$باکووری کوردستان$
- #ئایشە ئاجار باشاران# وەکو وتەبێژی نوێی ئەنجومەنی ژنانی پارتیە گەلانی دیمۆکراتیک-#هەدەپە# هەڵبژێردرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سیامەند ڕەحمان#، پاڵەوانی کوردی پارائۆڵیمپی لە تەمەنی 32 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.[4]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، زیندانییەکی کورد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ناوی ئەمیر محەمەدپوور خەڵکی شاری #بۆکان# لە بەندی لاوانی زیندانی #ورمێ# لە سێدارە درا. ئەو زیندانییە کوردە، پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێران، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.[7]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی سەید مستەفا سەبری و کوڕەکەی بە ناوی سەید ئەحمەد سەبری لە شاری دێی پەسوێ سەر بە #پیرانشار#، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان پشکنینی ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان کردووە و هەندێک کەرەستەی کەسیی ئەوانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.[7]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندرووستی بڵاویکردەوە، 4 هاوڵاتی لە #سلێمانی# تووشبووی کۆرۆنان و تەندرووستیان جێگیرە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376670/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-03-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 01-03-2020=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ، لەناو بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای #هەڵەبجە# و تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا دەنگۆی توشبوونی هاوڵاتییەکی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و هۆشداریش دەداتە هاوڵاتیان.[3]
- تەندروستیی #چۆمان#: 844 کەس لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕاونەتەوە و کەرەنتینە کراون.[4]
- #نیاز عەبدوڵڵا#، ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دادگای #هەولێر#ەوە داوای لێکرا ئامادەی دادگاییکردنی بێت لەسەر سکاڵایەکی مەتین دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برازای #نێچیرڤان بارزانی#، داداگای هەولێر بێتاوانیی نیازی سەلماند و دۆسیەکەش داخرا.[2]
- سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی وەک هێمایەک بۆ ڕۆڵی مێژوویی میرنشینی بابان، پێشنیازێکیان کرد کە شەقامی (100)مەتری شاری سلێمانی، ناوبنرێت شاڕێی بابان.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376670/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەقامی سەد مەتری ناونرا شاڕێی بابان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەقامی سەد مەتری ناونرا شاڕێی بابان=KTML_ImageCaption_End=
- پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، دووگی ئاژەڵ، خورمای قاچاخ، جگەر و جگەرە دەهێنرێنە هەرێمی کوردستانەوە و کەس ناتوانێت بیانپشکنێت. گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەش کردووە، هەندێک بارهەڵگر بۆ بارێک 11 هەزار دۆلار دەدەنە قاچاخچی و ملیۆنان دۆلار دەچێتە گیرفانی یەک-دوو کەس و نە ژیان و نە تەندروستیی خەڵکیان بۆ گرنگە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جارێکی دیکە بانگەوازییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان دەتوانن پێشوازی لە هاوڵاتییە مەدەنییەکانی ئیدلب بکەن کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە کۆچبەر بوون.[1]
- لە بەردەوامی هێرشە داگیرکارییەکان، سوپای تورک و چەتەکانی، گوندی هربەل لە کانتۆنی شەهبا تۆپباران دەکەن.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- کورد ئاکاد بە هاوکاری ئینیستیتوی کوردی دۆسەڵدورف، یەکێتی مامۆستایانی کورد و زانکی دۆرتمووند، لەسەر ناوی زمانی دایک، فرەزمانی و فڕەڕەنگی کۆنفڕانسێکی ئەنجامدا.[1]
- بڕیار بوو، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبووی ڕیژەی یاسایی پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە دواخرا. بەپێی زانیارییەکان، هیچ ئەندامێکی کورد و سونە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەبوون، هەروەها فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا-ش ڕایانگەیاندبوو، کە ئەوان دەنگ بە کابینەی حکومەتەکەی عەلاوی نادەن.[6]
- میدیاکانی سوریا و ڕووسیا ڕایانگیاند، فڕۆکەیەکی تورک خرایە خوارەوە.[2]
- ئاژانسی سانای سوریا ڕایگەیاند، دوو فڕۆکە جەنگییەکەی سوپای سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە خراونەتە خوارەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکەوانەکان بە پەڕەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و باری تەندروستیان باشە. وەزارەتی بەرگری تورکیاش لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی جۆری SU-24-ی ڕژێمی سوریا لە ئیدلب خراونەتە خوارەوە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表