەوی و ناسەقامگیریدا هێندەی دیکه پێشێل بکرێن.
بۆ سەرجەم نەتەوەی کورد بەتایبەتی گەلی کورد له ڕۆژئاوای کوردستانیش له و باوەڕەداین که له گرتنەبەری هەر هەنگاو و هەڵوێستێکدا پێویسته یەکگرتوویی نێوماڵی کورد لەبەرچاو بگیرێ.[1]