图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,769
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جۆرج نیکۆڵای یان دەروێش سیفوڵڵا لە ڕوسیاوە بۆ ماڵی مامە شێخ، لە (جۆرج)ەوە بۆ (سیفوڵڵا)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
جۆرج نیکۆڵای یان دەروێش سیفوڵڵا لە ڕوسیاوە بۆ ماڵی مامە شێخ، لە (جۆرج)ەوە بۆ (سیفوڵڵا)
文章

جۆرج نیکۆڵای یان دەروێش سیفوڵڵا لە ڕوسیاوە بۆ ماڵی مامە شێخ، لە (جۆرج)ەوە بۆ (سیفوڵڵا)
文章

چیرۆکێکە نە سەرەتای دیارە و نە کۆتایی...
(جۆرج نیکۆڵای) کە دواتر بووە بە (سیف اللە قادر) گاوری بە موسڵمان بوو، ئەمە نووسراوی سەر کێلی گۆڕێکی گردی سەیوانی شاری #سلێمانی# یە، کە لە ساڵی 1974دا نێژراوە. پیاوێکی ڕووس بووە کە چیرۆکێکی هەبووە نە سەرتای هەبووە و نە خاڵی کۆتایشی بۆ دانراوە. ئەو خاوەن بیۆگرافیایەکە کە بە ساڵ و شوێنی لە دایک بوون و قۆناغی مناڵی و کەس و کار و...هتد دەست پێناکات. ئەو چیرۆکێکە سەرەتای دەرکەوتنی ئەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای بیستەکانی سەددەی ڕابردوو کاتێک هەرزەکارێکی باریکەلەی 15 ساڵ یان بەرەوژوورتر، سوور و سپی و چاو شینی موو زەرد خۆی لە تەکییەی شێخ عبدالقادر کە#سنە#زانی دەبینێتەوە. بەر لەم تەمەنەی (جۆرج نیکۆڵای) کە لە دەرباری شێخانی کەسنەزان وە دەست پێدەکات، جگە لە ناو و پاشناوەکەی هیچ شتێک لە بارەی ئەو 15 ساڵ یان بەرەو ژوورترەی ڕووسیای، یان بۆ کەس باس نەکردووە یان باسکراوە و کپکراوە.
کەسێک بەو باکگراونە ڕووسییە و لە شارێکی بچووکی وەکو سلێمانی ژیابێت، لە پەنای پیرەمێردی شاعیری چاوتیژ و ڕۆژنامەنووسی بە دیقەت، کە هەواڵی تەنانەت پرسەکانی سلێمانیشی بڵاو ئەکردەوە لە ڕۆژنامەی ژین دا، بەڵام پەی بەم هەواڵ و پرسە سەیرە نەبردبێت، ئەبێت چ تاریکاندنێک بە دەوری ئەم مەردومە هەبووبێت!؟ ئەبێت چ تەم و مژێک ئەم زانیارییەی شاردبێتەوە وەک شاردنەوەی تەرمەکەی لە نێو گۆڕێکی سەیواندا!؟
بە هەر حاڵ یەکەم دەست و یەکەم جێگەش کە ئەم ڕووسییە لەو کاتەدا لێی گیرسابێتەوە، دەست و تەکییەی شێخانی کەسنەزان بووە. ئیتر ناوی دەگۆڕن بە سیف اللە و وەک لە گێڕانەوەکانی ماڵی شێخ و وەچەکانی خۆیشی دەردەکەوێت. نەک هەر ئەمە و لە تەکیەی شێخ پێدەگات و فێری زمانەکان و زیکر و قورئانیش دەبێت.
ئەم کەسە ڕووسیە ئەرتۆدوکسییە پاشخان ئایینییە، دواجار چۆن و بە چ هۆکارێک دەبێت بە دەروێشی شێخ عبدالقادری باپیری شێخ محەمەدی کوڕی شێخ عبدالکریمی کەسنەزانی، کە لەم ڕۆژانەی پێشوو کۆچی دوایی کرد!؟ مەگەر تەنها ماڵی مامە شێخ و تەکیەی کەسنەزانییەکان وەڵامێکی ئەم پرسیارەیان لە لا بێت.
بە هەر حاڵێک بوو بێت دواجار وەکو هەر دەروێشێکی دیکەی تەکێی کەسنەزان قژە زەردەکەی تا سەر شان و تا کۆتاییەکانی تەمەنی بە درێژی ئەهێڵێتەوە و خزمەتی ئەکات و لە زنجیرەکانی زیکریشا قژی بەردەداتەوە و تەهلیلە و حەی اللە یان پێدەکات و تەنانەت تا ئەمڕۆش کاسێتی دەنگی ماوە، کە لە کاتی زیکر کردندا تۆمار کراوە. جۆرج یان سیف اللە نەک ناوی خۆی دەگۆڕن بگرە ناوێکی تازەش جێگە بە ناوی نیکۆڵای باوکی لێژ ئەکات و تەنانەت شوناسنامەی عێراقیشی بەو ناوەوە بۆ ڕێکئەخرێت و دەکرێت بە (سیف اللە قادر کریم) واتا هەڵئەگیرێتەوە و بە کوڕی ماڵباتی شێخانی قادری (تبنی) دەکرێت.
کاتێ تەمەنیشی هەڵدەکشێت ئیتر ئافرەتێکی کوردیشی لێ مارە دەکەن بە ناوی شەوکەت و ژیانی هاوسەرگیری پێکەوە دەنێن و پێنج منداڵ بە ناوەکانی (کریم و علی و نەزیرە و مونیرە و ئامینە) ئەخەنەوە و ئەمانەش هەر یەکەیان چەندین وەچە و وەچەزایان خستۆتەوە و ئێستا لە نێو ئەمانەشدا تەنها نزیرە لە ژیاندا ماوە و لە وڵاتی بەلجیکا دەژی. بە کورتی ئەو بنەماڵەیەی بەری جۆرج نیکۆڵای و شەوکەتی خێزانی تا ئەمڕۆ بوون بە چەند سەدد کەسێک.
هەڵبەتە بە پێی ئەو گێڕانەوانەی کە لە کەس و لایەنەکانی پەیوەند بە ئەم کەسایەتییەوە گەیشتوون، دەرئەکەوێت کە دەروێش سیف اللە بە هۆی کەسنەزانییەکانەوە لە بەغدا و لە #کەرکووک#یش ژیاوە بەڵام کە خێزانی پێکەوە ناوە و مناڵی خستۆتەوە و سەرەتا لە کەرکووک و دواتر لە شاری #ڕانیە# ماوەیەک دەژی و ئەنجا بە تەواوی تا مردنی لە سلێمانی جێگیر بووە. دواجاریش بە تەواوی لە بنەماڵەی کەسنەزانییەکان دادەبڕدرێت، هۆکاری ئەم دابڕانەش تەنها مەگەر کەسنەزانییەکان وەڵامی دروستی بزانن. دەروێش سیف اللە یان جۆرج نیکۆڵای باقی تەمەنی بە هەژاری و کولەمەرگی بە سەر دەبات و لە فرۆشتنی شیرینی و بابەتی مناڵان لە دوکانێکی بچکۆلەی قوڕ کە دەکەوتە بەرانبەر ئامادەیی سلێمانی کچان بژێوی خۆی دابین دەکرد، لە دوای ئەوەی دەست لە ژن و مناڵەکانیشی بە تەواوی بەردەدات و بە تەنها لە خانوویەکی قوڕدا دەژی بە باخ و سەوزایی ئەیڕازێنێتەوە و وەچەکانی جار و بار سەردانی دەکەن هەتا کۆچی دوایی کردنی لە ساڵی 1974 دا، بەر لە مردنیشی ژنی دووهەمیش دەهێنێت تا دوا ڕۆژی ژیانی پێکەوە دەبن و بەڵام هیچ منداڵێکی لە خێزانی دووەمی نابێت. نەزیرەی کچی کە لە ژیاندا ماوە و لە بەلجیکادا دەژی، لە دەمی باوکییەوە دەیگێڕێتەوە کە لە کۆشک و تەلاردا ژیاوە و حەشەم و خەدەم و مامۆستای تایبەتی هەبووە. هوشیار کەریم کە کوڕەزای جۆرج نیکۆڵای (دەروێش سیف اللە)یە و لە سوید دەژی گەلێک سەرگوزشتەی لە بارەی باپیرییەوە لە یادە و ئەو دەڵێت کە باپیرم گریانێکی بێ پسانەوەی هەبووە و هەمیشە لە یادی کەس وکاریدا بووە و زۆر بێزاری بە ژیانییەوە دیار بووە. (کەریم سیف اللە) ش کوڕی جۆرج نیکۆڵای کە ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد گەلێ چیرۆک و سەرگوزشتەی ڕوسی کۆنی بۆ مناڵەکانی گێڕاوەتەوە، کە ئەو واتا حاجی کەریم ئەیووت کە هەموو ئەم چیرۆکانەی لە باوکییەوە بیستووە.
تا ئێرە کورتەیەک بوو لە ژیاننامە نا تەواوەکەی جۆرج نیکۆڵای، بەڵام جۆرج یان سیف اللە چیرۆکێکە بۆ تەواوکردنی پێویستی بە ڕیپۆرتاژی دوور و درێژ هەیە و جێی ئاماژەشە کە ئەگەر مەرگی حاجی کەریم سیف اللەی کوڕە گەورەی جۆرج نیکۆڵای لە ئەمساڵدا نەبووایە (کە خەزووری بەندە ئەکات)، هەروەها پێشهاتەکانی کۆڕۆنا نەبووایە، لەوانە بوو ڕێپورتاژی ڕۆژنامەوانی لە سەر بکرایە لە لایەن چەند ڕۆژنامەنووسێکەوە کە ماوەیەکە خەریکی ئامادەکردنین. هەر بۆیە ئەم وتارەم بە پێویست زانی تا دەرگایەکی کراوە بێت بۆ ئەوان تاوەکو کونج و قوژبنەکانی ئەم کەیسە بپشکنن و وەڵامی ئەم سەرنج و پرسیارە گرنگانەی خوارەوە بدەنەوە:

1/ جۆرج نیکۆڵای بۆچی چیرۆکی 15 ساڵ یان بەرەوژوورتری تەمەنی خۆی لە ڕووسیا بە نهێنی هێشتەوە تا مردنی؟ ئایا ماڵباتی شێخانی قادری چ لایەنێکی شاراوەی ژیانی ئەم کەسایەتییە ئەزانن؟ ئەو بانگەشەیەی کەسنەزانییەکان دەیکەن، بەوەی جۆرج نیکۆلاییان لە ڕوسیاوە کەمەندکێش کردووە، تا بێتە لایان و ببێت بە دەروێشی ئەوان، چۆن کەس و کاری سیف اللە یان ڕازی کردووە لە لایەک لێی نەکۆڵنەوە و لە لایەکیش ببێت بە قەڵغانێک لە نێوان خۆیان و باوکیشیان کە ڕێگە بە پرسیارکردن نەدات لەم مەسەلەیە بەوەی کارەکە کارێکی ئایینی و غەیبی ڕووتە و تەنانەت کۆڵینەوە لێی گوناهەشە. بەڵام ئەو چیرۆکە ڕەنگە بە ئاسانی تینوێتی پیاوانی ئایینی و تەریقەت و باوەڕپێکەرانیان بشکێنێت، بەڵام هیچ کاتێک ئەمە ناکاتە وەڵامێکی لۆژیکی و ئەکادیمی بۆ ئەم مەسەلەیە.
2/ ئەبێت هۆکاری ڕاستەقینەی هاتنی هەرزکارێکی تەمەن 15 ساڵ یان بەرەوژوورتر بۆ عێراق و کوردستان چی بێت؟ کەسێک کە تەمەنی هی ئەوە نیە لە ئەنجامی تاوانێک یان کێشەیەکی ئاڵۆزی خێزانی هەڵهاتبێت، ئەگەر گریمانەی ئەوەش بکەین، بۆچی بە سەر چەندین وڵات و نەتەوەدا کە ڕەنگە لە ڕووی زمان و کولتور و ئایینەوە نزیک بن لە خۆیەوە و دێت و لە نێو وڵات و ئایین و نەتەوەیەکی تەواو جیاواز ئەگیرسێتەوە کە ئەم تاکە وشەیەکیشیان تێناگات؟
3/قۆناغی ژیانی لە ماڵی شێخ دا چۆن تێپەڕیوە، لە ڕووی زمان و پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئایینییەوە کێ و چۆن یارمەتی دراوە. گرنگی کەسێکی وا چی بووە بۆ ئەو شێخانە؟ هۆکاری دەستبەردابوونی سیف اللە لە تەکیە و دابڕانی تەواوەتی خۆی و وەچەکانی لەو ماڵباتە بۆ چی ئەگەڕێتەوە؟ ئایا ماڵی شێخانی قادری کە ئەشێت کەمێک بە سیستماتیکی بەڕێوە بچێت و ئاسەواری کەسەکان بە شێوەیەکی پارێزراو هەڵگیرابێت، ئایا هیچ وێنە و زانیاری و دۆکیومنتێکی ئەم کەسە لە لای شێخانی قادری کەسنەزانی هەڵگیراوە؟
4/ ئەم کەسە هەڵگیراوەتەوە و بە کوڕی ماڵی شێخ کراوە و شوناسنامەی و پەڕاو و پێناسیشی هەر بەو پێیە بۆ دروستکراوە. ئایا وەک لە پێناس و کونیەکەیدا هاتووە کە ناوی (سیف اللە قادر) واتا ئەو قادرە شێخ عبدالقادری باپیری شێخ محەمەد کەسنەزانی کۆچکردووە، ئەم زانیارییە چەندین جار لە لایەن خۆشیان و کەس و کارەکەشی پشتڕاست کراوەتەوە، ئایا لە ڕووی یاساییەوە ئەم کەسە نابێت بە میراتگری ماڵی کەسنەزانی؟
5/ لە 10ی یەکی ساڵی 2010 لە ژمارە 1695 ی ڕۆژنامەی(مدی) لە ڕاپۆرتێکدا کە (دکتور ڕفعە عبدالرزاق) ئامادەی کردووە سەبارەت بە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە بارەی کوشتارگەکەی نیکۆڵای دووەمی قەیسەری ڕووسیا لە سەر دەستی بەلشەڤییەکاندا لە ساڵی 1918دا، لە درێژەی قسەکانیدا دکتور ڕفعە ئاماژە بە ڕۆژنامەی (بلاد) ی بەغدادی دەکات، کە لە ژمارەی 20 کانونی یەکەمی 1929 دا باس لە ڕووداوێکی سەیر کراوە کە دائیرەی جینایاتی بەغدا گەنجێکی ڕووسیان دەستگیر کردووە کە بانگەش ئەوەی کردووە کە کوڕی قەیسەری ڕووسیای گولەباران کراوە و ئەم بە برینداری ڕزگاری بووە، هەر لە درێژەی بابەتەکەی ڕۆژنامەی بلادی بەغدادی ئەو کاتدا هاتووە کە دکتوری خێزانی پادشایەتی لە بەغدا (سندرسن پاشا) زیاتر تیشکی خستۆتە سەر مەسەلەکە کە ئەو کوڕە هێنراوەتە کۆشکی پادشایەتی لە بەغداد و خوێن بەربوونێکی زۆری هەبووە و ئەم چارەسەری پێویستی بۆ کردووە و دواجار ڕای کۆشکی پادشایەتی وابووە کە لە ترسی شۆرشی ڕووسی ئەم لاوە ڕووسییەیان ئیزن داوە تا عێراق بەجێ بهێڵێت. جێی ئاماژەیە کە سندرسن پاشا لە یادەوەرییەکانیدا ئاماژەی بەو ڕووداوە کردووە.
لێرەدا پرسیاری گرنگ و سەرەکی ئەوەیە، ڕووداوێکی وەها مێژوویی کە لە بەغدا ڕووی داوە و دۆکومێنت کراوە، کە ڕێک لە دەور وبەری هەمان کاتدا بووە کە ئەم لاوە ڕووسییەش کەوتۆتە نێو تەکیەی شێخانی کەسنەزانی، کێ ئەڵێت ئەم دوو کەسە هەر هەمان کەس نین؟ لەو هەواڵەی کە لە (مدی) هاتووە لە ژێر ناونیشانی (ابن قیصر ڕوسیا فی بغداد) تۆ بڵێی کە ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی چڕ وپڕ و هەمە لایەنە لەم مەسەلەیە بکرێت کێ ئەڵێ ئێمەش نەگەینە ئەو ئەنجامەی کە لە ژێر ناونیشانێکی لەو جۆرەدا بڵێین (گۆڕی کوڕی قەیسەری ڕوسیا لە سلێمانییە)؟
ئەمانە و دەیان پرسیاری دیکەش پێویستیان بە گەڕان و بە دوادا چوون هەیە. ئەمە دەرگایەکی لە سەر پشتە بۆ هەر کەسێک بیەوێت ئاوڕێک لەم کەیسە بداتەوە. بیۆگرافیای جۆرج نیکۆڵای یان دەروێش سیف اللە لە نیگاری یارییەکی پوزڵ دەچێت کە چەند پارچەیەکی وونە، هەتا ئەو پارچانەی نەدۆزرێنەوە نیگارەکەش دەرناکەوێت.
(کەمەندکێش گوزارشتێکە کە سۆفییەکان و پیاوانی تەریقەت بەکاریدەهێنن، بەوەی کە دڵی مرۆڤەکان بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن).[1]
تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (دلێر محەمەد نوری) سەبارەت بە (جۆرج نیکۆڵای یان دەروێش سیف اللە) لە: 15-7-2020 22:16:22
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览76
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 10-08-2020
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on11-08-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览76
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,769
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!