图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,227
图片 104,987
书籍 19,440
相关文件 97,730
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئامانجی ڕیاز چییە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان!!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئامانجی ڕیاز چییە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان!!
文章

ئامانجی ڕیاز چییە لە دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان!!
文章

سەرچاوە تورکییەکان باس و خواسی ئەوە دەکەن، کە پلانێک هەیە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ، ئاماژەشیان بەو ڕۆڵە شاراوە داوە، کە شانشینی عەرەبستانی سعودی لەو بوارەدا دەیگێڕێت.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی خەبەر تورک، پلانەکە لە بنەچەدا پلانێکی ئەمریکییە و ئامانجی ئەوەیە بەرگێکی نێودەوڵەتی بە بەر ئەو پڕۆسەیە و یەکینەکانی پاراستنی گەلدا بکات، باسی ئەوەشی کردووە، بەرپرسە ئەمریکییەکان لەگەڵ نوێنەرە سیاسییەکانی کوردەکانی دەرەوەی سوریا (بە تایبەتیش ئەنەکەسە) کۆبوونەتەوە، تا هێزە کوردییەکان لە یەک دامەزراوەی تازەدا ڕێکبخەنەوە، کە گەرەکییانە ئەنەکەسە لە هاوبەندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بێننەدەرەوەو لەگەڵ (پەیەدە) دا تێکەڵیان بکەن.
پێشنیازەکە ئامانجی پێکهێنانی سوپایەکە، کە پەیەدە و ئەنەکەسە لەخۆ بگرێت، کە واشنتۆن ئەو نیازەی خۆی بەهەردوولا ڕاگەیاندووە.
بەپێی سەرچاوەکان، سعودییە پڕۆژەکە پارەدار دەکات، پڕۆژە تازە سەربازییەکە 520 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و سێ ساڵیش دەخایەنێت، ئەمە جگە لە 200 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ کۆمەڵێک خەرجی دیکە.
ئامانجی ڕیاز چییە؟
ڕیاز بەگرتنەئەستۆی خەرجی ئەو پڕۆژەیە 3 ئامانج دەپێکێت: کە ئەوانیش بریتین:
بەشداری کارا لە دروستکردنی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆسەر بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنقەرە لە ناوچەکە، چونکە تورکیا #یەپەگە# بەمەترسی دەزانی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، بەو پێیەی پەیڕەووی لەئەجێندا جوداخوازییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات.
ئەمەیان کارتێکی بەهێزی دەستی ڕیازە لەو ململانێ هەرێمییە توندەی لەگەڵ ئەنقەرە هەیەتی لە ناوچەکەدا، کە گۆڕەپانەکەی هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامییە.
ئەو ناکۆکییانەی نێوان ڕیاز و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی لەمەوپێش، بە تایبەتیش لە دیدگای جیاوازیان بۆ شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی، دوو ڕووداوی سەرەکیش گەشەیان بەو ململانێیەدا، یەکێکیان تۆمەتەکانی ئەنقەرە بۆ ڕیاز و ئەبوزەبی، کە دەستیان لە هەڵگەڕانەوە سەربازییە شکستخواردووەکەی ساڵی 2016 ی تورکیادا هەبووە دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، ئەوی دیکەیان تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس بوو لەسەر دەستی سیخوڕە حکومییەکانی کونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەمبوڵ لە ساڵی 2018.
پشتیوانیکردنی ڕیاز لەو پڕۆژەیە، مسۆگەرکردنی شوێنپێیەکی دیکەی تازەیە بۆ هەژموونی خۆی لە سوریای تازەی دوای جەنگ، چونکە پێنوێن هەن باس لەوە دەکەن ئەمریکی و ئەوروپییەکان ئارەزووی ئەوە دەکەن سەربەخۆییەکی تەواو یان بەشەکی (جوزئی) بۆ کوردەکانی سوریا فەراهەم بکەن، بە تایبەتیش لە ئێستادا ناکۆکی کەوتووەتە نێوان ڕیزەکانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە، ڕوسیاش بە پشتیوانی کوێرانەی خۆیدا دەچێتەوە لەدەستگرتن بە حوکمڕانی بەشار ئەسەد لە سوریا.
بەشداری سعودییە لەو پڕۆژە کوردییەدا برەودانە بە پەیوەندییەکانی ڕیاز لەگەڵ ئەمریکا، گرتنی ئەو کون و کەلەبەرانەیە، کە بە هۆی تەنگژەی دابەزینی نرخی نەوت تووشی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بوو، لە ئاکامیشدا زیانێکی گەورەی بەکەرتی نەوتی (بەردە نەوت) ئەمریکا گەیاند و واشنتۆنیش لە مەیاندا پەنجەی تۆمەتی ئاراستەی ڕیاز کردووە.
پارەدارکردنی ئەو پڕۆژەیە لە لایەن سعودیەوە واتای ئەوەیە، کە ڕیاز 700 ملیۆن دۆلاری تێدا خەرج دەکات، ئەگەر ڕیازیش نەچوونانە ژێرباری ئەو پرۆژەوە، دەبوو ئەمریکا پارەداری کردایە، ئەمەش جێگەی گرنگیپێدانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکایە، کە بە ئەقڵیەتی بزنسمانێک سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەدەبات.
سەرەتای پەیوەندییەکانی ڕیاز و کوردەکانی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015، بە تایبەتیش لە دوای دەرکەوتنی محەمەد بن سەلمانی میراتگری شانشینەکە، کە لە ماوەی دوو ساڵدا بووە میراتگر و فەرمانڕەوای ڕاستەقینەی سعودیە.
ڕۆڵی عشقی و سوبهان چییە؟
لەو ماوەیەدا سعودییە و ئیمارات هاوپەیمانییەکی ستراتیژیان دژ بە تورکیا و ئێران پێکهێنا، بەمەش کوردەکان بوونە کارتێکی گرنگ لەو ململانێیەدا، کە گەیشتە لێواری شەڕێکی ساردی نێوانیان.
لیوا ئەنوەر ماجد عشقی نزیک لە ناوەندەکانی حوکمڕانی سعودییە، لە ساڵی 2015 لە بەردەم ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەکییەکان لە واشنتۆن وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: کارکردن بۆ پێکهێنانی کوردستانی گەورە بە ڕیبازێکی ئاشتییانە، چڵێسی و بەرزەفڕییەکانی ئەنقەرە و تاران لە عێراقدا کەمدەکاتەوە، چونکە ئەمە سێیەکی خاکی هەر وڵاتێکیان دادەبڕێت و دەبنە بەشێک لە خاکی کوردستانی گەورە.
لە ئۆکتۆبەری 2017 سامر سوهبان – ی وەزیری کاروباری کەنداوی عەرەبی سەردانی ناوچەی #سەرێکانی# کرد لەشاری ڕەقەی سوریا، کە لەبن دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوو، لەوێ بەرپرسە ئەمریکییەکانی بینی، زۆرێک لە چاودێران پێیان وابوو ئەم جوڵەیە پەیوەستە بە پشتیوانی توندوتۆڵی ڕیاز بۆ کوردەکان.
کاتێکیش ئەو دۆسییەیە زیاتر گەرموگوڕ بوو، کە #مەسعود بارزانی# سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان لە سێبتێمبەری 2017، داوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کرد، بە نهێنی سعودییە پشتیوانی ڕیفراندۆم بوو، هەروەک ڕۆ ژنامەی تایمزی بەریتانی باسی لێوە کردووە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ ئەنقەرە و بەغدا و عێراق، بە تایبەتیش بۆ ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، ئاماژەیەکش بوو، کە سیاسەتەکانی ڕیاز بوونە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئەو سێ دەوڵەتە.
لە ئایاری 2018، لە بنکەی سەربازی خەراب عشق ی باشوری شاری کۆبانی لە باکووری سوریا، سێ ڕاوێژکاری سەربازی سعودی لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە و #پەکەکە# کۆبوونەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانی کەناڵی ئاسمانی جەزیرە جەختیان لەوە کردەوە، کە بەرپرسە سەبازییە ئیماراتییەکانیش بەشداری ئەو کۆبوونەوە بوون، کە ئامانجی دامەزراندنی چەند یەکەیەکی سەربازی کوردی بوو لە ناوچەکە و هەر ئەندامێکی ئەو هێزەش 200 دۆلاری مانگانەی پێ بدرێت.
ڕۆژنامەی “Nizavisimaya” ی ڕوسیش جەختی لەوە کردەوە، کە بەڵگەکانی تێوەگلانی سعودییە و ئیمارات لە پشتیوانیکردنی ئەو پڕۆژەیە لە باکووری سوریا ڕوون و ئاشکران، هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە بن سێبەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەبوزەبی کوردەکانی سوریای چەکدار کردووە.
بۆیە لە نیسانی 2018، ئیبراهیم قەڕاغول وتارێکی لە ڕۆژنامەی یەنی شەفەق بڵاوکردەوە، کە هەر خۆشی سەرنووسەریەتی، تێیدا هۆشداریداوە لە پلانێکی ڕۆژئاوای بۆ پشتیوانیکردن لە کوردەکانی باکووری سوریا لەگۆڕێیە و لەوانەشە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێکی عەرەبی- تورکی.
پێکهێنانی هێزەکە و ڕاهێنانیان
لەو چوارچێوەیەدا دەکرێت بڵێین، کە پڕۆژەی سوپایەکی کوردی یەکگرتوو لە سوریا دەچێتە خانەی کۆششەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ ڕێکخستنەوەی کوردەکانی سوریا.
وا بڕیارە هێزە تازەکە لە 10 هەزار جەنگاوەر پێکبێت، 5 تیمی کۆماندۆس و یەکەیەکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە خۆ بگرێت، سەرکردایەتییەکەشی بەدەست فەرحان عەبدی شاهین ەوە بێت کە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و بە مەزڵوم کۆبانی ناسراوە.
هەر بە گوێرەی سەرچاوە تورکییەکان، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا و پنتاگۆن پلانی ئەوەیان هەیە ڕاهێنان بە 4 هەزار لە باشترین جەنگاوەرە کوردەکان بکەن و دواتریش بیانخەنەپال سوپا یەکگرتووە کوردییەکەوە، ئەمەش بەوە ئاشکرا بوو کە سەرباری کشانەوە بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری سوریا، کەچی گریبەستی جەنگاوەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات تازەکرانەوە.
ئەم هەنگاوە بۆ بەرگرتنیشە لە بەرەنگاربوونەوەی دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (#داعش#) تاوەکو دووبارە دەست بەسەر ناوچەکەدا نەگرێتەوە.
هەر بە گوێرەی سەرچاوە تورکییەکان، ئەو جەنگاوەرە کوردانەی پێشتر لە ڕەقە و منبج و کۆبانێ ڕاهێنانیان پێکراوە، بانگێهێشتی ناو هێزە تازەکە دەکرێن، تاوەکو ببنە هێزیکی یارمەتیدەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە #حەسەکە# و دێرزور، وە ببنە کاکڵە و ناوئاخنی سوپایەکی کوردی یەکگرتوو کە ئەمریکییەکان ڕاهێنانی پێدەکەن و سعودیەکانیش پارەداری دەکەن.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,550
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 16-05-2020 (4 年份的)
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: Saudi Arabia
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 87%
87%
添加( ڕاوێژ فەرهاد 20-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on10-03-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):10-03-2021
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,550
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,227
图片 104,987
书籍 19,440
相关文件 97,730
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!