$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی تورکیا، لەشاری #ئامەد#ی باکوری کوردستان، فیلیز بۆلۆتەکین، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سوری ئامەدیان له سەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە ماڵەکەی دەستگیر کرد. لەهەمانکاتدا، پۆلیسی تورک، یەلماز ئیکەن، ئەندامی شارەوانی سوریان لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کردووە و هەڵیانکوتاوەتە سەر شارەوانی سوری ئامەد و دەستیان بە گەڕان و لێکۆڵینەوە کردووە.[1]
- پارێزگاری ڕوحا بۆ مانگێک ڕێپێوان، لێدوانی ڕۆژنامەنووسی، میتینگ و هەموو چالاکیەکی قەدەغەکرد. پاڕێزگاری ڕوحا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارەکە ئەو چالاکیانە ناگرێتەوە کە لە لایەن قایمقام و پارێزگارەوە ڕێگەیان پێدەدرێت. قەدەغە تا #17-01-2020# بەردەوام دەبێت.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374868/0024.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی کۆڵبەر فەرهاد خوسرەویی-ی تەمەن 14 ساڵ لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان دۆزرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374868/0024.JPG=KTML_Photo_End=
- دوای 4 گەڕان، تەرمی #کۆڵبەر# فەرهاد خوسرەویی و تەمەنی 14 ساڵ لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان دۆزرایەوە. ڕێوڕسمی بەخاکسپاردنی ئەو کۆڵبەرە تەمەن 14 ساڵەیە، بە بەشداریی هەزاران کەس لە هاووڵاتییانی #مەریوان#ی بەڕێوە چوو و هاووڵاتییان، دژی گیانلەدەستدانی ئەو کۆڵبەرانە، دژی حکوومەتی ئێران دروشمیان دا.[4]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەحیم عەباسی خەڵکی هەرزەنێی #سەردەشت#، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایی بەربووەوە. ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تووشی ئەو ڕووداوە بووە.[8]
$باشووری کوردستان$
- #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# زۆرینەی ئامادەکارییەکانی بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی حزبەکەی تەواوکردووە و سەرکردەکان و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبەش جەخت دەکەنەوە کە کۆنگرە لە کاتی دیارکراوی دا دەبەسترێت.[2]
- ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ڕیزبەندی ناوی ئەو کاندیدانە دەکرێت کەخۆیان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەکێتی کاندید کردووە و ئەندامێکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت، تیروپشکەکە لە کەشێکی ئازاد و بەئامادەبوونی میدیاکانی یەکێتی دەکرێت.[3]
- لە #سلێمانی#، پەردە لەسەر پەیکەری #محەمەد عومەر عوسمان# ناسراو بە جەنەڕاڵی پایز لادرا.[3]
- لە #جەلەولا#، سێ برا لەلایەن ئامۆزایەکیانەوە کوژران، چونکە ئامادەنەبوون خوشکەکەیان بدەنە ئەو ئامۆزایەیان.[4]
- لە #هەولێر#، دیداری گەشەپێدانی حەج و عومرە لەلایەن #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینییەوە سازکرا.[2]
- لە #شنگال# و ناوچە ئێزدی-نشینەکان، جەژنی ڕۆژوو بەڕێوەدەچێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374868/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جەژنی ڕۆژوو بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جەژنی ڕۆژوو بەڕێوەدەچێت=KTML_ImageCaption_End=
- لە #کەلار#، وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە پرۆژەی چاکسازیی حکومەتی هەرێم، بەتایبەت لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان، کەسوکاری ئەنفالکراوەکان گردبوونەوە.[5]
- بەشێک لە کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی #هەڵەبجە# لەبەردەم ماڵی #عومەری خاوەر# گردبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەیان خستەڕوو، دەستبردن بۆ موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان بەناوی چاکسازییەوە هێڵی سورە و هەڵوێستی توندمان دەبێت.[1]
- دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بڕی یەک ملیۆن دیناری عێراقی دەدات بە هەر خێزانێک لە خێزانی خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی بەغدا، سەرۆکی دەزگەکەش دەڵێت، ناوی 115 خانەوادەیان تۆمارکردووە و لە بەرنامەیاندایە هاوکارییەکان بگەیەننە دەست کەسوکاری سەرجەم کوژراوەکان.[7]
- مەراسیمی #شەوی یەڵدا# لەهۆلی تەلار شاری سلێمانی ئەنجامدرا، کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراو جۆر و کوردەواری ئەنجامدرا.[3]
- لە شارۆچکەی کەلار، بەبۆنەی شەوی یەڵداوە، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقا و شیعر خۆێندنەوە ئەنجامدرا، کەتێدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان ئامادەبوون.[5]
- مەراسیمی شەوی یەڵدا لەقاوەخانەی ماڵی کلتوری #خورماتوو# بە ئامادەبوونی گەنجان و هاووڵاتیانی سنوورەکە بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی ڕۆشنبیری و کلتوری و پارچە میوزک و شیعر و گۆرانی پێشکەش کران.[3]
- هاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی دیکە، لە #چۆمان#-یش بە مەراسیمی ئەدەبیی و هونەریی شەوی یەڵدا بەڕێکرا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی کەفیفای داگیرکراوەوە گوندی قزەلیی #گرێ سپی#یان تۆپباران کرد.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان، ڕاسپاردنی کەسێکی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، بۆ ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دواخرا. #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆماری عێراق، پەیامێکی بەپەلەی بۆ دادگای فیدڕاڵی ناردووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表