图书馆 图书馆
搜索
  

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options


高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,346
图片
  114,364
书籍
  20,757
相关文件
  110,594
Video
  1,902
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   总计 
247,277
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
دەقی گوتاری مەسرور بارزانی سەبارەت بە دۆخی داراییی هەرێمی کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی سەبارەت بە دۆخی داراییی هەرێمی کوردستان

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی سەبارەت بە دۆخی داراییی هەرێمی کوردستان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
هاووڵاتییانی خۆشەویست
سەرەتا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیودارام کاتێکی خۆش لە ڕۆژانی جەژندا بە سەر ببەن، داواشتان لێدەکەم بۆ پاراستنی خۆتان و کەسوکار و کۆمەڵگەکەتان، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن.
وەک ئاگادارن هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان بە هۆی لێکەوتە ئابوورییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی ئابووری بوونەتەوە. ئەم دۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی ویست و خواستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەش ئێمە هەموو هەوڵێکمان داوە و بەردەوامیشین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی بارگرانیی لە سەر هاووڵاتییان کەم بکەینەوە.
هاونیشتمانیانی بەڕێز:
ئێمە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، هەموو هەوڵێکمان خستە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ بەغدا و لە هەمانکاتیشدا کارمان لە سەر ئەوە کرد، ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەڕەشە و مەترسییەکانی پشت بەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات ڕزگار بکەین.
بەشێکی زۆری ئەم دۆخە سەختە ئابوورییەش، ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی تەنیا پشت بەستن بە داهاتی ناجێگیری نەوتە.
لە بارەی پەیوەندیمان لە گەڵ بەغدا، ئێمە بە جیدیەتەوە هەنگاومان نا. هەر لە دوای دەستبەکاربوونمان لە مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوو، یەکەمین سەردانمان بۆ بەغدا بوو، هەموو ئامادەییەکیشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی و چەندین پێشنیازیشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت پێشکەش کرد، بەڵام بەداخەوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، دۆخی بەغدا شڵەژا و سەرەنجام حکومەتی عێراق لە ژێر فشاری ناڕەزاییەتییەکانی خەڵک، دەستی لە کارکێشایەوە و ئیدی خۆی بە بەرپرسیار نەزانی بەرامبەر چارەسەرکردنی ئەو کێشە و ماف و شایستە دەستوورییانەی هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی 2005ەوە جێبەجێی ناکەن. ئێستاش کە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز موستەفا کازمی دەستبەکار بووە، دووبارە ئامادەیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان دەردەبڕین، بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی فیدرالی دانپێدانراو لە دەستووری عێراقدا، دابین بکرێت. لە دوا هەوڵەکانیشماندا لەم ماوەیەدا، سێ جار شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کردووە و لەم دانوستانانەش بەردەوام دەبین، تا بە ئەنجامێکی دادپەروەرانە و دەستوورییانە دەگەین.
کوردستانیانی بەڕێز:
ئەم قەیرانەی ئێستا، سوورترمان دەکات لە سەر درێژەدان بە ستراتیجی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و لە هەمانکاتدا زیاتر هانمان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێماسیانەی لە ڕابردوودا لە بواری کارگێڕی و داراییدا هەبووە. بەڵام هاووڵاتیانی خۆشەویستمان دەزانن ڕاستکردنەوەی ئەم هەموو چەوتییە و دامەزراندنی بنەمای ئابوورییەکی سەقامگیرتر، کاتی زیاتر و هاوکاریی هەموولایەکی پێویستە.
وەک ئاگادارن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد و پلانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییمان پەسەند کرد. هەروەها چەندین بڕیاری گرنگمان لە بارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەرکرد، کە ئێمە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان، جەختمان لە سەر گرنگیی ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کردووەتەوە، کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمە.
ئێمە سوورین لە سەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. بێگومان لە جێبەجێکردنی چاکسازیدا، بەرژەوەندیی خەڵکانێک کە سەرپێچی و گەندەڵیان کردووە دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەوڵی پەکخستنی دەدەن و ئاستەنگی بۆ دروست دەکەن. بەڵام چاکسازی داواکاری زۆرینەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و منیش لە بەرەی هاووڵاتییان دەمێنمەوە و بە پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشەویست لە چاکسازی بەردەوام دەبین و هەرگیز لێی پاشگەز نابینەوە.
بێگومان دەبێ چاکسازیش گشتگیر و سەرتاسەری بێت و هەمووان بگرێتەوە و نابێ هیچ کەس و لایەنێک لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و شەخسی ڕێگری لە پرۆسەی چاکسازی بکات.
لێرەدا داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم، بە گیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، هاوکارمان بن و یەکڕیزی ناوخۆیی بپارێزن و یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن لە ڕێکخستنەوەی سیستەمی ئابووری و کارگێڕیی و چاککردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان.
هەروەها بە تایبەتی داوا لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەم، بەرژەوەندی تەسکی شەخسی و ململانێی حیزبایەتی بەلاوە بنێن و هاوهەڵوێست بن لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان. دۆخی سەختی دارایی هەرێم بەرئەنجامی چەندین هۆکاری سیاسی و مێژووییە. ئەمە جیا لە بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لە لایەن حکومەتی عێراق و قەیرانی دارایی جیهانی، بەڵام ئەم دۆخە سەختە نابێ بکرێتە کەرەستەی ململانێی سیاسی و یەکترشکاندن و پەرتەوازەکردن و دابڕاندنی ناوچەکانی هەرێم لە یەکتر لە ژێر ناوی جۆراوجۆر.
لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا، بە ڕاشکاوی ئاماژە بەوە دراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی پارێزگاکان، کە گونجاو بێت لە گەل سیستەمی یاسایی و کارگێڕی هەرێمی کوردستان. هەروەها ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا و لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەت، دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ئەنجامدانی گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی ئیداری و سەرهەڵدانی فرەچەشنی دەسەڵات لە دەرەوەی دامودەزگاکانی هەرێم. بۆیە ئێمە لە گەڵ لامەرکەزیەتی کارگێڕین، بەمەرجێک لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمدا بێت.
ئێمە هەموو تواناکانمان چڕکردووەتەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و مووچەی فەرمانبەران، لە نۆ مانگی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمیشدا، هەشت مانگ مووچە دراوە و تەنیا مووچەی مانگێک دواکەوتووە. چەندین بڕیاریشمان دەرکردووە بۆ سووککردنی باروگوزەرانی خەڵکی کەمدەرامەت و ئەوانەی بە هۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی زیانمەند بوون. بەڵام بێگومان دەبێت خۆمان لە گەڵ هەر دۆخێکی نەخوازراودا، کە دێتە پێش بگونجێنین. بەپێی داهات و توانا داراییەکانی هەرێم پلانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە داناوە و بودجە و خەرجیی دامودەزگاکانی هەرێم و مووچەخۆران ڕێکدەخەینەوە و ڕەچاوی یاسای چاکسازی پەیوەست بەم بوارە دەکەین.
هاووڵاتییانی خۆشەویست:
لە گوتاری دەستبەکاربوونم لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەم بەوەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ملیار دۆلار قەرزارە، کە بڕی 27 ملیار دۆلارە، بەشێکی زۆری ئەو قەرزانەش لە ئەستۆی حکومەتی فیدرالە، بە هۆی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتەکانی پێشووی عێراق، هەربۆیەشە بەداخەوە حکومەتی هەرێم خاوەنی هیچ یەدەگ و پاشەکەوتێکی دارایی نییە، کەواتە ئیمە تەنیا پشت بەو سەرچاوە داراییانە دەبەستین کە مانگانە دێتە بەردەستمان، ئەمەش وادەکات لە هەر قەیرانێکی دارایی ڕووبەڕووی کێشە ببینەوە. ئەم ڕاستییەش زۆربەی خەڵکی شارەزا لێی ئاگادارن و شتێکی شاراوە نییە، کەچی بەداخەوە زۆرجار ئەو ڕاستییانە و هەموو پرسە سیاسی و نیشتمانییەکان پشتگوێ دەخرێن و تەنیا باسی مووچە دەکرێت، لە کاتێکدا هەمووشمان دەزانین سەرچاوەکانی مووچە چین.
بۆ ئاگاداری ئێوەی بەڕێز، کاتێک داهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوت 700 ملیۆن دۆلار بوو، لەم بڕە داهاتە زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری بۆ تێچووی دەرهێنانی نەوت و گواستنەوەی و دانەوەی قەرزەکان خەرجکراوە و ئەوەی بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 300 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها تەنیا 383 ملیۆن دۆلاریش وەک بەشە بودجەیەک لە بەغدا دەهات، بەڵام ئەو پارەیە بەشی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی نەدەکرد و ناچار ڕێژەیەکی بەرچاوی داهاتی ناوخۆش وەک تەواوکەری پێوستیی مووچە خەرج کراوە. وێڕای ئەمەش خەرجیی پێویست بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکان لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە و ئینجاش مانگانە 60 ملیۆن دۆلار کورتهێنان هەبووە. ئێستاش نرخی نەوت زۆر دابەزیوە، بۆ نموونە لە مانگی ڕابردوودا کۆی داهاتی فرۆشتنی نەوت کە بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە، تەنیا 30 ملیۆن دۆلار بووە، داهاتی ناوخۆش نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار بووە و ئەو بەشە بودجەیەی لە بەغداش دێت دواکەوت.
بێگومان ئەم دۆخە سەختە داراییە، نەک هەر هەرێمی کوردستان، بەڵکو هەموو جیهانی گرتووەتەوە و تەنانەت هەندێ وڵاتیشی تووشی داڕمانی دارایی کردووە.
ئاشکرایە لە خەرجکردنی داهاتی هەرێمی کوردستاندا، نادادپەروەرییەکی زۆر و بێ پلانی هەبووە 80%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران تەرخانکراوە، مووچەخۆرانیش 20%ی دانیشتووانی هەرێمن. ئەم ڕێژەیەی مووچەخۆران بە پێی ستانداردە باوەکان چەندین بەرابەری پێداویستییەکانی هەرێمە.
لە باشترین بارودۆخی داراییدا، لە بودجەی هەرێم 15%ی بۆ خەرجییەکانی بەڕێوەبردن و خزمەتگوزاری تەرخان کراوە و تەنیا کەمتر لە 5% بودجە بۆ پەرەپێدانی وڵات دەمێنێتەوە.
لەم دابەشکارییە ناتەواوەی بودجەی هەرێمدا، هیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئایندە و نەوەکانی داهاتوو نەکراوە. بێگومان ئەم وڵاتە تەنیا بە مووچەدان پێشناکەوێت، بەڵکو پێویستیمان بە ژێرخانێکی پتەوتر هەیە. ناکرێ هاووڵاتی مووچەی هەبێت، بەڵام ئاو و کارەبای نەبێت، قوتابخانەی باشی نەبێت، نەخۆشخانەی نەبێت، ڕێگەوبانێکی باشتری نەبێت، بە گشتی کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هەبێت.
حوکمڕانی تەنیا دابەشکردنی مووچە نییە، بۆیە دەبێت هەموومان پێکەوە بە هاووڵاتی و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانەوە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەین، بە جۆرێک گەر لە دۆخێکی باشی ئابووریشدا بین، نابێت هەموو توانا داراییەکانمان بۆ مووچە تەرخان بکرێت، پێویستە بەشێکی بەرچاوی بودجە بۆ پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابوورییمان بێت.
هیچ حکومەتێک ناتوانێت تەواوی هاووڵاتیانی لە سیستەمی ئیداریدا دابمەزرێنێت و مووچەیان بۆ دابین بکات، بەڵکو تەنیا بە پێشخستنی ژێرخانی ئابووریمان و پەرەپێدان بە وەبەرهێنان، دەرفەتی کاری زیاتر دەرەخسێندرێن، کەواتە دەبێت داهات و سەرمایەی وڵات لەم ئاراستە ڕاست و ڕەوایەدا خەرج بکرێت. دەبێت هەموومان پێکەوە پلانمان بۆ دەرچوون لەم سیستەمە داراییەی ئێستا هەبێت. ئەمە بڕیارێکی ئاسان نییە، بەڵام بۆ هەرێم بڕیارێکی چارەنووسسازە لە نێوان دوو ڕێگەی پێشکەوتن و پاشکەوتندا. ئەم بابەتە بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەرێم زۆر گرنگە و نابێت ببێت بە کەرەستەی ململانێ و موزایەدەی سیاسی.
هاونیشتمانیانی بەڕێز:
ئەم دۆخە سەختەی ئێستا کە بە پێی پێشبینی شارەزایان ڕەنگە تا ماوەیەکی دیکەش بەردەوام بێت. لە هەموومان دەخوازێت هاوکار و یارمەتیدەر بین بۆ تێپەڕاندنی و سووککردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت. لێرەدا دڵنیاتان دەکەمەوە، حکومەت هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانە، پلانی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و دەرمانی دانا، هەر بەپێی ئەو پلانە لە کۆگاکانی حکومی و کەرتی تایبەت، لانیکەم تا کۆتایی ئەمساڵ پێداویستی خۆراک و دەرمان دابین کراوە و کێشەی خۆراک و دەرمان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دروست نابێت. ئەمە جیا لەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە تایبەت لە بواری خۆراک و دەرمان بەردەوامە. هەر لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا حکومەتی هەرێم جیا لە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان، لە ماوەیەکی نزیکدا، دەست دەکات بە دابەشکردنی خۆراک بە سەر خانەوادە کەمدەرامەتەکان.
ئێمە لە هەرێمدا زوو دەستمان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی کرد، چونکە خۆپارێزی باشترین چارەسەرە. سوپاسی پێگیری و پابەندبوونتان دەکەین، بەڵام لەم ڕۆژانەدا هەست دەکرێت پابەندبوونەکان سستیی تێکەوتووە، ئێمە لە سەختیی بار و گوزەرانتان تێدەگەین، بەڵام دەبێت بزانین لە هەموو جیهاندا مەترسیی ئەم پەتایە بەردەوامە، دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ئاستی تاکدا، وەک بەکارهێنانی دەمامک و شوشتنی دەست و خۆ دوورگرتن لە قەرەباڵخی بەردەوام بێت. هەر کەسێک پابەند نەبێت، بەرپرسیار دەبێت لە دروستکردنی مەترسی لە سەر خۆی و کەسوکاری و هەموو هاووڵاتییان.
بە شایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و خەڵکێکی زۆر، ئەزموونی حکومەتی هەرێم لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی و ڕێنماییە تەندروستییەکان زۆر سەرکەوتوو بوو، بەڵام بەداخەوە خەڵکانێک هەوڵ دەدەن ئەو هەوڵانە کەمبایەخ و ناشرین بکەن. سەڕەڕای هەموو ئەو قەیران و فشارانەی ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم بوونەوە، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا، نموونەیەکی زۆر سەرکەوتووی نیشاندا.لێرەدا ئێوەی هاووڵاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەمەوە، کە حکومەتی هەرێم لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر لە خەمی ژیان و بژێوی ئێوە دایە، بۆیە هیوادارم نەکەونە ژێر کاریگەری دروشم و پڕوپاگەندەی ناڕاست و ناواقیعی.
ئێمە گوێ لە هەموو ڕەخنە و تێبینیەکانی ئێوە دەگرین و داواکارییە واقیعی و مەنتیقییەکانیش لە بەرچاو دەگرین و لێیان تێدەگەین، بەڵام لە هەمانکاتدا پێویستە ئێوەش تێگەیشتنی تەواوتان بۆ ئەم دۆخە سەختەی ئێستا هەبێت.
سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانتان دەکەم و دڵنیاشم بە پشتیوانی خوای گەورە و ئێوەی بەڕێز، ئەم دۆخە نالەبارەش تێدەپەڕێنین و کوردستان بەرەو گەشانەوە و بووژانەوە هەنگاو دەنێتەوە، ئەو کاتەش شەریکی سەرکەوتن و دەسکەوتەکان زۆر دەبن.
لە کۆتاییدا دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و داواتان لێدەکەم پابەندبن بە خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، چونکە خۆپارێزی ئەرکێکی نیشتمانیی و ئایینی و مرۆڤایەتییە.
هەر پارێزراو و تەندروست بن.
#22-05-2020#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,512
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
挂钩项目: 2
1. 日期与活动 22-05-2020
Publication date: 22-05-2020 (5 年份的)
Document Source: No specified T4 473
Document style: No specified T4 547
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( بەناز جۆڵا 22-05-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-05-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):22-05-2020
URL
此产品已被浏览2,512
QR Code
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  535,346
图片
  114,364
书籍
  20,757
相关文件
  110,594
Video
  1,902
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,867
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,305
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,520
عربي - Arabic 
33,422
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,742
فارسی - Farsi 
11,797
English - English 
7,899
Türkçe - Turkish 
3,700
Deutsch - German 
1,848
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,702
MP4 
3,090
IMG 
210,934
∑   总计 
247,277
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!