$باکووری کوردستان$
- دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# بۆ مانگی ئاداری ساڵی 2021 دواخرا.[2]
- لە ناوچەی چالدرانی #وان#، کەسێک بەناوی شەفیق باگا لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا. شەفیق باگا خەلکی گوندی چلیا سەروویە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەوە باکووری کوردستان دەچوو و بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو. باگا بۆ نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشی وان گواسترایەوە، بەڵام گیانی لەدەستدا.[1]
- تەرمی گەریلای #هەپەگە# ئەنگین چەتین (ئەرداڵ نیشتمان)، کە لە شەڕێکدا لە 23-03-2020 لە ناوچەی #بەدلیس# شەهید بوو وو لە دوای نزیکەی 7 مانگ لە شەهیدبوونەکەی، تەرمەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرا و لە مەراسیمێکی بە شکۆدا بە خاکسپێردرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387330/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین لە نسێبین بە خاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین لە نسێبین بە خاکسپێردرا=KTML_ImageCaption_End=
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە #ئامەد#، ڕحا، شرنەخ و ئەنتالیا هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر ماڵی ئەندامانی #هەدەپە# و هاووڵاتییانی کورد. لە ناوچەی ئەرغەنیی ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو ناوچەیە زولکوف بیرگول. لە کاتی هەڵکوتانەسەر ماڵەکەیاندا زولکوف بیرگول لە ماڵ نەبوو. هەروەها پۆلیسی تورک بارەگای هەدەپەی لەو ناوچەیە گەمارۆداوە. لە ڕحاش هەڵیانکویایە سەر چەندین ماڵ. لەو هەڵکوتانەدا دایکی ئاشتی هادلی ئۆغرو و هاوسەرەکەی جبرەیل ئۆغور، دایکی ئاشتی مەیاسەر کۆرکماز و عومەر بۆزداڵ دەستگیرکران. ئەو 4 کەسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بران بۆ ئاسایشی شارەکە. لە ناوچەی جزیری شرنەخیش لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دا عارف گەرەن، جەمال گەرەن، ئیدریس کایا ئاڵپ و زندان مۆلۆ دەستگیرکران.[1]
- پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر لقی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لە وان و ماڵی پەیامنێرانی ئەو ئاژانسە. لەو هەڵکوتانەدا عەدنان بیلەن و جەمیل ئۆغور پەیامنێرانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، شەهریبان ئابی پەیامنێری ژن نیوز و نازان سالای ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران. پۆلیس لە ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووساندا دەستیگرت بەسەر کامێرا و کەلوپەلی تەکنیکیی ئەو پەیامنێر و ڕۆژنامەنووسانەدا.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکانی ناوەندی شاری ئاگری. لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا، 4 کەس لە ماڵەکانیان برانە دەرەوە کە یەکێکیان نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئاگری بوو بە ناوی ئاتیلا ئۆزبەی. ناوی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بریتیە لە: ئەمین یڵدز ئەندامی کۆردیناسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی کۆمەڵایەتی، کامەران باریشەر و مەمیش ئاراس.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو چالاکی کۆمەڵایەتی بە ناوەکانی ئەندێشە سەدری و ندا پیرخزرانیان خەڵکی #سنە# و دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[7]
$باشووری کوردستان$
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چەند جارێک چیای مەتینیان لەنزیک گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤە لە دەڤەری نهێلیی سنووری شارەدێی دێرەلوک لە پارێزگای #دهۆک# بۆردومانکرد.[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 793 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 30 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 368 تووشبووش چاک بوونەتەوە.[3]
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بێت و بەمشێوەیەی ئێستا ڕێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ بخرێن پێشبینی دەکەین قەدەغەی هاتوچۆ و کەرەنتینە کردن ببێتەوە بە یەکێک لە بژاردەکانمان.[6]
- هیومان ڕایتس ۆوچ لەڕاپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی هەستاون بەداخستنی دوو ئۆفیسی کەناڵی (ئێن. ئاڕ.تی) بەهۆی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان یان پەخشکردنی بابەتی ڕەخنەئامێز لە پارتی دەسەڵاتدار، لەبەرئەوەی بەرپرسانی کورد هیچ فەرمانێکی دادگایان نەبووە بۆ داخستنی ئۆفیسەکانی کەناڵەکەو بڕیارەکەیان تەنها لەدهۆک و #هەولێر#ی ژێر کۆنترۆڵی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا جێبەجێ کردوە ئەوەش وادەکات داخستنەکە ئامانجی سیاسی لە پشتەوە بێت.[5]
- ئەمڕۆ لە سەنتەری چالاکی گەنجانی #کەلار#، ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی، بە هاوبەشیی سەنتەری چالاکیی گەنجان، پێشانگایەکی هاوبەشیی فۆتۆگرافی لەژێر ناونیشانی (ژیانی کێوی لە #گەرمیان#)، بۆ هەریەک لە فۆتۆگرافەران (نەجیب عومەر، نیعمەت مەلۆ، فریا ئەحمەد)کرایەوە.[8]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی سکور ئەلشیمالی دەوڵەتی تورک لە گوندی شێخۆرزی ناوچەی بلبل گۆڕستانەکان دەشێوێنن.[1]
- لە ناوەندی #عەفرین# تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- کچە کوردێکی خەڵکی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کە لە ئەڵمانیا دەژیت, خەڵاتی نیشتیمانی خۆگونجاندنی ساڵی 2020 ی ئەڵمانیای پێبەخشرا.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387330/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەنگێلا مێرکل کچە کوردێک خەڵات دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەنگێلا مێرکل کچە کوردێک خەڵات دەکات=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ، فرانسۆی فلپ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هەموو جۆڕە بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردوە.[1]
- لەبارەی لێدوانێکی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەسەر پرسی کوردانی سووریا، بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوای لە ڕووسیا کرد ڕۆڵی کەمکردنەوەی ململانێکان بگڕێت و هەڕەشەکانی تورکیاش لەسەر ناوچەکانیان کەمبکاتەوە. گوتیشی: لێدوانەکانی لاڤرۆڤ خزمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا ناکات و هاوکاریش دەبێت بۆ هاندانی زیاتری تورکیا و ئێران لە دژایەتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.[4]
- لیرەی تورکی، ئێوارەی ئەمڕۆ نزیکەی 0.5٪ی بەهای خۆی لەدەست دا و 7.8 لیرە بەرانبەر یەک دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە کرا.[6]
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای کردووە حوکمی ئێعدامی شاکر (فەرهاد)بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد، لە گرتووخانەی زیندانی ناوەندیی #ورمێ# هەڵوەشێتەوە.[7]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表