$باکووری کوردستان$
- #لەیلا گوڤەن#، پەرلەمانتاری #جۆلەمێرگ# و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری #ئامەد#ی #هەدەپە# به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری #بانە# تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شاری بانەیە، فیشەکەکە بەر قاچی کەوتووە و برینداربووە، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383584/0017.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەلی مەعارفی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەلی مەعارفی=KTML_ImageCaption_End=
- لە ماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا، 16 #کۆڵبەر# لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان کوژراو و بریندار بوون. لە کۆی ئەو ئامارە 4 کۆڵبەر کوژراو و 12 کۆڵبەری دیکە بریندار بوون. لە کۆی ئەو 16 کۆڵبەرە کوژراوە و بریندارە، 11 کۆڵبەریان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران و 5 کۆڵبەری دیکەیان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی تورکیە کوژراوە و برینداربوون.[6]
- خوێندکاران و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی #کرماشان# بە مەبەستی مەحکووم کردنی دەستوپێوەندەکانی داڕمانی ماڵی خەڵک و ناڕەزایەتیی بە کوشتنی “ئاسییە پەناهی“، لە بەرامبەر دادسەرای کرماشان کۆبوونەوە.[8]
$باشووری کوردستان$
- لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەیان تووشبووی نەخۆشیی کۆڕۆنا ڕاگەیەندرا.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گەلیی دێرا و بێشێلییان کرد، کە دەکەوێتە ناوچەی بەرواریی باڵای سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای دهۆک. زیانە گیانییەکانی ئەم بۆردومانانە نەزانراون، بەڵام زیانێکی زۆری بە ڕەزو باخی هاوڵاتیان و ژینگە و سروشتی ناوچەکە گەیاندوە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383584/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری #سلێمانی# لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران، دوو ئافرەت تەمەن 70 و 47 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 11 و 4 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 37 ساڵ، دوو منداڵەکە منداڵی تووشبووەکەی دوێنێ یە، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و کارمەندی تەندروستین.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران، کە دوو ئافرەتی تەمەن 35 و 34 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 13 و 9 و 8 و 3.5 ساڵن.[1]
- لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن 60 و 26 و 20 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن 57 و 27 و 23 ساڵ و کچێکی تەمەن 16 ساڵن، هەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.[1]
- لە #کەرکووک# بەهۆی داوەتێکی نانخواردن زیاتر لە 30 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، شانەی قەیرانەکانی کەرکووکیش سکاڵای یاسایی لەسەر ڕێکخەری ئەو خوانە و ڕێکخەری شەکراوخواردنێکی دیکە تۆماردەکات.[5]
- پارێزگاری #هەولێر# هۆشداری دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و داوایان لێدەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و دەشڵێت، ئێستا لە هەولێر تووشبووی #کۆرۆنا#ی زۆر مەترسیدارمان هەیە و مەترسی ئەوە هەیە گیان لەدەستبدەن.[2]
- پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی #پێنجوێن#ەوە ڕایگەیاند: لەئێستا ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئاستێکی مەترسیدایە و پێویستە ڕەچاوی زیاتری خۆپارێزی بکرێت.[5]
- بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی دیکەی شارەکە بۆ تووشبووان کۆرۆنا تەرخانکرا. ئێستا تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی لە چوار نەخۆشخانە و دوو هوتێل چارەسەر وەردەگرن.[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند پرۆسەی کەرەنتینکردن لەسەر خەرجی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە دەستیپێکردوە گوتی ئەوانەی لە شارەکانی عێراقە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان 48 کاژێر و ئەوانەش لە دەرەوەی عێراق دەگەڕێنەوە 14رۆژ کەرەنتین دەکرێن.[2]
- بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە #دهۆک# ڕایدەگەیەنێت، 2600 منداڵی ئێزدی لە #شنگال# کەوتنە بندەستی ئەو ڕێکخراوە و وەک چەکدار بەکاردەهێندران، تائێستاش چارەنووسی 700 منداڵ یەکلایی نەکراوەتەوە.[4]
- #سیروان بارزانی# بەرپرسی میحوەری گوێڕ - مەخموری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند: داعش ڕۆژ بەڕۆژ بەهێز دەبێتەوە و وەکو سەرەتای 2013ی لێهاتوەتەوە.[5]
- دانیشتوانی #کەڵەک# بۆ داواکردنی مافەکانیان و ڕێگریلێکردنیان بۆ کار و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.[7]
- بەهۆی دواکەوتنی مووچە و بژێوی ژیانیان بەشێک لە هاووڵاتیانی #شارەزوور# هاتنە سەر شەقام.[3]
- ئاگرێک لە وێستگەی نەوتی سارەلووی سنووری شارۆچکەی #سەرگەڕان# کەوتەوە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە دەڵێت ئاگرەکە زۆرە و کۆنترۆڵکردنی ئەستەمە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- #هێزەکانی سوریای دیموکرات# لە گوندەکانی باشووری #حەسەکە#وە تا دەوروبەری دێرەزۆر، دژی شانە نهێنییەکانی چەتەکانی #داعش# دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕایگەیاند، دەروازەی سنووریی گومرگی خابوور - ئیبراهیم خەلیل بۆ عێراق و دەروازەی سنووری گوربوڵاک بە ڕووی ئێراندا کرانەوە.[2]
- دادگای سویسرا ڕەتیدەکاتەوە کەسێک بە تۆمەتی ئەوەی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە# بووە ڕادەستی ئەڵمانیا بکاتەوە و دەڵێت، لەوانەیە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەهەمانشێوەی سویسرا مامەڵەی لەگەڵ نەکەن.[2]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبونی 672 کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاندو دەشڵێت: 15 توشبوی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو 243 توشبوش چاکبونەتەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表