$باکووری کوردستان$
- کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# ڕایگەیاند، #قاسم ئەنگین# ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە لە هێرشی ئاسمانیی #27-05-2020# شەهید بووە.[1]
- لە #ئامەد#، چنار و چەولیک لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ئەشرەف مەمەدئۆغلۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، ڕەمەزان دەنگیز ئەندامی ئەنجومەنی پارتی هەدەپە، سوزان ئیشبیلەن ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، حەسەن کالە بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە و عەسەن خەیری ئەڕئۆغلۆ سەرۆکی لقی یەکی دیسک- گەنەل ئیشی ئامەد دەستگیرکران.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی ئێران هۆشداری لە بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 8 پارێزگا دەدات، کە #سنە# و #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو لەو پارێزگایانەن.[7]
- لە شاری کرماشان، کەمئەندامێک بەهۆی هەژارییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو گیانی لەدەستدا.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی بەرزان محەمەدی خەڵکی شاری #سەوڵاوا# سەر بە پارێزگای سنە، پاش تێپەراندنی دوو لە سەر سێ ماوەی زیندانییەکی، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندەکانی سینین و بێرکم و ناوچەی خواکورکیان کرد لە دەڤەری #برادۆست#. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زیان بەر ڕێگای نێوان #سیدەکان# و #سۆران# گەشت، کە ڕێگای سەرەکی هاتووچۆی کۆچەرەکانی ئەو ناوچەیەیە.[4]
- 2 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە #سلێمانی#، گیانیان لەدەستدا.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383588/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 08-06-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383588/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی #کۆڕۆنا#ی نوێ COVID-19 لە دەڤەری #گەرمیان# دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، هەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.[1]
- #ئومێد خۆشناو#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، خەڵکانێک بەقاچاخ لە سنورەکانەوە ئاسانکارییان بۆکراوە و هێنراونەتەوە ناو شارەکانی هەرێم و خەڵکی تریش، جگە لە ئێران و شارەکانی تری عیراق لە وڵاتانی تری دەرەوە هێنراونەتەوە، تەنها بۆ ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا زیاد ببێت لە هەرێم، دەشڵێت: بەوهۆیەوە چاوەڕوانی کارەساتی گەورە دەکەین لەکوردستان، ئەمەش تەنها لەبەرئەوەی ئەزموون و حکومەتی هەرێم ناشرین بکەن.[3]
- هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لە دژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و شەهیدکردنی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕژێمی داگیرکاری تورکیان ڕسوا و شەرمەزار کرد.[2]
- بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی #سەرچنار# لە سلێمانی، کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی تەرخانکراوە بۆ تووشبووانی کۆرۆنا، ڕایگەیاند، شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا بە نیشانەی جیاواز و تووندتر هاتووەتەوە و زۆربەی تووشبووانیش لە گەنجانن.[5]
- لە سنووری شارۆچکەی #شارباژێڕ# کۆپتەرێکی نەناسراو بە نزمی بەسەر گوندەکانی ناوچەکەدا فڕیوە؛ قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی هێلیکۆپتەرەکە. هێلیکۆپتەرەکە لە جۆری هێلیکۆپتەری چینۆکی ئەمریکییە کە بۆ گواستنەوەی سەرباز و کەلوپەل بەکاردەهێنرێت. هێلیکۆپتەرەکە لە نزیک شارەدێی #گاپیڵۆن# سووڕاوەتەوە و هەندێک دەخڵودانی ناوچەکەی سووتاندووە.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383588/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هێلیکۆپتەرێک بە نزمی لە ناوچی گاپیڵۆنی جافەتی دەسووڕێتەوە و هەندێک دەغڵودان دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هێلیکۆپتەرێک بە نزمی لە ناوچی گاپیڵۆنی جافەتی دەسووڕێتەوە و هەندێک دەغڵودان دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_End=
- لیژنەی تەندروستی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت پێویستە وەزارەتی تەندروستی ڕۆژانە لەکاتێکی دیاریکراودا ئاماری توشبوان و مردوان و ئەوانەی چاکبونەوەتەوە ڕابگەیەنێت بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ نەکاتە سەر دەروونی هاووڵاتییان و ترس و دڵەڕاوکێ بڵاونەبێتەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی #قەسەدە# لە 5هەمین ڕۆژی هەڵمەتەکەیاندا چوونە سەر هەندێک ناوچەی گوندەکانی هرجێ و ناوچەی سوار لە دێرەزۆر. لەو هەڵمەتی ئەمڕۆیاندا 20 کەس دەستگیرکران، کە پەیوەندییان بە شانەکانی #داعش#ەوە هەبوو. لە ماوەی ئەم 5 ڕۆژەدا و تاوەکو ئێستا لەو هەڵمەتەی هێزەکانی قەسەدەدا 87 چەتە و گومانلێکراو دەستگیرکراون.[2]
- لە ناوچەی گرکێ لەگێی سەر بە شاری قامشلۆ، لەسەر بانگی کۆنگرەی ستار هاوڵاتیانی ناوچەکە لە گۆڕەپانی شەهید خەبات دێرک گرد بوونەوە و هێرشە نەگریسەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوکات بەدیلگرتنی ئەندام پەرلەمانەکانی #هەدەپە#یان، بە توندی ئیدانە کرد.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە کامپی بەردەڕەشی باشوری کوردستانەوە 500 پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا لە دەروازەی سێمالکاوە گەڕانەوە ڕۆژئاوای کوردستان.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- جیهانپوڕ ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 43 کەس لە سەرتاسەری ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 70 تووشبووی دیکەش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق هۆشداری دەدات کە ڕۆژانی داهاتوو ڕۆژانی مەترسیدار دەبن لە عێراق بۆ ڕووبەربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای تێپەراندنی بەربەستی هەزار تووشبوو ڕۆژانە، وە پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو 15 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار بکرێت.[2]
- بە پێی ڕاگەییندراوی بەرپرسانی دەوڵەوتی تورک، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 19 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەو هۆیەوە لەو وڵاتە گەیشتووەتە 4 هەزار 711 کەس. ژمارەی تووشبووانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە، 171 هەزار و 121 کەس.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表