图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,606
图片 105,732
书籍 19,696
相关文件 98,586
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەجەکە: مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەریە
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەجەکە: مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەریە

کەجەکە: مۆدێرنیتەی دیموکراتیک تاکە ڕێگەی چارەسەریە
لەم جۆگرافیایەی کە سیستمی دەولەتپارێز 5 هەزار ساڵە دروست بووە، قەیڕانێکی قوڵ دەستیپێکردووە و بە دەستوەردانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست قەیڕانەکە زیاتر قوڵدەبێتەوە. نە هێزە هەرێمی و نە هێزە نێودەوڵەتیەکان خاوەن نەخشەڕێگای چارەسەری کێشە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نین. خۆی ئەو هێزانەی سەرچاوەی کێشەکانن ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن. کوشتنی یەکێک لە گرنگترین کارەکتەرە سەربازی و سیاسیەکانی ئێران قاسم سولەیمانی و فەرماندەی #حەشدی شەعبی# مەهدی موهەندیس لە بەغدا ئەم ڕاستیە جارێکیتر ڕادەخەنە بەرچاو. دوای ئەوەی دەسەڵاتی #داعش# کۆتاییهات، ئەو هێزانەی بەدوای سەروەری دەگەڕێن دەستیان بە شەڕی یەکتری کرد و ئەوەش جەنگی جیهانی سێیەمین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر و گەورەتر دەکات. ئەم ڕاستیە، نیشانەی ئەوەیە چارەسەری بە تەنها لە ڕێگەی سیستمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دەبێت کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو سیستمەی لە سەر بناغەی شرۆڤەکاری مێژوویی کۆمەڵگا داناوە.
کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نە بە نەتەوەپەرستی، نە بە مەزهەبچێتی، نە بە زایەندەپەرستی سیستمی سەروەری پیاو، نە بە سیاسەت و عەقلیەتی لیبڕال و بەرژەوەندیپەرستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم کە بەهای کۆمەڵگا لەبەر یەکتری هەڵدەوەشێنێتەوە چارەسەر نابن. دیموکراسی کۆمەڵگا کە ئازادی و یەکسانی هەمەڕەنگی وەک بناغە وەردەگرێت، تاکە ڕێگەچارەیە. بناغەی کۆمەڵگا و مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جگە لە دۆخی کلتوری هیچ چارەسەریەکی تر قبوڵ ناکات. لەبەرئەوەش سەپاندن و دەستوەردانی هێزە دەسەڵاتپەرستەکان و مۆدێرنیتەی کاپیتالیزمی نێودەوڵەتی کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە. بێگۆمان زیاتر تێکچوونی دۆخی سیاسی و قوڵبوونەوەی شەڕ جگە لە ئێش و ئازار هیچ شتێک بە گەلان نابەخشێت. کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس نیشانەی ئەوەیە بۆ گەلانی ناوچەکە داهاتوو سەخت و دژوار دەبێت.
شەڕی نێوان هێزە هەرێمی و هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە سکەی خۆی دەردەکات و دەکەوێتە ناو شەڕێکی قوڵ. خۆی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا لە ئێستادا دۆخێکی بەم شێوەیەی دروست کردووە. لەبەرئەوەی چاوی مەزهەبپەرست و نەتەوەپەرستی کوێرە و لە ناو شەڕێکی بەم شێوەیەدا سەختی و ئاستەنگی زۆر لەبەردەم هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان دروست دەکات. تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلان لە دۆخێکی بەو شێوەیەدایە کە لە (پانکردنی گژوگیا لەژێر پێی کەسێک) دەچێت. لەبەرئەوە شەڕی هەرێمەکە لە شەڕی نێوان ئەو هێزانە زیاتر، لەدژی گەلانە.
تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لەدژی دەستوەردانی دەرەوە و سیاسەتەکانی سەرکوتکردنی حەسرەتی ئازادی و دیموکراسی گەلانە. جگە لە دیموکراتبوونی کۆمەڵگا لە سەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک کێشەکان چارەسەر نابن. ئێدی وەک سەدەکانی پێشوو بە بێ ئیرادەی گەلان، بە شەڕ یان ڕێککەوتن هێزە سەردەستەکان ناتوانرێت ئاشتی و ئارامی بخوڵقێنرێت. بۆچوونێکی پێچەوانەی بە واتای ئەوە دێت کە لەگەڵ ڕاستی ئەم سەردەمەی گەلان نییە. بەو هۆیەوە تا گەلان دەست بە خەبات نەکەن و هێزی چارەسەری خۆیان پیشان نەدەن، نابێت کەس چاوەڕێی کۆتاییهاتنی جەنگ بکات و ئاشتی و ئارامی دروست بێت. نە تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەروەها لە هەموو جیهان لەدژی قوڕسکردنی باری گەل و کێشەکانیان پێویستە گەلان دەست بە جوڵە و خەبات بکەن. گەلان بە تێکۆشانی خۆیان لە هەموو جێگەیەکی جیهان ژیانێکی ئازاد و یەکسان لەسەر بناغەی دیموکراسی بەرجەستەدەکەن.
دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات سوود لە شەڕ و ئاڵۆزیەکان وەربگرێت
نەتەوەپەرستی و مەزهەبپەرستیش وەک دەستوەردانەکانی دەرەوە لەناو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبنە هۆی پارچەبوون و شەڕ. لەبەرئەوە بە ئەندازەی وەستانەوە لەدژی هێزە دەرەکیەکان، وەستانەوە لەدژی مەزهەبپەرستی و نەتەوەپەرستی بۆ جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. لەبەرئەوەی شەڕ و ململانێ بە هۆی ئەو عەقلیەتەوە ڕوودەدەن و زەمینە بۆ دەستوەردانی دەرەوە دروست دەبێت و ئەوەش زیان بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنێت.
دەوڵەتی تورک چۆن تا ئێستا سوودی لە شەڕ و ململانێکان وەرگرتووە، هەوڵ دەدات سوود لە شەڕ و کوشتنەکانی ئەم دواییەش وەربگرێت و لە زەمینەیەکی بەم شێوەیەدا هێرش بکاتە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکان. بانگەوازی دەوڵەتی تورک بۆ (خوێنساردی) و دژایەتیکردنی دەستوەردانی دەرەوە و کوشتنەکان، هەمووی هەڵخەڵەتاندنە و بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکانە. بە پێچەوانەوە، بە دەستوەردانەکان و کوشتنەکان دڵخۆش دەبێت، لەبەرئەوەی هێرش، داگیرکەری و کوشتنەکانی ئەویش ئاسایی دەبن. دەیەوێت سوود لە شەڕ و ململانێکان وەربگرێت.
بۆ تێکدانی سیاسەتی هێزە دەرەکیەکان، پووچەڵکردنی سیاسەتی هێزە هەرێمیەکانی وەک تورکیا کە دەیانەوێت سوود لە شەڕ و ئاڵۆزیەکان وەربگرن، بەهێزکردنی تێکۆشانی دیموکراسی لە سەر بناغەی برایەتی گەلان کە پشت بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک دەبەستێت، گرنگە. بە تەنها وڵات و کۆمەڵگا دیموکراتەکان دەتوانن دەستوەردان و یاریەکانی هێزە دەرەکیەکان پووچەڵ بکەنەوە. بەم شێوەیە هەم لە هەموو وڵاتان یەک بە یەک، هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاشتی و ئارامی جێگیر دەبێت. ئەگەر بە سیاسەتی و عەقلیەتی دیموکراتی و برایەتی گەلان وڵامی جەنگی جیهانی سێیەمین لە عێراق و سوریا بدرێتەوە، کۆتایی بە کوشتن، شەڕ و دەستوەردانەکان دێت کە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قوڵتر دەکەنەوە. تاکە چارەسەری ئەمەیە.[1]
#06-01-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,265
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-01-2020
挂钩项目: 3
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 06-01-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on06-01-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览2,265
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,606
图片 105,732
书籍 19,696
相关文件 98,586
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!