$باکووری کوردستان$
- دادگای ەوڵەتی تورکی داگیرکەر سزای 8 ساڵ و 9 مانگی زیندانیی بەسەر #جەمال ئۆزدەمیر# هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەی سووری #ئامەد# دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەی دووخرابووە و شارەوانییەکەی لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384459/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 07-07-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384459/0015.JPG=KTML_Photo_End=
- لە دەشتی وەزنێی نزیک گوندی ئاڵواتانی #سەردەشت#، سوپای پاسداران تەقەیان لە شوانێک بەناوی یوسف ئەحمەدی کردووە و گیانی لەدەستداوە.[2]
- لە 24 کاتژمێردا تەنیا لە #سنە# و #ئیلام# و #کرماشان# 42 کەس بەهۆی #کۆرۆنا#وە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبووانیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە 32 هەزارو 500 کەس نزیکدەبێتەوە.[3]
- هەواڵدەریی ڕکنا سەر بە حکوومەتی ئێران لە هەواڵێکدا، باسی لە دەسبەسەرکردنی بەڕێوەبەرانی گرووپی مۆسیقای سەرشەقام لە شاری ئیلام، کرد. ئەو هەواڵدەرییە لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: بەڕێوەبەرانی گرووپی مۆسیقای سەرشەقام بەهۆی لەبەرچاونەگرتنی یاسا و ڕێسای فەرهەنگی و تەندروستی لە ئیلام دەسبەسەر کراون.[4]
- زیندانییەک بە ناوی ڕۆستەم قوربانی خەڵکی گوندی بزوش و دانیشتووی شاری #کامیاران#، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورک ناوچەکانی شارۆچکەی دەرکاریان لە سنووری #زاخۆ# بۆردوومان کرد.[2]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 495 کەس و گیانلەدەستدانی هەشت کەسی دیکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.[7]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری شارەدێی هەریر جەخت دەکاتەوە، دۆخی کۆرۆنا لەو شارەدێیە مەترسیدارە و لە لێواری کارەساتدایە.[3]
- بریاردەری لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند: ئەمرۆ کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ، لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتگۆکردن لەسەر کێشەی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.[5]
- لە #سلێمانی# گردبوونەوەی بەشێک لە فەرمانبەران و کارمەندانی هاتوچۆ دەستیپێکردەوە و بۆ دووەم ڕۆژ چوونەوە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شارەکە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ناوچەی #گرێ سپی# کە لە لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراوە، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384459/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە گرێ سپی تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە گرێ سپی تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەم بەیانییە لە کارگەیەک لە باشووری شاری تارانی پایتەختی ئێران تەقینەوەیەک ڕوویدا. دەوترێت بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە 2 کەس گیانیان لە دەستداوە و چەندین کەسیش بریندار بوون. ئەمە چەندەهەمین تەقینەوە کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا لە تاران و شارەکانی تری ئێران ڕووبدەن.[1]
- عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سوپاسالاری عێراق دووپاتی کردەوە، ناوەندی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاسایش و سەقامگیری بۆ #کەرکووک# دەگەڕێنێتەوە.[3]
- قەرزەکانی سەر تورکیا بۆ 240 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە و هەر منداڵێک کە لە دایک دەبێت لە وڵاتەکە 20 هەزار لیرە قەرزارە.[3]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 2426 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 118 توشبوش گیانیانلەدەستداوە و 1511 کەسیش چاکبونەتەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表