جوتیار حەوێز مستەفا لە ساڵی 1987، لەگوندی #قەمتەران# لەدایک بووە.لەساڵی 1993 تا 2006 لە شارەدێی #خدران# نیشتەجێ بووە، دواتر ڕووی کردۆتە شارۆچکەی #چوارقوڕنە#ی سەر بەشارۆچکەی #ڕانیە#، لەئێستاشدا لەپێناو کارە ژینگەییەکەی لە#سلێمانی# ژیان دەکات، وە لەئێستاداخوێندکاری قۆناغی چواری کارگێڕییە لە #زانکۆی جیهان#.
جوتیار دەربارەی سەرەتای بیرۆکەی پڕۆژەی ڕیسایکلینەکەی دەڵێت: ''مادام گەنجێک لەبەر نامەی دانەبێت وڵاتی بێگانە هەڵبژێرێت و هەرێمەکەی بەهەموو نەهامەتیەکانیەوە قبوڵ بێت، وە ئامادەبێت تێیدا جێگیربێت، بێگومان گوناهە بێ ئامانج هەناسەی تێدا بداتو هیچ بیرۆکە و پلان و هەوڵێکیشی بۆ جوان کردنی نەبێت، بەڵام ئەوە ئازایەتی منی تێدا نەبوو، خوای گەورە خۆی کاری جوان دەخاتە ناو بیری بەندەکانی ئەگەر نیەتی چاکەیان هەبێت''.
دەربارەی هاوکاری ماددی و مەعنەوی بۆ پڕۆژەکەی جوتیار دەڵێت:سپڵەییە ئەگەر بڵێم کەس هاوکاری نەکردوم و نایکات، بێگومان خەڵکێکی زۆر وزەم پێدەبەخشن ئەمەش بۆمن لەتەواوی سەروەتی دونیا گەورەترە، وە لەکاتی ئامادەکردن و لێک جیاکردنەوەو ڕیسایکل کردنی جۆرەکانی پلاستیک چەند کرێکارێکم هەیە، هەروەها لەڕووی مادییەوە ستافی شاری مامۆستایان چەند بۆکسێکی تایبەتیان بۆ دابین کردوم، تەواوی پلاستیکەکانی ئەو سیتیە لەوێدا هەڵدەگیرێت، ئەمەش لەڕێی دەستەی گروپی ژینگە دۆستیەوە ئەو کارە کرا،
بەڵام تێچوی شێوازی ئیشەکەم زۆرە، وە کرێی شوێنی ئیشەکەم قەرزارم.
جوتیار لەساڵی 2019 وە لەگەڵ باوکی ئیشی ڕیسایکلین دەکرد، شێوازی کارکردنیان وەکو تەواوی ڕیسایکلینەکانی تر بووە، کە پلاستیکی زبڵدانەکان لەلایەن خەڵکانێک کۆدەکرێتەوە ئەمانیش بەنرخێک لێیان دەکڕینەوە.بەڵام دواتر ئەم کارە ناپەسند بووە لایان، پێیان وابوە کە دەبنە هاندەری خەڵکانێک لەسەر ئەو کارە مەترسیدارە بۆیە زۆر جار زیانەکانی پلاستیکم بەربینین و بیستن کەوتبوو، جا بیریان لەوە کردەوە پلاستیک بەخاوێنی دەردو بەڵایە ئاخۆ بەپیسی دەبێت چۆن بێت.
بۆیە لەدوای تەواو بوونی کەرەنتینەکردنی خەڵکی، لە 2020 ئەو پڕۆژەیەیان لەسلێمانی ڕاگەیاند، چونکە جوتیار پێی وابوو سەرەتای هەموو کارێکی چاک لەو شوێنە دەست پێدەکرێت کەئاستی ڕۆشنبیری تێیدا بەرزە.
ئێستا شێوازی کارەکە بەوجۆرەیە لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک هانی خەڵک دەدات کە پلاستیک فڕێ نەدەن، وە بەخاوێنی هەڵی بگرن، دەچێت لێیان وەردەگرێت.[1]