$باکووری کوردستان$
- هەدەپە بە بۆنەی 1ی ئەیلول ڕۆژی جیهانیی ئاشتی چالاکیی 'زنجیری ئاشتی' لە #وان# ئەنجام دەدات، بەڵام لەلایەن پۆلیسی تورکەوە ڕێگری لە چالاکیەکە دەکرێت و بارەگای هەدەپەیان گەمارۆداوە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی کورد بە ناوی ڕەحمان ڕەحیم پوور خەڵکی #سەقز#، لە گرتنگەی هێزە ئەمنییەتییەکاندایە و چارەنووسی ناڕوونە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا تەنیا جارێک لەگەڵ بنەماڵەکەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی هەبووە و بنەماڵەکەی لە بارودۆخی ڕەحمان بێئاگان. ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ئەم هاووڵاتییە بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە#.[4]
- #پەیمان میرزازادە#، بەندکراوی سیاسی کورد دوای ئەوەی بەرپرسانی بەندیخانە ڕەزامەنییان لە سەر ئازادی بەمەرجی ناوبراو دەربڕی، لە بەندیخانەی ناوەندیی #ورمێ# ئازاد کرا.[8]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی جەلال خزری خەڵکی گوندی زێوەی #پیرانشار#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەنێو بازگەی مریەم بەگ لە باشووری #کەرکووک#، 5 کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی برینداربوون و ئافرەتێکیش گیانی لەدەستدا.[1]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی #داعش#دا بۆ سەر پێگەیەکی سوپای عێراق لە گوندێکی سەر بە شارۆچکەی #خورماتوو#، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385292/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەلاح کوێخا خەڵات کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەلاح کوێخا خەڵات کرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە مەراسمێکی تایبەتدا دوای خانەنشینکردنی #سەلاح کوێخا# سەرپەشتیاری پێشووی ئیدارەی #گەرمیان# خەڵات کرا.[5]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 595 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 24 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- وەزیری تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، 11.5% ئه و کەسانەی پشکنینی کۆڕۆنایان بۆ دەکرێت توشی ڤایرۆسەکە بون و ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا 3.8% بەرزبوەتەوە، بۆ یە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن.[6]
- دەزگای نێودەوڵەتیی پێشمەرگە بۆ کاروباری مرۆیی، 132 هەزار واژۆی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە دەداتە پەرلەمانی کوردستان. ئەو واژۆیانە دەدرێنە لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمان، تاکوو لیژنەکە کاری لەسەر بکات بۆ ئەوەی پەرلەمان ڕۆژی نیشتمانیی پێشمەرگە دیاری بکات.[3]
- ئاگرێک لە بازاڕێکی کۆنەفرۆشانی #هەولێر# کەوتەوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دانیشتوانی #گرێ سپی# ڕایانگەیاندووە، دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بە شۆفل گردی سەحلانیان لە نزیک گوندی خربێڕیز تێکداوە. گردی سەحلان یەکێکە لە شوێنە مێژوویەکانی گری سپی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 2000 هەزار ساڵ پێش زایین.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385292/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی، گردێکی مێژوویی 4 هەزار ساڵەی تێکدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی، گردێکی مێژوویی 4 هەزار ساڵەی تێکدا=KTML_ImageCaption_End=
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماری نوێی #کۆرۆنا#ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 24 کاژێری ڕابردوو، 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. ژمارەی ئەو کەسانەشی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 37 کەس.[1]
- بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچەی شەدادی سەر بە کانتۆنی #حەسەکە# و بە سازکردنی مەراسیمێکی شایستە، تەرمی 4 شەهیدی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەداد بە خاک سپێردران.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- میدیای فەرمی حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ دیمەشقی پایتەخت، دوو کەس کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.[2]
- پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر چالاکیی 'زنجیری ئاشتیی' #هەدەپە#، کە بە بۆنەی 1ی ئەیلول ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە دەیانخواست لە وێستگەی سەرەکیی میترۆی ئەنقەرە ئەنجامی بدەن.[7]
- دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بڕیاریدا لە فڕۆکەخانەیەکی عێراق و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگری لە گواستنەوەی زێڕ بکرێت، بڕیارەکەش بازرگانانی زێڕی لە هەرێمی کوردستان نیگەرانکردووە.[1]
- ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سووریا سانا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، بەدەیان بارهەڵگری سەر بە سوپای ئەمەریکا لە عێراقەوە چوونە ناو خاکی وڵاتەکەی.[2]
- یەکێتی ئەورووپا بەرپرسیارێتی ڕەوشی خراپی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی خستە ئەستۆی تورکیا و تومەتباریکرد بە بەردەوامیدان بە گرژی و هەڵچوون؛ وێڕای داواکانی برۆکسل بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表