=KTML_Bold==KTML_Mark_Begin=کوردستان لە دوای ساڵی 1988ەوە، بێدەنگترین نەورۆز بەڕێدەکات!=KTML_Mark_End==KTML_End=
$باکووری کوردستان$
- سەربازانی دەوڵەتی تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییدا لە دژی گەلی کورد لە چەولیک 3 کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکان تەمەنی 67 ساڵە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان/ #سەقز# و زیویە وێڕای پێرۆزبایی ئەم نەورۆزە کەوناراییە بە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگی و قوتابییانی خۆشەویست داوای کردووە به خۆ دوورخستنە لە شوێنی قەرەباڵغ، کۆبوونەوە و چوون بۆ سەفەر و چاوپێکەوتن خۆ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزن. هەروەها خوازیاری پێیدانی مەرەخەسی بە هەموو هاوکارانی زیندانیکراون و داوایان لە دەزگایی دادوەری کردووە ئەو هۆشدارییە بە جیددی وەربگرێت.[6]
- سەید نەسرەدین حەیدەری، ڕێبەری ئایینی یارسانەکان لە جیهان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: لەبەر ڕێنماییە پزیشکییەکان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، داوا لە خوشک و برایانی یارسان دەکەم ڕێنماییە پزیشکییەکان ڕەچاوبکەن. لە پشووی ئەمساڵدا سەردانی مەزارگە، جەمخانە و شوێنە پیرۆزەکانی یارسان نەکەن.[2]
$باشووری کوردستان$
- ئەگەرچی بەهۆی ڕێگری لە ڤایرۆسی کڕۆنا قەدەغەی هاتووچۆیە و تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان داخراون، بەڵام لێرە و لەوێ هاووڵاتیان بەبۆنەی نەورۆزەوە چوونەتە دەرەوەی شار و هەندێکی پابەندی ڕێنماییەکان نەبوون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378315/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 21-03-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 21-03-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لە #کۆیە# بۆ ڕێگریکردن لە گەشت و سەیران، لە دوێنی هەینییەوە سەرجەم ئەو ڕێگەیانەی دەچنەوە سەر شوێنە گەشتیارییەکان بە گڵ گیراون و خەڵکیش تارادەیەکی باش پابەندبوون. [2]
- پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ئەو وێنانەی شەوی ڕابردوو بڵاوبونەوە، کە گوایە بەشەو هاوڵاتیان بەرەو سەیرانگاکان بەڕێدەکەون کۆنن و تەنها بوختانە کە دەکرێت و هاتووچۆ نەکراوەتەوە.[5]
- لە دوای 14 ڕۆژ #کەرەنتینە# کردن 52 هاوڵاتی کەرەنتینە کراوی شاری #سلێمانی# دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆرۆنا گەیشتووەتە نێو گەڕەک و کۆڵانەکان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ڤایرۆسەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. داواشدەکات باشتر خۆمان بپارێزین.[2]
- #وەزارەتی تەندروستی#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوو کە کارمەندی بەنزینخانەیە.[1]
- بەڕێوەبەری گشتی #تەندروستی سلێمانی# ئەمڕۆ ڕایگەیاند: بۆ دڵنیایی زیاتر و ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکارمەندی دوکان و مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانەکانی پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378315/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قایمقامی کۆیە: ڕێگەی شوێنە گەشتیارییەکانمان بە گڵ گرتووە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قایمقامی کۆیە: ڕێگەی شوێنە گەشتیارییەکانمان بە گڵ گرتووە=KTML_ImageCaption_End=
- قایمقامی شارۆچکەی #دوکان# ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بۆ گەشت و سەیران ڕووی لە سنوورەکەیان نەکردووە و دەشڵێ کار بە ڕێنماییەکان کراوە و هەموو شوێنە گەشتیارییەکان داخراون.[2]
- لە #دهۆک# ڕێوشوێنی ئەمنیی تووند بۆ قەدەخەی هاتووچۆ لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان گیراوەتەبەر، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆکیش دەڵێ، سەیرانگەکان چۆڵن و هیچ گەشتیارێکیان تێدا نییە.[2]
- لەبارەی چوونە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران، #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان و ڕایگەیاند هەر هاونیشتمانییەک بەمەبەستی گەشت و سەیران لە ماڵ دەربچێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەو هاونیشتمانیانە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش بە پێبژاردن سزا دەدرێن.[2]
- کۆلێژی ئەندازیاری #زانکۆی سەڵاحەدین#، لە ڕێگای بەکارهێنانی سیستمەکانی موودڵ و بۆلۆنیا، یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنڵاین بە سەرکەوتویی ئەنجام دا.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، 311 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی #کۆرۆنا# بوون و کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 670 کەس. هەروەها پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا کۆی گشتی مردوان لە تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 9 کەسە.[4]
- 176 خوێندکاری هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ڕوویان لە تورکیا و قوبرسی تورکی کردووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکارییان بکەن بۆ گەڕانەوەیان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی قسە دەکەن.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表