图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاری و ناڕەزایەتییەکان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاری و ناڕەزایەتییەکان

ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ڕزگاری و ناڕەزایەتییەکان
دوای ئەوەی لە ڕۆژی 30-07-2020، لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە چەند توشبوویەکی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و کەسوکارەکانیشیان ئەویان ڕاگەیاند: ئیدارەی نەخۆشخانەکە بەدەمیانەوە نەهاتوون، هەر ئه و ڕۆژە د.لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێری تایبەت بەکۆرۆنا، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەهۆی زۆری تووشبوانی کۆرۆناو ئەوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە، ڕۆژانە کێشەی ئۆکسجینمان هەیه و بەهۆی دواکەوتنی ئۆکسجینەوە بۆ ماوەی دوو سەعات کێشەکە دروستبووەودووپاتیشیکردەوە هیچ توشبوویەک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجینەوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو ڕۆژانە نەخۆش لەنەخۆشخانەکە دەمرن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری وتیشی: لە#سلێمانی#یەوە ئۆکسجینی شلمان بۆ دێت، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ دوو سەعات دواکەوتووە، چەندین نەخۆش گیانیان لەدەستداوە، ئاشکراشیکرد: ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان لەهەولێر نییە ئەوەش کەبۆمان دێت هی سلێمانیە.
ئیدارەی نەخۆشخانەکەش ئەوەی ڕاگەیاند: بەهۆی توڕەیی کەسوکاری نەخۆشەکان و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی نەخۆشخانەکە داوای هاتنی هێزی زێرەڤانیان کردوه و هاتوون و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردوەتەوە.
هەمان ڕۆژ مەڵبەندی 3ی هەولێر ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ گەیاندنی 200 بوتڵی ئۆکسجین بەشێوەی بوتڵ یان بەشێوەی ئۆکسجینی شل بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری و تەندروستی هەولێر.
بە ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاردرا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی 5 کەسی تایبەت بە نەخۆشخانەی ڕزگاری بەمەبەستی گەیشتن بەڕاستیەکان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی تایبەت.
بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری تایبەت بە چارەسەرکردنی کۆرۆنا چەندین نەخۆش کەسوکاری نەخۆشەکان ناچاربوون لە دەرەوە بە بڕێک پارەی زۆر ئۆکسجین بۆ نەخۆشەکانیان بکڕن، هاوکات مەترسی لەسەر ژیانی ئه و نەخۆشانە زۆرە کە له و نەخۆشانەیە چارەسەر وەردەگرن، بەهۆی کەمی خزمەتگوزاری و بەجۆرێک لە جۆرەکان پشتگوێخستنی خزمەتگوزارییەکان، ئهمەش لەکاتێکدایە نەخۆشخانەی تری ئەهلی پڕخزمەتگوزاری کراوەتەوه و بەرپرسان و کەسانی دەسەڵاتداو دەوڵەمەند له و نەخۆشخانە تایبەتانە چارەسەردەکرێن، بەڵام خەڵکی ئاسایی و هەژار لە نەخۆشخانەی حکومی بە دەست خراپی و نەبوونی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن، بە تایبەت تووشبووانی کۆرۆنا کە بەوتەی د.لاوەند میران بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێری تایبەت بەکۆرۆنا بەشێکی زۆری نەخۆشەکانی ئه و نەخۆشخانەیە باری تەندروستییان ناجێگیره و ئەگەری زۆرە کە لە 90% ی ئه و نەخۆشانە گیان لەدەست بدەن.
هەرلەبارەی کەمی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە حکومییەکان و نەمانی ئۆکسجین کەمبوونی پێداویستییە پزیشکییەکان، د. خاڵس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: هەر لەسەرەتاوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی مەترسییەکان لەسەر هەرێم و ناوچەکە وەزارەتی تەندورستی وەک ئەرکی خۆی دەستی کردووە بە پلانەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکه و کۆنتڕۆڵکردنی، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە، کەرتی تەندروستی گشتی بە تەنها واتە نەخۆشخانە حکومییەکان ناتوانن ژمارەیەکی زۆر نەخۆش بگرنە خۆیان بۆ چارەسەرکردن، بۆیە هەرلەسەرەتاوە داوامان کرد نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەتیش هاوکارمان بن، بەڵام هیچ نەخۆشخانەیەکی ئەهلی ئه و ئەرکەی لەگەڵ نەگرتینە ئەستۆ هەموو قورساییەکە کەوتە سەر نەخۆشخانە حکومییەکان.
راشیگەیاند: وەک کەرتی تەندروستی کە کەرتێکی گشتی و خزمەتگوزارییە، ناتوانین و بۆمان نییە هیچ هاووڵاتییەک ناچاربکەین بۆ چارەسەرکردنی پەنابەرێتە بەر نەخۆشخانەکانی کەرتی تایبەت، پێویستە لەسەر حکومەت هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە نەخۆشخانە حکومییەکان بۆ هاووڵاتییانی خۆی دابین بکات و ئەوە مافێکی هاووڵاتییە.
د. خاڵس قادر وتیشی: ڕاستە نەخۆشخانەیەک لە شاری هەولێر کراوەتەوە کە تایبەته و نەخۆشی کۆرۆنای تێیدا چارەسەردەکرێت، بەڵام بۆ حکومەت و هیچ کەس و لایەنێک نییە نەخۆش ناچاربکات بچێتە نەخۆشخانەی ئەهلی خۆی چارەسەربکات، کەرتی تەندروستی کەرتێکی خزمەتگوزاری گشتییه و دەبێت بۆ هەموو هاووڵاتییەک بێت بێ جیاوازی و حکومەت لەسەریەتی هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی بۆ هاوڵاتییانی دابین بکات، خۆی ئەوە مافی هەموو هاووڵاتییەکه و ئەرکێکیشە لەسەر حکومەت کە دەبێت بە باشی جێبەجێی بکات و پشتگوێی نەخات.
هەرسەربارەت بە ڕووداوی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: بەهۆی بوونی قەرەباڵغی و فشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ئه و ڕووداوە ڕوویدا، هەموومان دەزانین فشارێکی زۆر لەسەر پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییە بەتایبەت لە ئێستادا بۆیە پێویستە حکومەت بەوریاییەوە مامەڵ بکات هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییە مرۆیی و لۆجستییەکان بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناودایه و زۆرترین فشار کەوتووەتە سەر کەرتی تەندروستی.
هەرله و بارەیەوە د. کامەران ڕەسوڵ قادر پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لە هەولێر ڕایگەیاند: ڕووداوی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانە حکومییەکان و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی زۆر به و هۆیەوە، ئەمە دەرئەنجامی بێ پلانی حکومەت و وەزارەتی تەندروستییە، کە بۆچی لەکاتێکی ئاوادا و به و شێوەیە لە نەخۆشخانەی حکومی ئۆکسجین نەمێنێ، ئێمە لە بواری تەندروستیدا کاردەکەین و ئه و پێداویستییانەی نەخۆشخانەکان دەزانین چۆنه و نرخیشیان چۆنە لە کوێ بەردەست دەبێت، وتیشی: ئاسانترین شت کە زۆر هەزانه و ئاسان دەستەبەردەبێت، ئۆکسجینە کە بڕە پارەیەکی کەمی پێویستە، حکومەت دەتوانێت ئه و پێویستییە بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات چۆن دەتوانێت شتی گرانترو گەورەتر بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکات.
د. کامەران ئاماژەی بەوەشدا، کەرتی تەندروستی یەکێکە لە کەرتە هەرە گرنگەکان لە وڵاتداو پەیوەستە بە پاراستنی گیانی سەرجەم هاوڵاتییانەوە، بۆیە دەبێت حکومەت پلان و خەرجی و بودجەی تایبەتی باش و سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابین بکات، بەڵام ئەوەی لەهەرێم دەبینرێت بەرای من کارەساتە، دەبوایە لەم ساتەدا کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناودایە، زیاد لە دابینکردنی پێداویستییەکان هەوڵی دابینکردنی هاندانی هەبێت بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی کە پێشمەرگە ئاسا شەڕی کۆرۆنا دەکەن و ڕووبەڕووی ئه و ڤایرۆسە کوشندەیە دەبنەوە.
د. کامەران ڕەسوڵ ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی بە بەرپرسی یەکەمن له و کارەسات و ڕووداوانە، بۆیە دەبێت پلانی تۆکمه و باشیان هەبێت، هەوڵی شاردنەوەی ڕاستییەکان نەدەن بە تایبەت لە شاری هەولێر، بەڵکو هەوڵی ئەوە بدەن کەموکورتییەکانیان ئاشکرابکەن تابتوانرێت چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
وتیشی: کردنەوەی نەخۆشخانە بە ناوی ترەوە وەک کەرتی تایبەت و هەرشتێکی تر بۆ چارەسەری کۆرۆنا هەبوونیان شتێکی باشە، بەڵام نە ک لەسەرحسابی نەخۆشخانە حکومییەکان بێت، وتیشی: بردنی ئه و نەخۆشانەی کە نزیکی بەرپرسانن بۆ ئه و نەخۆشخانە تایبەتانە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، بۆ خۆی کارەساتێکی ترە، چونکە وێڕای دروستکردنی جیاوازی چینایەتی و خۆجیاکردنەوە، گومانی تێدا نییە پشتگوێخستنی نەخۆشخانە حکومییەکانی لێدەکەوێتەوە کە ئەوەش بۆ خۆی یەکێکی ترە لە کارەساتەکان.
وتیشی: شاردنەوەی کەموکورتییەکان هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و هەمیشە شاردنەوەی ئەم ڕاستییانە بەمشێوەیە، ڕۆژێک دێت دەتەقێتەوه و کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئه و نەخۆشخانە تایبەتەی کە لە هەولێر کراوەتەوه و کەسوکارو بەرپرسانی تێدا چارەسەردەکرێ کە تووشی کۆرۆنابوون، ئێمە تائێستا ئاگاداری ئه و بابەتە نین، ئێمە بەدواداچوونی وردی بۆ دەکەین و بەهیچ شێوەیەک بێ دەنگ نابین لەبەرامبەر هەر گەندەڵی و نادادییەک کە بەرامبەر هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە بکرێت، بەوەی نەخۆشخانەیەک تایبەت بکەیتەوە بۆ بەرپرسان و خەڵکی ئاسایی ئەم وڵاتەش لەبەر نەبونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانە حکومییەکاندا وا بە ئاسانی گیان لەدەست بدات.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,838
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 01-08-2020
挂钩项目: 2
Publication date: 01-08-2020 (4 年份的)
Document style: No specified T4 547
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژ هەژار 02-08-2020
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on03-08-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-08-2022
URL
此产品已被浏览1,838
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,496
图片 105,194
书籍 19,480
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!