بەڕێزان سکرتارییەتی #کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان# هەڤاڵانی تێکۆشەر و زانستخوازی کۆمەڵەی خوێندکاران سڵاوێکی گەرم...
بەبۆنەی 44 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی تان ئاراستە دەکەم. کۆمەڵەکەتان کە لە ساڵی 1976 و لە بەرەبەیانی شۆڕشی نوێ بەردی بناغەی دانراوە، خاوەنی شانازی و سەروەریی خەباتی شاخ و شارە، خوێندنگەی پێگەیاندنی دەیان کادر و سەرکردەی ناو یەکێتی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردە.
کۆمەڵەی خوێندکاران هەر لە سەرەتاوە تەواوکەری ئەرکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە، پێشمەرگە لە سەنگەر بەرەنگاری داگیرکەر دەبوونەوە، کادرەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانیش لە خوێندنگا و کایەی ڕۆشنبیری بەگژ تەعریب و بە زۆر بە بەعسیکردن و سیاسەتی داپلۆسێنەرانەدا دەچوونەوە، ئەم دووانەیە پێکەوە چەندین سەروەری و داستان و لەخۆبردوییان تۆمارکردووە کە لە مێژووی گەلەکەماندا هەرگیز لەبیر ناکرێن و جێگای شانازین.
لە ئێستادا ئەرکی کۆمەڵە پەروەردە و فێربوونە، مەیدانی کارکردنی ناوەندەکانی خوێندنە، لەم مەیدانەشدا کۆمەڵە خاوەنی شانازیی هەڵگرتنی دروشمی خوێندنی هاوچەرخ و گۆڕینی فەلسەفەی خوێندن بووە. لە پاڵ ئەمەشدا کۆمەڵەی خوێندکاران ڕێکخراوێکی مەدەنی پیشەیی و دیموکراسیخوازی چالاک بووە، لە خەباتی مەدەنیدا جێ پەنجەی بەڕوونی دیارە، هەر لەبەر ئەمەش هەمیشە جێی بایەخپێدانی ڕابەرمان #مام جەلال# بووە.
لێرە بە دواوە ئەرکی ئێوە زۆر قورستر دەبێت، پێویستە پێشەنگ بن لە پێگەیاندنی خەڵکی داهێنەر لە بوارە جیاوازەکانی زانست و هزردا، چونکە هێزی ڕاستەقینە تەنیا لە زانست و هزردایە. خەونی گەورەتان هەبێ و خوێندکارانیش وا پەروەردە بکەن کە خەونی گەورەیان هەبێت، فێریان بکەن کە متمانەیان بە خۆیان بێت و پێیان سەیر نەبێت کە دەبێ ڕۆژێک بێت زانکۆکانی کوردستان لە ڕیزی زانکۆ پێشەنگەکاندا بن و خوێندکارانی کوردیش خاوەن بەخششی خۆیان بن لەکایە جۆربەجۆرەکانی زانست.
لەکۆتاییدا جارێکیتر پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵە بانی
جێگری سە ڕۆکی ئە نجومە نی وە زیران
#25-04-2020#