خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و ئێران!
هەر وەک ئاگادارن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و ئەوەیک ە بە ''تۆڵەی قورس'' ناوبرا! فڕۆکەی موسافیربەریی ئۆکراین کە 176 کەسی تێدا بوو، لەلایەن یەکێک لە مووشەکەکانی سپای پاسدارانەوە کرایە ئامانج و دوای چەند ڕۆژ نەکۆڵی کردن و چەواشەکاری لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێران و هەروەها دەنگ و ڕەنگی درۆیینی ئەم وڵاتە، لە ئاکامدا و لەژێر گۆشاری کۆمەڵگای جیهانی، سپای پاسداران بەرپرسیاریەتیی ئەم کارەساتەی کە مەرگی 176 کەسی لێکەوتەوە وەئەستۆ گرت و وەکوو ''هەڵەی مرۆیی'' ناوی لێ برد.
ئەم کارەساتە لە خۆیدا نیشاندەری بێ کیفایەتیی بەرپرسانی بێ بەرنامەیە. ڕەنگە مانایەکی دروستتر لە وشەی ''هەڵە '' لە نێوان کاربەدەستاندا بڕەوی هەیە کە ئەویش کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی بێتاوانە.
لەم نێوانەدا دەنگ و ڕەنگی حکوومەت بە خەڵکی سەلماند کە ''پەیامی میدیا''، کە خزمەت بە ڕاستییەکانە، چاوپۆشی لێکراوە و بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە، لە هەوڵدا بوو کە ڕای گشتی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە بە لاڕێدا ببات.
ئێمە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری #مەریوان# ئەم هەوڵەی سپای پاسداران و سەرپۆشکردنی لەلایەن چەواشەکارییەکانی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیم مەحکووم دەکەین و داواکارییەکانی خۆمان بە شێوەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:
1- بەڕێوەچوونی دادگایەکی گشتی بۆ بکەرانی ئەم کارەساتە ناخ هەژێنە.
2- دەستلەکارکێشانەوە بەرپرسانی پەیوەندیدار لەم کارەساتە.
3- دەستلەکارکێشانەوە بەرپرسی دەنگ و ڕەنگی گشتیی ئێران.
4- بایکۆتی دەنگ و ڕەنگی ئێران لەلایەن خەڵکەوە.
5- درێژەی خۆیشاندانەکانی خەڵک هەتا وەدیهاتنی داواکارییەکانیان.
6- دەستێوەرنەدانی هێزە ئەمنییەکان و سەرکوتنەکردنی خەڵک.
خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان
#13-01-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!