هەمووان کەری یەک ئاخوڕن
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە وتراویشە:(گوجیلەی یەک کۆلیتن)یان(منداری یەک کۆرانن) کورد بۆ مامەڵەکردن و ڕاییکردنی کاروباری ڕۆژانە و بەڕێوەبردنی ماڵ و حاڵ و کاروباری وڵات، بۆ ئەوەی دەسەڵات دەگرنە دەسەت چ لە خێڵ و ناوچە چ لە دام و دەزگا و فەرمانگە، کەری یەک ئاخوڕ و گوجیلەی یەک کۆڵیت و مناڵی یەک کۆڵان بەنمونە دەهێنێتەوە کە ئەوانە یەک خاسیەت و ئەدگاریان هەیە چونکە لەیەک خێزان وئاگردان و خانە و دیوەخان و قوتابخانە و حوجرەدا گۆش و پەروەردە کراوان، بۆ نمونە لە هەرێمی کوردستان هەر پارتێک دەگری لەچەپ و نەتەوەیی و ئیسلامیدا و کەمە نەتەوەیی و....تاد هەموویان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ئاخوڕ و بودجەی وڵات هەوڵ دەدەن، بە ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتیانەوە لەلای هاوڵاتی کورد ئەوە بەدیکراوە بۆیە کورد لەدێر زەمانەوە به و حاڵەتەی گوتووە(هەمووان کەری یەک ئاخوڕن).[1]