$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی ناوەندی #بەدلیس# دا و لە کاتژمێر 01:00 تاوەکو بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی تر هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییانی 24 گوند قەدەغە دەکرێت.[1]
- ڕۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاوی کردەوە، #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - #هەدەپە# بەنیازە پارتێکی نوێ دامەزرێنێت بۆ ئەمەش نامەی سیاسی ئاراستەکردووە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لاوێکی تەمەن 18 ساڵ بە ناوی پەیمان خون کەبووتەر بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی مەئموورانی زیندانی #مەریوان#ەوە، دەستی شکا و برایە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر.[8]
$باشووری کوردستان$
- کۆپتەرە جەنگییەکانی جۆری کۆبرای سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەکتۆریا، پیربۆلا و دوبشک-یان لە حەفتانین بۆردومان کرد.[1]
- چەند ڕۆژێکە چەکدارانی #داعش# هێرشەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دیالە چڕکردووەتەوە، بەجۆریک لەماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، 25 کەس لە پۆلیس، سەرباز، چەکداری #حەشدی شەعبی# و تەنانەت هاووڵاتییان کوژراون، یان بریندار کراون.[3]
- لە دژی پەراوێزخستنی #هەڵەبجە#، ژمارەیەک لەچالاکوانان و توێژەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدانی شارەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و هۆشدارییان دایە بەرپرسانی شارەکە، چیتر پەراوێزخستنی شارەکە قبووڵناکەن.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386614/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=هەڵەبجە، 72 کاتژمێر دەدرێتە دەسەڵات بۆ چارەسەکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=هەڵەبجە، 72 کاتژمێر دەدرێتە دەسەڵات بۆ چارەسەکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان=KTML_ImageCaption_End=
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەیار عومەر سەرپەرشتیاری دەستەی بە هەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستەیەکمان دامەزراندووە کە لە ڕێگەیەوە پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکە و چۆنێتی پرۆژەکە بە خەڵک دەناسێنێت، تاوەکو بتوانین پارێزگای سلێمانی والێبکەین ببێتە هەرێمێکی جیاواز و سەربەخۆ.[5]
- بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پاوان و دارستانی #سلێمانی#، لە ئاگرەکەی گۆیژەدا زیاتر لە 200 دۆنمی چیاکەی سووتاندووە، ژمارەیەکی زۆریش دار سووتاون کە تەمەنیان لە 50 ساڵ زیاتر بووە. [2]
- ئەمڕۆ دوو کەس کە عەرەبن لەسەر ڕێگای نێوان شەنگال و ناحەیەی تەلعوزێر بە کوژراوی دۆزرانەوە. جەلال خەلەف بەرێوەبەری ناحەیەکە ڕایگەیاند، هەردوو کەسەکە ئاسەواری گولە بەسەریانەوە دیارە کە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژران.[1]
- بە ئامادەبوونی نوێنەری #وەزارەتی ئەوقاف# و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئایین و ئایینزاکان و ژمارەیەک لە پێڕەوانی ئایینی زەردەشتی، لقی #هەولێر#ی ئاتەشگەی زەردەشتییەکانی کوردستان لە هەولێر کرایەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی #هەسەدە# بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەبێت. مستەفا بالی مەترسیی خۆی لە دەست پێکردنەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان نیشان داوە و ڕایگەیاندووە، ”ئەگەر تورکیا هێرش بکات، ئەوا هێزەکانمان بەرگری لەخۆیان دەکەن“.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە لە تویتەری وەزارەتەکە بڵاوکراوەتەوە هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی باشووری کوردستان کۆتاییهاتووە.[2]
- ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەروبەندی دروستکردنی مووشەکی باڵداری کروزە، کە مەودای هەڵدان و گەیشتنی دەگاتە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر.[3]
- ماڵپەری (T24)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەیان تانک و زرێپۆشی لەسەر سنووری سووریاوە گواستووەتەوە بۆ سنوورەکانی یۆنان. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، تانک و زرێپۆشەکانی تورکیا، 40 دانە دەبن، کە لە سنووری سووریاوە لە هەتای و ڕەیحانلی گواستراونەتەوە بۆ ئێدیرنا لەسەر سنووری یۆنان.[4]
- پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە سەرسنووری یۆنان کۆکردەوە و دەستی بە مانۆڕی سەربازی کرد، یۆنانیش سوپای وڵاتەکەی خستووەتە دۆخی ئامادەباشیەوە.[1]
- وتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند: شەڕی داعش شەڕێکی سەخت بوو، پێشمەرگە ئازایانە بەشداری شەڕەکەی کردو شەهیدو برینداری زۆریداوەو لە 2014ەشەوە بڕی 6 ملیار دۆلارمان پێداون و بەردەوامیش دەبین لە هاوکارییەکانمان و لە شەڕی پاشماوەکانی داعشیشیدا هاوکاریان دەکەین.[7]
- لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دوای نزیکەی ساڵێک وەکو گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە، کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا و ڕایگەیاند، خۆشحاڵە بە دۆستایەتیی لەگەڵ کورد، ئێستاش لە کوردستان چەندین دۆست و هاوڕێم هەن. گوتیشی، هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و بەرچاوی بینیوە لە شەڕی دژی داعش. هاوکات گوتەبێژی نوێی هاوپەیمانییەکەش دیاریکرا.[2]
- تانیا مەحموود، گەورە ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەلایەن گوتەبێژی هاوپەیمانییەکەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا و دەڵێت وەکو مەدەنییەک لە ڕیزەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا خەڵاتکراوم و خەڵاتی شارەزاییە لە بواری دژەتیرۆر.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表