لە #کوبانێ# گرانییە و خەڵک نیگەرانن، هەموو شت گران بووە، خەڵک کارێکی وای نییە، داهاتێکی زۆر سنوورداریان هەیە و بەرگەی گرانی ناگرن. کاسبکارێکیش دەڵێت، دوای هێرشەکانی تورکیا نرخی سەوزە و میوە 60% زیادیکردووە.
ژنێک لەنێو بازاڕ قسەی گوتی، لە بازاڕ هەموو شت بە دۆلار دەفرۆشن، تەنانەت شەکر و چا و جلیش، ئێمە لیرەی سوریمان نییە ئیتر دۆلار لە کوێ بێنیین.
بە گوتەی کاسبکارێکیش دوای هێرشەکانی تورکیا بازاڕ بە گشتی گرانیی تێکەوتووە و جگە لەوەی نرخی سەوزە و میوە 60% زیادیکردووە، لیرەی سوورییش زیاتر شکاوە و کۆبانێش ئێستا هیچ بەروبوومێکی نییە بۆ ناوخۆ بەکاربهێنرێ.
بەشێک لە پێداویستییەکانی بازاڕی کۆبانێ لەڕێگەی دەروازەی سێمالکا لە باشووری کوردستانەوە دابیندەرکێت و بەشێکیشی لە مەنبجەوە. بەپێی دەستەی ئابووریی بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ڕۆژانە بە بەهای 70 هەزار دۆلار خواردن و خواردنەوە دەهێنرێنە بازاڕی کۆبانێ، بەهۆی نەبوونی بەرهەمی خۆماڵی و دابەزینی لیرەی سووریشەوە نرخی پێداویستییەکان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرزدەبنەوە.
ئامارێکی فەرمی لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی کۆبانێ لەبەردەستدا نییە، بەڵام بە نزیکەی 300 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت، لەڕێگەی هاوردەکردنی کەلوپەلیشەوە پێداویستییەکانی خەڵک دابیندەکرێن. کۆگاکانی خواردنیش دەڵێن، ئەگەر کۆبانێ گەمارۆ بدرێت دەتوانن تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ خواردن دابینبکەن.
رۆژی 09-10-2019 تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لەژێر ناوی کانیی ئاشتی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد، بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکەیشەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارە بوون و دۆخی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک زیاتر بەرەو خراپی چوو.[1]