وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 671 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 32 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری ڕابردوو چوار هەزار و 744 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون کە دوو هەزار و 338 پشکنین لە #دهۆک# بووە، لە #هەولێر#یش 1420 پشکنین و لە #سلێمانی# 770 پشکنین کراون.
671 تووشبووی نوێ:
هەولێر: 229 تووشبوو
سلێمانی: 90 تووشبوو
#گەرمیان#: 25 تووشبوو
دهۆک: 302 تووشبوو
#هەڵەبجە#: 25 تووشبوو
467 چاکبوونەوە:
197 لە هەولێر
27 لە سلێمانی
33 لە گەرمیان
180 لە دهۆک
30 لە هەڵەبجە
32 مردن:
هەولێر 3 کەس
سلێمانی: 9 کەس
گەرمیان: یەک کەس
راپەڕین: شەش کەس
دهۆک: 10 کەس
هەڵەبجە: سێ کەس
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 47 هەزار و 137 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 30 هەزار و 175 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەزار و 725 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.