$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی کرێکارانی، ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری #سنە# دوو چالاکی کرێکاری و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی موزەفەر ساڵح نیا وێڕای هاوژینەکەی بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کرد و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرد. ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، پاش چوار کاتژمێر لێپرسینەوە، لە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سنە، ئازاد کران. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی ڕامین کەریمی و یووسف گرامیپەروەر لە ڕێگای تەلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کران.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380830/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناوەندە ئیتلاعاتییەکان چوار چالاکی کرێکاران لە شاری سنە بانگهێشت کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناوەندە ئیتلاعاتییەکان چوار چالاکی کرێکاران لە شاری سنە بانگهێشت کرد=KTML_ImageCaption_End=
- بورهان کەمانگەر، ئەندامی گرووپی مۆسیقای کۆڕاڵی #کامیاران#، لەهەمبەر دژایەتیکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە پێنەدانی مورەخەسی، بە تەقەڵدانی لێوەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.[6]
- بەرپرسی مۆزخانەی گوندی نێی #مەریوان# بە ناوی فاتیح ئەرژەنگی کوڕی محەممەد شەریف لەلایەن پاسگای زرێبارەوە بانگهێشت و دواتر دەسبەسەر کرا.[6]
- ژنێکی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی (س. م) خەڵکی شارۆچکەی ماژین-ی دەڕەشار سەر بە پارێزگای #ئیلام# لە لایەن براکانیەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لە دەست دا.[3]
$باشووری کوردستان$
- بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 4.6 پلەی ڕیختەر شاری #سلێمانی# و دەوروبەری هەژاند.[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵە، دانیشتووی شاری سلێمانیە، نەوە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.[7]
- بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکووک، هەڕەشەی لەکاردەرکردنی 150 کارمەند و پزیشکی کورد دەکات، لەبەر ئەوەی ماوەی مانگێکە دەوامیان نەکردووە، بەهۆی ئەوەی لە#هەولێر#ەوە ڕێگایان نادرێت بگەڕێنەوە کەرکووک.[5]
- یەکێتی هەناردەو ناردنکارانی کورستان بڵاویکردەوە، لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا، هەناردەکانی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە، ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار.[2]
- ئەو کەسانەی بەنیازبوون بچنە زینی #وەرتێ#، ڕەخنە لە ڕێگرییلێکردنیان دەگرن لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و دەڵێنئەمڕۆ ڕێگریی لە دایکی شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان کرا، جەختیش لە داواکارییان بۆ گەڕانەوەی ئەو هێزەنە دەکەنەوە، کە لە زینی وەرتێ جێگیر کراون.[5]
- لە شاری #کەرکووک# #ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان# لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵوێستیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد، کە بەهۆی هەوڵە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە ئاڵۆزیی لە هەرێمی کورستان و عێراق دروستبووە، داوایان لەهەموو لایەنکان کرد ڕێگا بە شەڕی براکوژیی و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک نەدەن.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نوری مەحمود وتەبێژی #یەپەگە# دەڵێت، لە 28ی نیسانی 2020 تەقینەوەیەک لە ڕێگەی ئۆتۆمبێڵێکی سوتەمەنی کە بۆمبڕێژکرابوو لە #عەفرین# تەقیەوە. هەندێک لایەن بێ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە بکەن، بە شێوەیەکی خێرا یەپەگەیان وەک بەرپرسی تەقینەوەکەدا لەقەڵەمدا. ئەو تۆمەت و تاوانانە دوورە لە ڕاستیەوە و ئێمە هیچ پەیوەندیەکانمان بەم ڕووداوەوە نییە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380830/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئیمپراتۆری ژاپۆن مەدالیای زێڕین دەداتە کوردێک=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئیمپراتۆری ژاپۆن مەدالیای زێڕین دەداتە کوردێک=KTML_ImageCaption_End=
- بڕیاردەری لیژنەی دارایی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ ڕێککەوتنێک بکەن بۆ ئەوەی هەرێم نەوت ڕادەست بکات و ئەوانیش موچە ڕەوانە بکەن، بۆیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت.[3]
- مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکیدا نووسیوویەتی، هێرشەکەی #عەفرین# بۆ سەر خەڵکی بێتاوان، هێرشێکی تیرۆرستییە و لە هیچ لایەنێکی بەشدار لە ململانێکانی سووریا قبوڵناکرێت.[1]
- ئیمپراتۆری ژاپۆن وەک ڕێزلێنانێک لە هەوڵەکانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەتی و پەرەدان بە تێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان ژاپۆن و عێراق لەسەر ئاستی شارەوانییەکاندا، مەدالیای زێڕین بە سەرۆکی پێشووی شارەوانی #هەڵەبجە# دەبەخشێت.[1]
- لە تورکیا، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 89 کەس گیانیان لەدەستداوە. بە پێی لێدوانی بەرپرسانی تورکیا بێت، تا ئێستا 3 هەزار و 81 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表