ئەو پڕۆژانەی لە ماوەی ساڵێکدا ئەنجام دراون و تەواو بوون:
8 پڕۆژە لە سێکتەرەکانی شارەوانی و ئاو بە گوژمەی زياتر لە 19 مليار دينار.
تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زياتر لە 176 مليۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسی جايکای یابانی بەشێوەی قەرزی درێژخايەن.
جێبەجێکردن و تەواوکردنی 252 پڕۆژە بە گوژمەی زياتر لە 20 مليار دینار لە سێکتەری شارەوانییەکان و لەسەر داهاتی فەرمانگەکان.
ئەو پڕۆژانەی هێشتا کاريان تێدا دەکرێ:
تەواوکردنی پڕۆژەی شەقامی 120 م خێرای نێوان ڕێگای سەرەکيی #هەولێر# و مووسڵ تا ڕێگای سەرەکيی هەولێر-#کەرکووک# بە گوژمەی زياتر لە 88 مليۆن دۆلار.
قۆناغی يەکەمی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 150 م خێرای نێوان ڕێگای سەرەکيی هەولێر-بەحرکە تا ڕێگای سەرەکيی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زياتر لە 140 مليۆن دۆلار.
دروستکردنی ئەندەرباسی فەرماندە و مزگەوتی ئیمام حمزە و قوتابخانەی سەفین لەسەر شەقامی بارزان و تەواوکردنی شەقامی کەمەربەند و پرۆژەی شەقامی خزمەتگوزاری بارزان بە گوژمەی نزيکی 69 مليار دینار.
جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و 51 گوندی دەوروبەری بە گوژمەی 130 مليار دينار بەڕێژەی 31٪.
پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کە#سنە#زان و دەوروبەری بە گوژمەی 10 مليۆن دۆلار بە ڕێژەی 60٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (4) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی مليارێک و 200 مليۆن دۆلار بە ڕێژەی 7٪ بەشێوەی قەرز.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی #دەربەندیخان# بە گوژمەی 20 مليۆن دۆلار بە ڕێژەی 60٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی #ئاکرێ# بە گوژمەی 90 مليار دینار بە ڕیژەی 59٪.
(28) گرێبەستی تایبەت بە کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردن لە شار و شارۆچکە و گوندەکان لە سنووری شارەوانییەکان بە گوژمەی مانگانە نزيکی 12 مليار دینار.
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی #کەلار# – سلێمانی بە گوژمەی مليارێک و 500 مليۆن دینار.
- جێبەجێکردنی 5 پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی 700 مليۆن دینار کە بە ڕێژەی 7٪ جێبەجێ کراوە.
ئەو پڕۆژانەی بودجەيان بۆ تەرخان کراوە و لەگەڵ دەستپێکی ساڵی دووەمی کابينەی نۆيەم دەست پێ دەکرێن:
تەرخانکردنی 400 مليار دینار بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە شەقامی 100 مەتريی سلێمانی وەکو قۆناغی یەکەم.
تەرخانکردنی زياتر لە 11 مليار و 500 مليۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی 155 پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
تەرخانکردنی زياتر لە 9 مليار دينار بۆ جێبەجێکردنی 104 پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە سێکتەری شارەوانی.
دابینکردنی زياتر لە10 مليار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وە هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
تەرخانکردنی زياتر لە 1 مليار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی 300 مليۆن دۆلار لەگەڵ دەستیشانکردنی کۆمپانیای ڕاوێژکار.
پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و ڕاکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی 9 مليۆن دۆلار.
کۆی گشتی:
پڕۆژە تەواوبووەکان: زياتر لە 251 مليار دينار.
پڕۆژە بەردەوامەکان: نزيکی 2 ترليۆن دينار.
ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنیان نەکراوە: زياتر لە 800 مليار دينار.