ماوەی چەند ڕۆژێکە هەواڵی مانگرتنی ژمارەیەک لە دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی بەڕێز لە دادگای ناوچەی #گەرمیان# بڵاو بۆتەوە. ئێمە وەک ئەنجومەنی دادوەری بە پێویستمان زانی ئه و ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە.
ژمارەیەک لە دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی بەڕێز لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی #کەرکووک#-گەرمیان چەند ڕۆژێکە مانیان گرتووە گوایە سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆکایەتی دادگای کەرکووک-گەرمیان.
ئێمە لێرەدا ڕادەگەیەنین کە ئه و مانگرتنە، پەیوەندی بە هیچ بابەتێکی تایبەتەوە نیە، بەڵکو تەنیا لەسەر ئه و یاداشتنامەیەیە کە چەند دادوەرێک لە گەرمیان پێشکەشیان کردبوو بە ئەنجومەنی دادوەری و لەبەر ئەوەش ئەنجومەنی دادوەری بە نوسراوی (ژمارە 1/3/45 نهێنی) لە ڕێکەوتی 25/8/2019 داوا لە سەرپەرشتیاری دادوەری لە دادگای #سلێمانی# و گەرمیان کرد کە لێکۆڵینەوە لە بابەتەکەدا بکات. لە ئەنجامدا سەرپەرشتیاری دادوەری لە سلێمانی و گەرمیان ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەلی لەسەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی پێشکەش بە ئەنجومەنی دادوەری کرد بە (نووسراوی ژمارە 1/نهێنی لە26/9/2019) و تێیدا وتەی گشت دادوەرەکان و ئەندامانی داواکاری گشتی و چەند شایەتحاڵێکی دیکە وەرگیران، چونکە تۆمەتی خراپ و ناشیاو خرابوونە پاڵ بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکووک-گەرمیان و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە ئه و تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نیه و پێیان نەسەلمێنرا. بە پێی ڕاپۆرتی سەرپەرشتیاری دادگاکانی سلێمانی و کەرکووک-گەرمیانیش ئه و ئەنجامانە دەرکەوت:
1- دروستکردنی تەکەتول لە دژی بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی کەرکووک گەرمیان و بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام پەنایان بردووە بۆ دەزگای حزبی و ئیداری و سەردانکردنیان بۆ مەبەستی لادانی بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەلچونەوە کە بەڕێز دادوەر (ئەکرەم فەرەج ئەمینە). بۆیە ئەنجومەنی دادوەری بە کۆی دەنگی ئامادەبووان بڕیاری دا بە:
• پەسەندکردنی ڕاپۆرتی سەرەوەی سەرپەرشتیارانی دادوەری دادگاکانی سلێمانی و گەرمیان.
• ڕەتکردنەوی سکاڵای چەند دادوەرێک دژ بە سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکووک-گەرمیان چونکە دەرکەوت هیچ بنەمایەکی یاساییان نیه و هەروەها ڕەوانەکردنی ئه و چەند دادوەرە بۆ لیژنەی کاروباری دادوەران لەسەر ئه و تۆمەتانەی کە خستبۆیانە پاڵ سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی کەرکووک گەرمیان بە پێی یاسای دەسەڵاتی دادوەری.
• داوا کرا لە وەزارەتی داد بەرێگەی بەڕێز سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ ناردنی چەند ئەندامێکی داواکاری گشتی بۆ لیژنەی کاروباری ئەندامانی داواکاری گشتی بە پێی یاسای داواکاری گشتی.
هەروەها سەبارەت بە چەند لێدوانێک کە لێره و لەوێ سەبارەت بە سزادانی ئەندامێک لە ئەندامە بەڕێزەکانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڵاو بۆتەوە کە گوایە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە سزا دراوە، لێرەدا ڕادەگەیەنین کە ئه و لێدوانانە دوورن لە ڕاستیەوه و تەنیا ئه و بەڕێزە ئاگادار کراوەتەوە کە پابەند بێت بە دەوامی فەرمی خۆی، چونکە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر 9:30 ئامادە دەبێت بۆ دەوام و هەروەها کەمتەر خەمی لە ڕاپەراندنی ئەرکەکانی لە دادگای پێداچوونەوە هەیە چونکە ئامادە نابێت لە بەشداری کردن لە تاوتوێکردنی کێشه و داواکان لە هەردوو دەستەی سزای و شارستانی.
بۆیە پێمان سەیرە کە زانیاری نووسراوە نهێنیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبنەوە چونکە نووسراوەکە بە نهێنی ئاراستەی دادوەری نێوبراو کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم
#07-11-2019#