وەرگێڕ و ئامادەکار: سەیدهیدایەت هیدایەتی
بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا تا دەگاتە شۆڕشی ئێران، زۆر ورد و تاکەکەسییانە و بە ڕاوێژی نەتەوەیی ئایینییەوە دەگێڕدرێتەوە و زۆر درەوشاوە و بەهێزەوە ئەو هاوسەنگییە دەپارێزێ. بەڵام کاتێک تێکەڵاوی لایەنێکی تایبەتی ئایینی لە کوردستان دەبێ، وەگێڕ و ڕاوی بیڕەوەرییەکان دەکەوێتە پەڕاوێزەوە و وەک تاکەکەس کەم تر دەبینرێ و چاویلکەی تایبەتی مامۆستا لەنێو هەراوبەزم و تەپ وتۆزی شۆڕش دا بزر دەبێ. هەربۆیە لە سەد لاپەڕەی کۆتایی کتێبەکە، حاجی مامۆستا فریا ناکەوێ ئاوڕ لە ژیانی تاکەکەسی خۆی بداتەوە. یانی گێڕانەوه و بیرەوەری و ژیاننامە دەکەوێتە پەڕاوێزی لایەنگری کردن و هێندێک جار دژایەتی کردن.
سەڕەڕای ئەو ڕاستییە، حاجی مامۆستا لە ژیانی تاکەکەسی خۆی و دواتر بە وەرگێڕانی حافز بە کوردی و مەحوی بە فارسی سەلماندی کە ئەو هەمیشە نەتەوەشی وەک ئایین بۆ گرینگە و هیچیانی بۆ هیچیان وەلا نەناوە و ئەو هەر مامۆستای گەل و نیشتمانە. [1]