سەرچاوەیەک لە لیوای یەکی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، ئاشکرایکرد ساڵی 2019، هێزەکانی ئەوان لە ناوچە سنوورییەکانی #زاخۆ# لەگەڵ تورکیا و سوریا، 337 کەسیان بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور دەستگیر کردووە.
ئه و سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد زۆرێک لە دەستگیرکراوەکان کوردن و هەوڵیانداوە بەڕێگەی قاچاخ بەره و تورکیا پاشان ئەوروپا بچن، ئەوانەی دیکەش عەرەبی عێراق و سوریان بە ناسنامەی تورکی هەوڵیاندابوو بە قاچاخ هاتوچۆی سنوور بکەن.
سەبارەت بە بەزاندنی سنووری تورکیا، سەرچاوەکە باسی ئەوەیکرد ئەمساڵ بەهۆی چاودێری چڕی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان بەهۆی هەبوونی #پەکەکە# لە و سنوورانە، بەزاندنی سنوورەکان لەلایەن خەڵکی کورد و عێراقییەوە و کەمتر بووە.
لە سنوورەکانی زاخۆ، بەتایبەت لە ناوچەکانی (کێستە، نزدۆر، هەفتەنین) چەندین ڕێگا هەن کە بەردەوام قاچاخچی و خەڵکی دیکە بە شێوەیەکی نهێنی بەره و توکیا و ئەوروپا دەچن.[1]