ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورک لە شرناخ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 12ی ئەم مانگە کاتژمێر 06:50 خولەکی ئێوارە، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر، هێزەکانمان لە ناوچەی جودی سەربە شرناخ لە مەیدانی دەرگای جبرائیل دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، سەربازێکی دوژمن کوژرا.
هەروەها هاتووە: شەوی 2ی ئەم مانگە، لە مەیدانی شەهید مزگین لە بەدلیس، لە نێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک، شەڕ ڕوویدا، ڕۆژی 3ی ئەم مانگە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیان، هێزی داگیرکەر بە هێلیکۆپتەر هێزی هێنایە ناوچەکە و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد، ئۆپەراسیۆنەکە تا ڕۆژی 7ی ئەم مانگە بەردەوام بوو، دوای ڕوون بوونەوەی ئەنجامەکان زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
لە بەردەوامی هاتووە: ڕۆژی 13ی ئەم مانگە کاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆ، مەیدانی جیلۆی بچووک لە هەرێمی زاپ و 14ی ئەم مانگەش کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیان مەیدانی ساجا لە هەرێمی زاپ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکران.
لە کۆتاییش هاتووە: ڕۆژی 13ی ئەم مانگە کاتژمێر 07:20 خولەکی ئێوارە، مەیدانی شەهید دیرەن لە هەرێمی ئاڤاشین لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە بۆردوومانکرا، بەهۆی بۆردوومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت.[1]
#14-06-2020#