图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,256
图片 104,988
书籍 19,449
相关文件 97,730
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕۆڵ و کاریگەری سیاسەتی ئێران لە عێراق لە دوای ساڵی (2003)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵ و کاریگەری سیاسەتی ئێران لە عێراق لە دوای ساڵی (2003)

ڕۆڵ و کاریگەری سیاسەتی ئێران لە عێراق لە دوای ساڵی (2003)
#فرسەت سەید شکور#
بێگومان باسکردنی بابەتێکی گرنگی وەک ڕۆڵی ئێران لە ووڵاتی عێراق، باسێکی گرنگ و لۆژیکیی و سەردەمییە، ئەم بابەتە لە ئێستادا زۆرترین قسە و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەو هۆکارەی هەردوو دەوڵەت (عێراق و ئێران) پێگەی گەورەی سیاسی و ئابووری و سەربازی گەورەیان لە جیهان و ناوچەکەدا هەیە لەم بابەتەدا هەموو کاریگەرییانەی ئێران لە عێراق دروستی کردووە لە دوای ساڵی 2003وە دەخەینە ڕوو.
گەر باس لە ڕۆڵی سیاسەتی ئێران لە عێراقدا بکەین بێگومان دەبێت باسی دوای ساڵی 2003 بکەین، چونکە دوای ڕووخان و کۆتایهاتنی دەسەڵاتی حزبی بەعسی عێراقی و ڕژێمی (سەددام حسێن مەجید) لە عێراق و هاتنە سەر حوکمی شیعەکان، سیاسەتی عێراق لە ڕووی حکومداری و هێز و دەسەڵات گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هات.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە ساڵی 1980-2003 پەیوەندییەکی زۆر باش نەبووە بەو هۆکارەی سەددام دژی ئێران بوو، بە هەمان شێوە شیعەکانی ئێران دژی عێراق بوون.
پاش ئازادکردنی (عێراق) لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 2003 سیاسەتوان و شارەزایان و چاودێرانی سیاسی وایان دەبینی (ئەمریکا) کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک لە عێراق دەکات، بەڵام ئەمە پێچەوانە بوو چونکە دەسەڵاتی ئێران لە عێراق زیادیکرد.
وادەردەکەوێت کە ڕۆڵ و کاریگەریی ئێران لەسەر عێراق لە قۆناخی دەرکەوتنی (دەوڵەتی ئیسلامی) لە عێراق و شامدا زیاتر دەرکەوت. ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە ئەم ڕێکخراوە، مەترسیی گەورەی لەسەر ناوچە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باکووری عێراق دروست کردبوو.
داعش بە تایبەت ببووە جێگەی مەترسی بۆ ناوچە سنووریەکانی عێراق - ئێران و ئەوەش ڕێگەی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانی خۆشتر کردووە تا زیاتر پەرە بە دەسەڵات و کاریگەرییان لە دۆڵی دوو ئاواندا بدەن، بە تایبەت (قاسم سولەیمانی) کە فەرماندەی هێزی سوپای قودسی پاسدارانی ئێرانی دەکرد، زۆرترین ڕۆڵ و کاریگەری لەسەر عێراق هەبووە، هەر لە کۆنتڕۆڵی فەرماندە سەربازییە عێراقییەکان و هەتا گۆڕینی بڕیاری سیاسیش بە دەسەڵاتدارانی عێراق.
هۆکارەکانی کۆنتڕۆڵی عێراق لەلایەن ئێران:
شەڕکردن دژی تیرۆر:
ئێران ئارەزوویەکی زۆری بۆ ئەوە هەبووە شەری داعش بەکاربهێنێت بۆ ڕووبەرووبوونەوە و جەنگ لە پێناو ئەوەی وێنەیەک پیشانی هێزە نێودەوڵەتییەکان بدات کە ئێران دژی ڕەوتی تیرۆریزم لە ناوچەکەدایە.
لە لایەکی دیکەشەوە دەیویست کۆنتڕۆڵی شەری ڕووبەرووبوونەوەی داعش بکات، نەوەکو لە بەرامبەردا هێزە چەکدارە سونییەکان ڕۆلی ئەرێنی بگێڕن و لە دەسەڵاتی شیعە باڵادەستتر دەربکەون.
ژینگەی سیاسی عێراق:
لە ڕووی سروشتی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، ئەمنی و سروشتیی خاکەوە، عێراق یاریدەدەر بووە بۆ ئەوەی ئێران زیاتر نفوز و کاریگەری خۆی بچەسپێنێت، بە تایبەت کە پارتە سیاسییەکانی عێراق و بزوتنەوەکان و ڕێکخراوەکان و میلیشیا چەکدارەکان پەیوەندییەکی ئایدۆلۆژیک و سیاسیی بەهێزیان بە دەسەڵاتی ئێران و هەژموونی شیعەگەرییەوە هەیە.
ئەوەش بەربەست و دیوارێکی گەورەیە بۆ پارێزگاریکردن لە سیستەمی باوی سیاسیی ئێستا لە ئێران.
کاریگەری ئابووری: هۆکارێکی دیکەی هەژموونی ئێران لەسەر عێراق بەو هۆیەوەیە کە بازارەکانی عێراق گۆرەپانێکی ئابووری لەبارن بۆ ساغکردنەوە و فرۆشتنی کاڵای ئێرانی، لەم ڕووەوە ئێران زۆرێک لە بازارەکانی عێراق و کۆمەڵگەی ئابووری عێراقی قۆرغ کردووە.
سروشتی سیاسەتی ئەمریکا لە عێراقدا:
سیاسەتی ئیدارەی باراک ئۆباما لە عێراقدا، دەرەنجام ئەوەی لێ کەوتەوە کە ئێران بتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە هاوسەنگییەکانی عێراقدا بگێڕێت.، هەروەها وەک دەرکەوت لە سەردەمی (دۆناڵد ترەمپ) جگە لە کووشتنی قاسم سولەیمانی هیچی دیکەی لێ سەوز نەبوو، بەڵکو بووە هۆی کە ئێران زیاتر نفوز و هەیمەنەی لە عێراقدا زیاد بکات.
ژینگەی عێراقی: ژینگەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئاسایشی، زەمینەیەکی لەباری ڕەخساندووە بۆ ئەوەی ئێران بتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە عێراقدا بگێڕێت.
ئەم ژینگەیە هۆکاری سەرەکیی زیادبوون و فراوانبوون و گەشەکردنی خێرای هێژموونی و سیاسەتی پاوانخوازیی ئێران بووە لە عێراقدا. لە ساڵی 2003، ئێران بەقووڵی هەوڵی ڕۆچوونە ناو کۆمەڵگە و سیستەمی فەرمانڕەوایی و پرۆسەی سیاسیی عێراق دەدات.
ڕۆڵەکانی ئێران لە عێراق:
ڕۆڵی سیاسی: یەکەم ڕۆڵی سیاسیی ئێران لەو کاتەوە دەست پێ دەکات کە عێراق لە دوای کەوتنی فەرمانڕەواییی سەددام حسێنەوە، کەوتە قۆناغی گواستنەوەوە.
ئەمریکا کە بانگەشەی پرۆسەی بەدیموکراتیکردنی عێراقی دەکرد و، هەوڵی دا مۆدێلێکی جیاوازی حوکمڕانی بنیات بنێت، ئێران ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی پشتگیریکردنی ئەو پلانەی ئەمریکا بوو وەک تاکتیک؛ بە مەبەستی بەدیهێنان و بنیاتنانی دەسەڵاتێکی سیاسیی نزیک لە خۆی کە تیایدا نوخبەی سیاسیی عەرەبی شیعە، سەنتەر بن. ڕۆڵی سیاسیی ئێران، لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندییەوە لەگەڵ ناوەندە حکومییەکان و ڕەوت و حزبە سیاسییەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و مامەڵەکردن و کاریگەریدانان لەسەر کەسایەتییە شیعەکانی ناو پرۆسەی سیاسی و کایەی ئایینیدا، بەرجەستە دەبێت.
ڕۆڵی ئایینی:
ئێران لە بواری ئایینیدا ڕۆڵی بەرچاو دەگێرێت لە عێراقدا، بە بیرۆکەی مەزڵومیەتی شیعە لە عێراقدا ڕۆڵی ئێرانی لەم وڵاتەدا کارا و فراوانتر کردووە، ئێران کاریگەریی گەورەی هەیە لە سەر پیاوانی ئایینی شیعە و دەتوانێت لە ڕێگای فەتوای پیاوانی ئاینی بەشێک لە ئامانجە سیاسییەکانی بەدی بهێنێت.
ڕۆڵی ئابووری و بازرگانی:
ڕۆڵی ئێران لە کەرتی ئابووری لە عێراقدا زۆر ئاکتیڤ و پەرەسەندووە، ئێران لە وەبەرهێنانێکی فراواندایە لە عێراقدا، کە گشت سێکتەرەکانی عێراقی گرتۆتەوە، لە ماوەی 4 ساڵی دواییدا بری وەبەرهێنانی ئێرانی زیاتر لە 12 ملیار دۆلار بووە، لە بواری نیشتەجێبووندا کۆمپانیا ئێرانییەکان سەرقاڵی دروستکردنی زیاتر لە 4 ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونن، لە بواری گەشتوگوزاری ئاینیدا ئێرانییەکان سوودمەندن و کۆمپانیا ئێرانییەکان زۆرترین سەرمایەگوزاری گەشتیاریی ئایینی دەکەن لە عێراقدا
ڕۆڵی ئاسایشی و سەربازی و هەواڵگری:
لە ئێستادا ئەم ڕۆڵە، لە گرنگترین و بەرچاوترینیانە، بە حوکمی هاتنی داعش و، ئێرانیش بە بیانووی پارێزگاری لە یەکێتیی مەزهەب و نزرگە و مەزارگە ئایینییەکانی شیعە، بە شێوەیەکی ئاشکرا و فەرمی ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی بەغداد، حکوومەتێکی شیعەی زاڵی سیاسییە و، بەفەرمی داوای هاوکاریی لە ئێران کردووە و، بە هەزاران ڕاوێژکار و پاسدار و ئەفسەر و کارمەندی هەواڵگریی ئێرانی لە عێراقدا هەن. ئێران لە تەواوی عێراقدا بە سەدان خاڵی هەواڵگریی هەیە، کە بەچڕی، کار بۆ بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و کلتوری:
ئێران لە ڕێگەی کردنەوەی نوێنەرایەتیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامییەوە، توانیویەتی کاریگەری و هێژموونیی خۆی لەم بارەدا دابنێت.
ئێران لە ڕێگەی کردنەوەی بەرنامە و خولی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و فێربوونەوە، توانیویەتی پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی شیعە بپارێزێت، هانی ناردنی چەندین کەسایەتی و ڕۆژنامەنووس و مامۆستا و چالاکڤانی داوە بۆ سەردانیکردنی ئێران و، پیشاندانی مۆدێلی ئێرانی لە بواری کەلتووری و کۆمەڵایەتییەوە.
ئێران بۆ ئەو ڕۆڵانە، چەندین میکانیزمی لەبەردەستدایە کە دەتوانێت ئامانجی پێ بپێکێت:
1- کاریگەریی بیروباوەری
2- پشتگیریکردن لە هەڵبژاردنەکان 3-
پشتگیریی دارایی 4-
گێڕانی ڕۆڵی ناوەندکار
5-
میدیا و پروپاگەندە
6- سیاسەتی ئەلتەرناتیڤ.
پرۆژەی ئێرانی لە عێراقدا، بە بارە سەربازیەکەیدا، بریتییە لە دروستکردنی سیستەمێکی بەرگریی خۆپارێز لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران.
بە بارێکی دیکەیشدا، بە هێزکردنی هیلالی شیعییە. ئێران هەوڵی داوە عێراقێکی ئێرانی دروست بکات. عێراقێک لە ئێران بچێت لە ڕووی هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئێران. عێراقێک لە ئاستی سیاسەتی دەرەوەدا، بڕیارەکانی زیاتر وا دەربکەون ئاماژەن لە خواستی ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی، وەک ئەوەی گوزارشت بێت لە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ. بەئێرانیکردنی عێراق و، عێراقێکی ئێرانی، پرۆسەیەکی ستراتیژیی ئێرانە، کە لە داڕشتنی بڕیاری سیاسی – ستراتیژی، ئێران تێیدا سەنتەر بێت، نەک عێراق. لە ئێستادا، حکوومەتێک لە عێراق بوونی نییە کە بۆ یەک حاڵەتی سادە و ساکاریش جیاواز بێت لە ئێران یان جیاواز بیریش بکاتەوە. مەبەستیش لە حکوومەت بەربژێری سیاسیی فەرمانڕەوای شیعەیە، کە لە چوارچێوەی دەوڵەتی نەتەوەیییەوە دەرچوون و، ناشتوانن پردی پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ ژینگە عەرەبییەکەدا هەبێت. ئەم هەوڵ و سەرکەوتنەی ئێران لە تەواوی جوگرافیای عێراقدا نییە، بەڵام لە بەشێکی گرنگیدایە کە هێمان بۆ بواری سیاسی و ئابووری و، گوزارشتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ دنیای دەرەوە. لە گرنگترین لەمپەرەکانیش لە بەردەم ئێراندا، نەتوانینیەتی بۆ گشتاندنی وێنای بەغداد بۆ تەواوی عێراق. بەشی زۆری باشووری کوردستان، بەتایبەت ناوەندی بڕیاری کوردستان، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سیاسەتێکی سەربەخۆی لە ئێران و لە حکوومەتی ناوەندییش هەیە، کە بەرمەبنای داخوازی و مافگەلێکن، جودا لە ستراتیژیی ئێرانی و عێراقی.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览907
HashTag
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 政治
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 27-03-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-03-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):27-03-2021
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览907
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,256
图片 104,988
书籍 19,449
相关文件 97,730
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!