图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,422
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 31 ساڵەی تێرۆری شەهید د. عەبدولڕەحمان قاسملۆوە
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 31 ساڵەی تێرۆری شەهید د. عەبدولڕەح...

پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی 31 ساڵەی تێرۆری شەهید د. عەبدولڕەح...
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
هۆگرانی ڕێگا و بیر و ئامانجەکانی د.قاسملوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#!
22ی پووشپەڕی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی زامێکی قووڵە کە بە دەستی ڕێبەران و دەسەڵاتبەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جەستەی گەلی کورددا پێک هات. 31 ساڵ لە مەوبەر له 22ی پووشپەڕی سالی 1368ی هەتاوی (13ی ژوئیەی 1989ی زایینی)دا، د.عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، هاوڕێ لەگەڵ عەبدوڵلا قادریئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێو ە ندییەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات، له ڤییەن پێتەختی وڵاتی ئوتریش شەهید کران.
دوکتور قاسملوو بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوو. ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئاشتیخوازی و نیەت پاکیی د. قاسملوو کەلکیان وەرگرت و وتووێژیان کردە وەسیلەیەک بۆ گەیشتن بە ئامانجە دزێوەکەیان کە تێرۆری ئه و ڕێبەرە مەزنە بوو. ئەوان لە نەخش و دەوری کاریگەری د. قاسملوو لە بزووتنەوەی کورد و تێکۆشانی دیپڵۆماسیی ئه و بۆ ناساندنی جووڵانەوەی کورد، نیگەران و هەراسان بوون. هەر بۆیە دوکتور قاسملوویان کرد بە ئامانجی نەخشەیەکی تیرۆریستی و، بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکەیان چەند تێرۆریستێکیان بە ناوی دیپڵۆمات بۆ شەهیدکردنی سیاسەتمەداری بەتوانای نێو گۆڕەپانی بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کورد، و سیمای هەرە دیاری خەباتی دژی دیکتاتۆری لە ئێران، ڕاسپارد. ئامانجی ئەوان ئەوە بوو کە بە شەهید کردنی د. قاسملوو، زەبرێکی گەورە لە خەباتی نەتەوایەتی و حەقخوازانەی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدەن و، خۆیان بە یەکجاری لە دەست ئەم بزووتنەوەیە ئاسوودە بکەن. بەڵام لە گەڵ ئەوەی پیلانە تیرۆریستییەکەیان سەرکەوتوو بوو، خەیاڵ و خەونەکەیان لەبارەی بە چۆکداهاتنی ئەو بزووتنەوەیە نەهاتە دی. بە شەهید کردنی د. قاسملوو، خەباتی گەلی کورد و حیزبی دیموکرات نەک هەر کۆتایی پێ نەهات، بەڵکوو ڕێبواران و خەباتکارانی ڕێگای ئه و ڕێبەرە لێهاتووە، شیلگیرانەتر لە جاران درێژەیان بە ڕیگاکەی دا.
لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژە بە ڕاستییەک بکەین. شەهیدکردنی د. قاسملوو و هاوڕێیانی لە سەر مێزی وتووێژ ئەم تێرۆرەی تا ڕادەیەکی زۆر لە تێرۆرە سیاسییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی، جیا کردۆتەوە. ڕاستە ئەوانی دیکەش، هەر کردەوەیەکی تێرۆریستیی و مەحکووم بوون و، بە هۆی ئەوانەوە زەبر لە هێزی خەباتکار و کەسایەتیی تێکۆشەر و بەتوانا دراوە، بەڵام کەلکوەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە تاکتیکی وتووێژ و قۆستنەوەی نیازپاکیی د. قاسملوو بۆ نیازێکی چەپەڵ، دزێویی ئه و تاوانەی لە هەموو سنوورێک تێپەڕاند. لێرەدا مەسەلەکە هەر ئەوە نییە کە تێرۆرەکە، تێرۆرێکی دەوڵەتییە؛ هەر ئەوەش نییە کە لە بەرزترین ئاستی دەوڵەت و نیزامی کۆماری ئیسلامیدا نەخشەی تێرۆری د. قاسملوو داڕێژڕا و بەڕێوە چوو؛ بەڵکوو پێشێلکردنی عورف و ئەخلاقی سیاسی بە زەقترین شێوەش، لە پشت تاوانەکە دەبینرێ و، سەرجەمی ئەوانە بە یەکەوە بوون بە هۆی بریندار کردنی ویژدانی گشتی و غورووری نەتەوەیی خەڵکی کوردستان.
کەسایەتیی بەرزی د. قاسملوو و دێموکراتیک و ئینسانی بوونی بیر و بۆچوونەکانی و، باوەڕی بە دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیخوازانەی پرسی کورد و، شەهیدبوونی لەم پێناوەدا، بیرەوەریی تێرۆری ئه و ڕێبەرە و، تووڕەیی لە پیلان و تاوان بۆ لە نێوبردنی، ئەوی لە حافیزەی نەتەوەکەیدا بە نەمری هێشتۆتەوە. ڕاستە د. قاسملوو لە کاتی شەهیدکرانیدا سکرتێری گشتیی حیزبێکی سیاسیی خەباتگێڕ بوو، بەڵام له و کاتەدا کە بەرامبەر بە نێردراوانی ڕێژیمی تاران لەسەر مێزی بەناو وتووێژ دانیشتبوو، نوێنەرایەتیی پرسی ڕەوای نەتەوەیەکی دەکرد. ئه و تێرۆریستانەش کە کۆماری ئیسلامی لە بەرگی دیپڵۆمات و بە ڕواڵەت بۆ وتووێژ لەگەڵ د. قاسملوو ناردبوونی، بە سێرەگرتن لە دڵ و مێشکی ئه و کەسایەتییە، بە خەیاڵی خۆیان دەیانەویست مێشک و چاوی خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەیەک بپژێنن. هەر بۆیە خەڵکی کوردستان، تێرۆری ڤییەن بە شتێکی گەورەتر لە کوشتنی چەند کەسی خەباتکار، بە سووکایەتی بە نەتەوەکەی خۆیانی دەزانن و ئامادە نین لەم سووکایەتییە خۆش بن.
خاڵێکی گرینگی دیکە کە قاسملوو و 22ی پووشپەڕیان کردوە بە ڕەمزێکی نەتەوەیی و خەباتگێڕانە، ئه و تێگەیشتنە نەتەوەیی و بەرگریخوازانە بەرزەیە کە بە خۆشییەوە لەنێو نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، سەری هەڵ داوە. هەتا دێ ئەم تێگەیشتنە لە نێو خەڵکی کوردستاندا بەهێزتر دەبێ کە خەبات و بەربەرەکانێ دژی ڕێژیمێکی زۆردار و دڕندەی وەک کۆماری ئیسلامی، پێویستیی بە یەکیەتی و هاوپێوەندیی نەتەوەیی و یەک هەڵوێستی هەیە. ئەم ڕاستییەش دەخوازێ کە بە سەر سنوور و چوارچێوە حیزبی و ڕێکخراوەیییە کاندا، زاڵ بن و د. قاسملوو و 22ی پووشپەڕ نەک وەک مڵک یا پرسی حیزبی دێموکرات، بەڵکوو وەک پرسی خۆیان چاو لێ بکەن. هەر لەم ڕوانگەیەشەوەیە کە لەم ڕۆژەدا، بێزاری و دژایەتیی خۆیان بەرامبەر بە ڕێژیمی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی و، وەفاداریی خۆیان هەمبەر بە ڕێبەری شەهید د.قاسملوو، یەکگرتووانە و بە شێوەی جۆراوجۆر پێشان دەدەن.
هۆگرانی ڕێگا و ئامانجەکانی قاسملووی ڕێبەر!
ئەمساڵ لە کاتێکدا یادی تێرۆری د. قاسملوو دەکەینەوە کە حیزبی دێموکرات خەریکە لە حەفتاوپێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی خۆی نزیک دەبێتەوە. د. قاسملوو ئەگەرچی 31 ساڵە بە جەستە لە حیزبی دێموکرات و خەبات و تێکۆشانەکەی ئەستێندراوە، بەڵام ئەو کەسایەتییە بۆ ماوەی چەند دەیە ڕۆڵێکی بێوێنە و پڕ کاریگەری لە مێژووی ئەو حیزبەدا هەبووە. د. قاسملوو، دوای ساڵانێک پەرشوبڵاوی و ناکۆکیی نێو ڕێزەکانی حیزبی دیموکرات، بە هەوڵ و هاوکاریی ژمارەیەک لە هاوڕێیانی، حیزبی دیموکراتی خستەوە سەر یەک. لە ڕووی ڕێبەری و ڕێکخراوەیی و بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆوە، ئەم حیزبەی نوێ کردەوە. لە کۆنفرانسی سێهەم و کۆنگرەی سێهەمی حیزبی دیموکراتی کوردستانیشەوە هەتا کاتی شەهید بوونی وەک سکرتێری گشتی، ئەم حیزبەی بە لێوەشاوەیی ڕێبەری کرد و لە هەموو ڕوویەکەوە بووژاندییەوە.
بۆنەی 75 ساڵەی دامەزرانی حیزب و ڕۆڵی د. قاسملوو لە مێژووی ئەم حیزبەدا، دوو ئەرکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی ئێمە ڕێبواران و درێژەدەرانی ڕێگەی ئەو ڕێبەرە شەهیدە.
ئەرکی یەکەم، وەبیرخۆهێنانەوە و پێداگرتنەوە لە سەر ئەو ئامانج و باوەڕ و پرەنسیپ و بایەخانەن کە بوون بە بەشێکی دانەبراو و سەرەکی لە شوناس و چییەتیی حیزبی دێموکرات و، ڕێبەری شەهید د. قاسملوو زۆرترین کاریگەریی لە جێگیرکردن و نەهادینەکردنیان لەو حیزبەیدا هەبوو. پابەندی بەو ئامانج و پرەنسیپانە، شانبەشانی وەبیرخۆهێنانەوەی تایبەتمەندییە بەرزەکانی ئەو سەرکردە مێژووییە، هەم وەفاداری و ئەمەگناسییە لە ئاستی ئەو ڕێبەرە شەهیدە، هەم خزمەتە بە کولتووری دێموکراسی و شۆڕشگێڕبوون و ئازادیخوازی و سەربەخۆیی بڕیاردان لە نێو حیزبی دیموکراتدا. هەر وەها بایەخدانیشە بە پەرەپێدانی هارمۆنییانەی تێکۆشان لە ڕەهەند و بواری جۆراوجۆردا.
ئەرکی دووهەم کە لەم بۆنەیەدا دەبێ وەبیرخۆمانی بێنیەوە، پێویستیی بە ئاکام گەیاندنی خەباتێکی دوور و درێژ و پڕ لە سەروەری و قوربانیدانە کە هەزاران ڕۆڵەی نەتەوەکەمان و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە، لە نێو ئەواندا ڕێبەرانی گەورەی وەک پێشەوا قازی محەممەد، د. قاسملوو و د. سادق شەرەفکەندی گیانیان لە پێناوی ئامانجەکانیدا بەخشیوە. ئەم خەباتە بە ئاکام ناگا ئەگەر بەر لە هەر شتێکی دیکە، سەرجەم ئەویندارانی ئەم مێژووە، تێکڕای درێژەدەرانی ئەم ڕێگایە و، کۆی ئەو تێکۆشەرانەی لە خانەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات دان، پێکەوە، یەکگرتووانە و شانبەشانی یەک و لە چوارچێوەی یەک حیزبدا درێژە بە تێکۆشان نەدەن. هیوا و هەوڵی ئێمە _کە دیارە بە بەرپرسایەتییەوە دەڵێین حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە پیرۆزە لە هیچ هەوڵێک درێخی نەکردوە_، ئەوەیە حیزبی دێموکرات بە یەکگرتوویی و بە ئیرادە و بڕیارێکی چاوەڕوانکراو لە ئەکتەران و بەشدارانی ئەم مێژووە پڕ شانازییە، پێ بنێتە دوا چارەکی سەدەیەک خەبات و قوربانیدانی خۆی. بەو هیوایەی هەموو بەردەنگەکانی ئەم پەیامە، هاوکار و پشتیوان بن بۆ وەدیهێنانی ئەو هیوا و چاوەڕوانییە پیرۆزە.
لەم بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانین بە ڕێزەوە یادی هاوڕێ عەبدوڵا قادریئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات بکەینەوە کە لە ساتەوەختی گیانبەخشینیشدا وەک زۆر چالاکی و تێکۆشانی دیکەی دەرەوەی وڵات، نزیکترین هاوڕێی ڕێبەری شەهیدمان د. قاسملوو بوو. هەروەها لەمێژساڵە یادی شەهید بوونی ڕێبەری لێوەشاوە د. قاسملووی نەمر، لەگەڵ بیرەوەریی کۆچی دوایی هاوڕێی بەوەج، سەید سەلام عەزیزی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکڕات ئاوێتە بووە. بەم بۆنەیەوە لە گەڵ شەهیدانی 22ی پووشپەڕ دا، بەڕێزەوە یادی کاک سەلامی نەمر دەکەینەوە کە 21 ساڵ لەمەوبەر ماڵاوایی یەکجاریی لێکردین. سڵاو بۆ گیانی پاکیان و یادیان بەڕێز.
بەرز و بەڕێز بێ یادی ڕێبەری شەهید د.عەبدولڕەحمان قاسملوو،
ڕیسوایی هەمیشەیی بۆ خوڵقێنەرانی تاوانی 22ی پووشپەڕ،
سەرکەوتن بۆ خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کورد و بەرقەراری بۆ ئامانجه بەرزەکانی د. قاسملووی هەمیشە لە یاد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
21ی پووشپەڕی 1399(12ی ژوئیەی2020)
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,811
HashTag
来源
挂钩项目: 3
Publication date: 11-07-2020 (4 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 11-07-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on12-07-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览2,811
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,422
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!