زانکۆی #زاخۆ# زانکۆیەکی حکومیە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت، دەکەوێتە شارۆچکەی زاخۆ لە پاڕێزگای #دهۆک# لە کوردستانی باشوور.
لە ساڵی 2010 وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ ڕاگەیێنرا بەڵام خۆی لەبنەڕەتدا لە ساڵی 2005 دوو کۆلێژی لێکرایەوە وەک پاشکۆیەک سەربە زانکۆی دهۆک لە لایەن بەڕێز #مەسعود بارزانی# سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان، دوو کۆلێژەکەش کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی بوون کە دواتر بوون بە بندەک بۆ زانکۆی زاخۆ، زانکۆیەکە بەشێوەی سەربەخۆ لەگەڵ سێ زانکۆی تر دامەزران بە بریارێکی پەرلەمانی کوردستانەوە وەک چارەسەریەک بۆ پتربوونی خواستی خوێندن لەهەرێمدا.[1]
=KTML_Bold=کۆلێژی زانست:=KTML_End=
دوای ڕێکخستن و دامەزراندنی پەیکەربەندی زانکۆکە هەردوو کۆلێژی پەروەردە و بازرگانی کە وەک پاشکۆی زانکۆی دهۆک بوون گوازرانەوە بۆ زانکۆی زاخۆ لە چوارچێوەی کۆلێژی زانست گونجاندنیان لەژێر ناوی کۆلێژی زانست و زانستە مرۆییەکان، کە بۆ خوێندنی 2005–2006خوێندکاریان وەرگرت، دوای ڕاگەیاندنی زانکۆی زاخۆ وەک زانکۆیەکی سەربەخۆ بەپێی بریاری وزاری ژماڕە 1670 لە یۆلیۆی 2010 و بریاری 644ی #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی لە 12یۆلیۆی 2010.
کۆلێژی زانست پێنج بەش لەخۆ دەگرێت:
=KTML_Bold=بەشی زیندەزانی:=KTML_End=
بەشی کیمیا
بەشی فیزیا
بەشی زانستە ژمێرەییەکان (کۆمپیوتەر)
بەشی بیرکاری
=KTML_Bold=بەشی ژینگەزانی (2011)؛=KTML_End=
ماوەی خوێندن لەکۆلێژەکان چواڕساڵە کە دواتر بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەبەخشن بە دەرچوانیان. ئەم کۆلێژە کورسی خوێندنی باڵای بۆ بروانامەکانی ماجستێر و دکتۆرا دابین کردووە.
دەستەی فێرکردن و مامۆستایان خاوەنی بڕوانامەی بەرزن و کەسانی بەهرەمەندن کە بەشێوەیەکی نوێ و هاوچەرخ فێرخوازان پێدەگەیێنن بە پشت بەستن بە پەیرەوی نوێ و گونجاو لەگەڵ سەردەم. کۆلێژەکە سەدان خول و ڕاهێنانی کردارەکی بۆ کارمەند و مامۆستایان و خوێندکاران کردۆتەوە.
=KTML_Bold=کۆلێژی ئەندازیاری:=KTML_End=
کۆلێژی ئەندازیاری لە 2013 کرایەوە. زانکۆی زاخۆ کۆلێژی ئەندازیاری نەوتی وەک یەکەم بەشی کۆلێژەکە ڕاگەیاند لە 2013، ئەمەش بەهۆی داواکاری گۆرەپانی کوردستان بوو لەم بوارەدا بەهۆی دۆزینەوە و دەرهێنانی نەوت لەکوردستاندا، ماوەی خوێندن لە کۆلێژەکە چوارساڵە، خوێندکارانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن لەبواری ئەندازیاری نەوتدا، کۆلێژەکە لەلایەن دەستەیەکی پسپۆر و لێهاتوو بەڕێوە دەچێت کە پەیرەوی بەرنامەی نوێ و هاوچەرخ دەکەن. کۆلێژەکە پەیوەندیەکی پتەوی دروستکردوە لەبوارەکانی پیشەسازی و هاریکاری ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێژەکانی تری کوردستان و جیهان، وەک زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی کۆیە و زانکۆی #سلێمانی# و زانکۆی لیدز و زانکۆی دێربی و زانکۆی نۆتنگهام و زانکۆی کۆلۆرادۆ.
کۆلێژەکە دوو بەش لەخۆدەگرێت کە بریتین لە:
بەشی ئەندازیاری نەوت
بەشی ئەندازیاری تەکنیکی
کۆلێژی زانستە مرۆییەکان
کۆلێژەکە شەش بەش لەخۆ دەگرێت
بەشی زمانی کوردی
بەشی زمانی ئینگلیزی
بەشی زمانی عەرەبی
بەشی زمانی تورکی
بەشی مێژوو
بەشی خوێندنی ئیسلامی
کۆلێژی پەروەردە
کۆلێژەکە سێ بەش لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە:
کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
کۆلێژی پەروەردەی دەرونزانی و دەرونناسی گشتی