$باکووری کوردستان$
- داگیرکەری تورک ئایشە مینا، بەرکەز کزل کاراباغ و مونیر ماویش ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی توشبای #وان#ی #هەدەپە#ی لە ئەرکەکانیان دوورخستەوە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنە هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاناز (بێریوان) سادقی فەر تەمەن 32 ساڵ خەڵکی #ورمێ#، لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی شێخلوو بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، سوپای تورکی داگیرکەر بە کۆپتەری کۆبرا و هاوەن ناوچەی حەفتانینی بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە لە گوندی بنکێ ئاگر کەوتەوە.[1]
- تورکیا گوندی بێدهێی لە سنووری شارۆچکەی کانی ماسێ لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# تۆپباران کرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384476/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورک گوندێکی ئامێدی تۆپباران دەکات=KTML_ImageCaption_End=
- دەرگەی سەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک ڕێنمایی تەندروستی خۆپارێزی کرانەوە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی #سلێمانی#ش ڕایدەگەیێنێت بەستنی دەمامک وەک نوێژەکان فەرزە و مزگەوتەکانی بازاڕ تەنیا بۆ دەستنوێژگرتنن، نەک ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ.[2]
- بەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە گوندی ملەسوورەی سەر بە شارۆچکەی ڕزگاری لە #کەلار#، گەنجێک بە گوللە کوژرا، تەرمی ئافرەتێکیش لەنێوان کەلار - #دەربەندیخان# دۆزرایەوە کە ناسنامەی دیار نییە و شوێنی ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە.[2]
- بەڕێوبەری پێشووی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێکانی #کەرکووک# #سەرحەد قادر# ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە کەرکووک هێزێکی هەزار کەسیی دروستکردووە بەناوی پاراستنی بارەگاکانی بەرەی تورکمانییەوە و چەک و تەقەمەنییان لەلایەن تورکیاوە بۆ دابیندەکرێت.[1]
- دەستەی دەسپاکی کەرکووک لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندوە، ژمارەیەک بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی، پاسپۆرت، گواستنەوە و هەواڵگری شارەکە لە دۆسییەی پڕۆژەی هەڵۆی کەرکووک تێوەگلاون. دەستەکە تێوەگلانی #نەجمەدین کەریم# پارێزگاری پێشووی کەرکووکی لەسەر هەمان دۆسیەدا ئاشکرایکردووەو ڕاشیگەیاندووە، واژووی نایاسایی لەسەر ئەنجامدانی گرێبەستی پڕۆژەکە کردووە لەکاتێکدا لە دەسەڵاتی ئەودا نەبووە ڕەزامەندی لەسەر ئەو گرێبەستە بدات.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表