دۆشاو بۆ پاشای قاتی نییە.
دۆشاوی(مێوژو خورما) دوو لە دیارترین دۆشاوەکانی کوردستانن زۆرترین خواستیان لەسەره و ژەمەخۆراکی پێدابین دەکرێت وبەدەیان جۆرەخۆراکی ترەوە سفرە وخوان دەڕازێننەوە، هەموو خێزانێکی کورد دۆشاوی بۆ خۆی دروستکردووە یان کڕیووە و وەکو خۆراک لەماڵەوە هەیبووە، هەندێک ساڵ و مانگ و ڕۆژ ئه و ڕسق و خۆراکە لەبازاڕدا بە هۆکاری جیاجیا نامێنێت، بەڵام دەوڵەمەند و خودا پێداوەکان بەتەنەکە لەماڵەکانیاندا دۆشاو بوونی هەیە تاماوەیەکی زۆر دۆشاو لەماڵیان نابڕێت، لێرەدا گرنگی دۆشاو و دەوڵەمەندی و دەسەڵاتی پاشا وایکردووە قەت دۆشاو لەماڵی نەبڕێت، ئەوە بووە بەئیدیۆم و گوزارشتە بۆ ئەوەی کە بۆ پاشا هیچ شتێک قاتی نییە و بەهۆی دەسەڵاتەکەیەوە دەتوانێت هەموو شتێک دابین بکات بۆیە وتراوە(دۆشاو بۆ پاشای قاتی نییە).[1]