نووسینی: نەجیب مەحفوز
وەرگێرانی: #حەمە کەریم عارف#
لەبەردەم عەرشا، نوێترین ڕۆمانی نەجیب مەحفوزە، کە حەمە کەریم عارف، کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند لە دوتوێی 313 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
ئەم ڕۆمانە، دیالۆگێکە لەگەڵ پیاوانی میسر، لە میناوە تا سادات.. بەڵام لە ڕاستیدا لە دیالۆگی ئاسایی و تەنانەت لە دیالۆگێکی ڕەخنەیش هێوەتر ڕۆییوە. نووسەر، فەرمانڕەوایانی میسری یەک یەک لە گۆڕ دەرهێناوە و لە بەردەم دادگایەکی گریمانەییدا، پرسوجۆیان لەگەڵ دەکات، تا پاشان دادگایی بکرێن.[1]