حەلیمە حسێن، خەڵکی #شنگال#ە، لەکاتی هێرشی #داعش# بۆ شنگال کەوتووەتە دەست ئەو چەکدارانە و ئەمیرێکی داعش کە ئێراقییە بردوویەتیە تورکیا و ماوەی سێ ساڵە لە تورکیا بووە.
ئەو کچە کوردە ئێزدییە پێشتر دووجار هەوڵی هەڵاتنی داوە، لە ماوەی ئەو شەش ساڵە لەلای ئەمیرێکی داعش بووە لە عێراق و سووریا و دواتر چوونەتە تورکیا. سێ ساڵە لە تورکیا دەژین بەمدواییانە ئەو ئەمیرەی داعش لەگەڵ قاچاخچییەک ڕێککەوتووە کە لەبری پارە ئازادی بکات و دواتر زانیویەتی کە لەلایەن نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردانی ئێزدییەوە ڕزگارکراوە.
حەلیمە حسێن لەبارەی چۆنیەتی ڕزگاربوونی دەڵێت؛ ڕۆژێ لەناکاو ئەمیرەکەی داعش گوتی تۆم فرۆشتوە، یەکێک هات منی لەو وەرگرت، بە ڕێگایەکی دووردا لە نزیک ئیستەنبووڵەوە بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیلی هێنام، لەوێ تیمێک لە نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی کوردانی ئێزدی وەریان گرتم.
داعش لەساڵی 2014 هێرشی کردەسەر شنگال 6417 کەسیان ڕفاند، لەو ژمارەیە تاوەکو ئێستا 3535 کەس ڕزگارکراون و، هێشتا 2883 بێسەروشوێنن.[1]