$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هەلیکوپتەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانینیان بوردومان کرد.[1]
- ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی بەرەبەیانی ئەمرۆ ڕویانکردبوویە ناوچە و کوێستانەکانی چیای شەکیف بۆ مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا، بەڵام تۆپپخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو هاوڵاتیانەی تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ژنێک بریندار بوو.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا#ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا 309 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 13 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 115 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[4]
- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئانۆ جەوهەر، ڕایگەیاند، لە ڕۆژی (01-08-2020)ەوە لە هەردوو فڕۆکەخانەی #هەولێر# و #سلێمانی# دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان دەکرێتەوە.[2]
- ئەمڕۆ، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ #مستەفا کازمی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق، #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ#، ڕایگەیاند: دوای جەژن بەغدا مانگانە 300 بۆ 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- پەرلەمانی تورکیا پرۆژە یاسایەکی پەسەندکرد کە ڕێگا بە حکومەت دەدات، کۆنترۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات. بەگوێرەی یاساکە، دەبێت نوێنەرانی کۆمپانیاکانی فەیسبووک و تویتەر لە تورکیا هەبن و هەر بابەتێک کە حکومەت بە نەگونجاوی بزانێت بیسڕنەوە، دەنا ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە. ئەو یاسایە لە لایەن ئەندام پەرلەمانانی AKP و MHP دەنگی بۆ درا و ناڕەزایی زۆری دروست کردووە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕەخنە لەو یاسایە دەگرن و بە دژی ئازادی ڕادەربڕین ناوی دەبەن.[2]
- فەرماندەی لیوای 29ی فیرقەی 7ی هێزی زەمینیی سوپای عێراق و ئەفسەرێک بە پلەی مولازمی یەکەم لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکدارانی #داعش#دا کوژران.[3]
- حکومەتی ئەمریکا 14 کەسایەتی و لایەن و کۆمپانیای سووری خستە لیستی سزاکانەوە و ئاماژە بەوەشدەکات، گوشارەکان لەسەر دیمەشق بەردەوام دەبن تاوەکو لەسەر بنچینەی بڕیاری 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان قەیرانی وڵات چارەسەر دەکات.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表