图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جەژنی ڕەمەزانی 2020 فرۆشی چوکلێت و شوکولاتە 55% کەمیکردووە
小组: 统计和调查 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆمپانیا بازرگانییەکانی هاوردەکردنی چوکلێت و شوکولاتە دەڵێن، ڕاگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی جەژندا، بێکاری و ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری لەسەر هاوردەکردنی چوکلێت و شوکولاتە هەبووە و فرۆشی چوکلێت و شوکولاتە لەم جەژنە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (2019) 55% دابەزیوە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، کە پشتی بە داتای وڵاتانی هەناردەکار بەستووە، دەرکەوتووە ساڵانە بایی 350 تاوەکو 370 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2018 بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بایی نزیکەی 364 ملیۆن و 310 هەزار دۆلار (171 ملیۆن دۆلار چوکلێت، 193.3 ملیۆن دۆلار شوکولاتە)یان هاوردە کردووە.
بەگوێرەی داتاکان بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان چوکلێت و شوکولاتە لە زیاتر لە 30 وڵات هاوردە دەکەن، بەڵام بەهۆی نزیکی و هەرزانی نرخ، نزیکەی 73%ی ئەو چوکلێت و شوکولاتەی هاوردەی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت بەرهەمی کارگەکانی تورکیا و ئێرانن.
بۆ نمونە لە ساڵی 2018 بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان بایی 134 ملیۆن دۆلار (42 ملیۆن دۆلار چوکلێت، 92 ملیۆن دۆلار شوکولاتە)یان لە تورکیا هاوردە کردووە. هەروەها لە ئێران بایی 132 ملیۆن دۆلار (94 ملیۆن دۆلار چوکلێت و 38 ملیۆن دۆلار شوکولاتە) هاوردەکراوە.
لەم داتایە دەردەکەوێت ئێران لە چوکلێت و تورکیاش لە شوکولاتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کۆنتڕۆڵ کردووە. بەجۆرێک نزیکەی 55%ی ئەو چوکلێتەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بەرهەمی کارگەکانی ئێرانە، هەروەها 47.7%ی ئەو شوکولاتەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، بەرهەمی کارگەکانی تورکیایە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:40%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📊=KTML_Quote_Content= ئێران بە چوکلێت و تورکیاش بە شوکولاتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کۆنتڕۆڵ کردووە. بەجۆرێک نزیکەی 55%ی ئەو چوکلێتەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە بەرهەمی کارگەکانی ئێرانە، هەروەها 47.7%ی ئەو شوکولاتەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە، بەرهەمی کارگەکانی تورکیایە.=KTML_Quote_End=
کۆمپانیای بیتا بۆ هاوردەکردنی چوکلێت و خۆراک لە شاری #هەولێر#، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی چوکلێت. ساڵانە بایی زیاتر لە 13 ملیۆن دۆلار چوکلێت لە ئێران هاوردە دەکات. سەید مەجید محەممەد #ڕواندز#ی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە دەڵێت: بەهۆی نزیکی و هەرزانی نرخ و بەرزی کواڵیتی، کارگەکانی ئێران بەتایبەت لە چوکلێت توانیویانە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکەن.
چوکلێت لە بۆنەکانی وەکو جەژن بازاڕی گەرمە، بە گوتەی ئەو بازرگانە فرۆشی دوو قات دەبێت، بەڵام ئەم بەرە جەژنە بازاڕی کزە.
سەید مەجید محەممەد ڕواندزی دەڵێت: ساڵی ڕابردوو (2019) بەپێی خواستی بازاڕ مانگانە 800 تاوەکو 1000 تۆن چوکلێتمان دەفرۆشت، کە 35% لە هەرێمی کوردستان دەفرۆشرا، 65٪یشمان بۆ شارەکانی عێراق و ڕۆژئاوای کوردستان هەناردە دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەری دواکەوتنی موچە و بێکاری لەکوردستان و گرفتی هەناردە بۆ ڕۆژئاوا وەک پێویست فرۆشمان نییە، بەشێوەیەکی گشتی بەراود بە ساڵی ڕابردوو هاوردەمان بەرێژەی نزیکەی 40% کەمبووتەوە و فرۆشمان بەرێژەی 55% دابەزییوە. =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content= ساڵانە بایی 350 تاوکو 370 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردەی عێراق دەکرێت، نزیکەی 90%ی لەرێگەی بازرگانانی کوردستان و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت، هۆکارەکەشی:
- بەشێکی بۆ ستراتیژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەگەڕێتەوە.
- بەشێکیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیا بازرگانییەکانی عێراق تا ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق وەک پێویست نەیاندەتوانی کاڵا هاوردە بکەن و ببنە بریکاری مارکە جیهانییەکان، ئەمەش دەرفەتی ڕەخساندووە بریکاری سەرەکی زۆربەی مارکەکان لای کۆمپانیا بازرگانییەکانی کوردستان بێت.=KTML_Quote_End=
سەید مەجید محەممەد، گوتی: ساڵی ڕابردوو لەم مانگەدا ڕۆژانە 80 تاوەکو 90 تۆنمان دەفرۆشت، ئێستا ڕۆژانە 40 تۆن دەفرۆشین.
فرۆشی چوکلێت و شوکولاتەی تورکیش هاوشێوەی ئێرانی ئەمساڵ بازاڕی لاوازە، بۆیە کۆمپانیاکان کەمتر لە ساڵی ڕابردوو هاوردەیان هەبووە.
لە شاری #زاخۆ# زیاتر لە 20 کۆمپانیای بازرگانی و 100 بازرگان چوکلێت و شوکولاتە لە ئەوروپا، ئاسیا و ئەمەریکا هاوردە دەکەن.
کۆمپانیای یۆرۆ فورد دیسپرەیشن یەکێکە لە کۆمپانیا چالاکەکانی ئەم بوارە و ساڵانە بایی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردە دەکات. هەڵگورد عەبدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای یۆرۆ فورد دیسپرەیشن، دەڵێت: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناسەقامگیری باری ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان کاریگەری زۆری لەسەر کاری بازرگانی هاوردەکردنی چوکلێت و شوکولاتە هەبووە و زۆربەی کۆمپانیا بازرگانییەکان ئەمساڵ (2020) بەرێژەی 60% کەمتر لە ساڵی ڕابردوو (2019) چوکلێت و شوکولاتەیان هاوردە کردووە.
هەڵگورد عەبدی ئەحمەد، نموونە بە کاری کۆمپانیاکەی خۆی دەهێنێتەوە و دەڵێت: ساڵی ڕابردوو بایی نزیکەی 3 ملیۆن و 167 هەزار دۆلار چوکلێت و شوکولاتەمان هاوردەکردبوو بەشی زۆریشمان بە بازاڕ کردبوو، بەڵام ئەمساڵ تائێستا تەنیا بایی 718 هەزار دۆلار چوکلێت و شوکولاتەمان لە تورکیا و ڕووسیا هێناوە واتە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هاوردەمان بەرێژەی 77.4% کەمبووە.
ئەو بازرگانە دەڵێت گرێبەستیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەرازیل، بولگاریا، ئیتاڵیا، ئازەربایجان و یۆنان کردبوو بۆ هاوردەکردنی چوکلێت و شوکولاتە، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ناچاربوون زۆربەی گرێبەستەکانیان هەڵبوەشێننەوە.
جگە لە تورکیا و ئێران، بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئیمارات، میسر، سعودیە، ئوردن، ڕووسیا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئیتالیا وهیندستان و چین و وڵاتانی دیکە چوکلێت و شوکولاتە هاوردە دەکەن.
بۆ نموونە لە ساڵی 2018 لە ئیمارات بایی 10 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار، لە میسر بایی 10 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، لە ڕووسیا بایی 9 ملیۆن دۆلار، لە ئۆکراینا بایی 7.5 ملیۆن دۆلار، لە ئەڵمانیا بایی 6.2 ملیۆن دۆلار، لە هۆڵەندا بایی 3 ملیۆن دۆلار، لە سعودیە بایی 2.9 ملیۆن دۆلار، لە پۆلەندا بایی 2.7 ملیۆن دۆلار لە ئوردن بایی 2.5 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردە کراوە.
هەروەها بایی 42.7 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە لە وڵاتانی بەریتانیا، بەلجیکا، سویسرا، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئازربایجان، هیندستان، چین، لوبنان و هەندێ وڵاتی دیکە هاوردە کراوە.
کۆمپانیای ئاراک گاردن بۆ بازرگانی گشتیی خۆراک و هاوردەکردنی شیرنەمەنی لە پارێزگای #سلێمانی#، بریکاری 6 مارکەی بەناوبانگی چوکلێت و شوکولاتەی ئەوروپییە. ساڵانە بایی 1.5 ملیۆن دۆلار چوکلێت و 15 ملیۆن شوکولاتە لە ئەڵمانیا، ئۆکراینا، پۆلەندا، بەلجیکا و بەریتانیا هاوردە دەکات.
فەرهاد حەسیب محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئاراک گاردن، دەڵێت :ئێمە دڵنیابووین لە فرۆشی کاڵاکانمان، بۆیە بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپی دەستمان بە هاوردەکردنی چوکلێت و شوکوکڵاتە کرد، بۆ نموونە تەنیا بۆ جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ بایی یەک ملیۆن یۆرۆ چوکلێتمان لە ئەڵمانیا و ئۆکراینا و پۆلەندا و بەلجیکا هاوردەکردووە، هاوردەکردنی شوکولاتەشمان بەردەوامە تائێستا بایی 3 ملیۆن یۆرۆمان هێناوە.
کۆمپانیاکەی فەرهاد 80%ی بەرهەمەکانی لە شارەکانی عێراق و 20%ی بەرهەمەکانی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت.
فەرهاد حەسیب، دەڵێت: لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زۆرترین فرۆشمان لە شاری #دهۆک#ە، دوای ئەوە سلێمانی و ئینجا هەولێر، زۆرترین فرۆشمان لەو بەرهەمانە دایە کە نرخی کیلۆییەکیان لەنێوان 10 تاوەکو 20 دۆلارە.
بەگوێرەی داتاکان لە ساڵی 2018 بایی 134 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردەی عێراق کراوە، نزیکەی 85%ی ئەم بەرهەمەش لە ڕێگەی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بووە، لەم بڕەش نزیکەی 35%ی لە هەرێمی کوردستان ساغ بووەتەوە کە دەکاتە نزیکەی 127 ملیۆن و 508 هەزار دۆلار.
فەرهاد حەسیب محەممەد، دەڵێت: بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەبەر دەستی ئێمەیە، ساڵانە بایی 350 تاوکو 370 ملیۆن دۆلار چوکلێت و شوکولاتە هاوردەی عێراق دەکرێت، نزیکەی 90%ی لەرێگەی بازرگانانی کوردستان و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان هاوردە دەکرێت، هۆکارەکەشی بەشێکی بۆ ستراتیژی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەگەڕێتەوە. بەشێکیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیا بازرگانییەکانی عێراق تا ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق وەک پێویست نەیاندەتوانی کاڵا هاوردە بکەن و ببنە بریکاری مارکە جیهانییەکان، ئەمەش دەرفەتی ڕەخساندووە بریکاری سەرەکی زۆربەی مارکەکان لای کۆمپانیا بازرگانییەکانی کوردستان بێت.[1]
#22-05-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,814
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 22-05-2020
挂钩项目: 2
日期与活动
词和词组
Publication date: 22-05-2020 (4 年份的)
普罗旺斯:
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: United Kingdom
统计数据类型: No specified T4 1110
统计数据类型: No specified T4 558
统计数据类型: 经济
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 22-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on26-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-05-2020
URL
此产品已被浏览1,814
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!