ئاسایشی #سلێمانی# ڕایگەیاند، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانیویانە بکوژی ژنەکەی ناوچەی #فەیاڵ#ی سەر بە شاری سلێمانی دەستگیربکەن کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا کوژرا.
ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، ئەو تۆمەتبارە لە دایکبووی ساڵی 1992 و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خنکاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە و وتەیەتی ژنەکەم لەماڵەکەی خۆیاندا خنکاند و بۆ ئەوەی دڵنیابم لە مردنی ژنەکە، تەرمەکەم لە کارەبا داوە.
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.[1]