图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,736
图片 105,257
书籍 19,488
相关文件 97,521
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پاشکەوتنی ڕوخسار و ناوەرۆک لە شیعری نوێدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English2
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاشکەوتنی ڕوخسار و ناوەرۆک لە شیعری نوێدا

پاشکەوتنی ڕوخسار و ناوەرۆک لە شیعری نوێدا
دیدار لەگەڵ ئەدۆنیس

و. لە عەرەبییەوە: پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر دانا ئەحمەد مستەفا

لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر شعری نوێی عەرەبیدا هاتن، هێشتا زۆربەی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەو شیعرەوە بواری مشتومڕن، لە هەموو ساتێکدا بابەتە بنەرەتییەکانی ئەم شعرە باس دەکرێ. چونکە ئەوانەی سەرەتا ئاڵای ئەو مەسەلەیەیان هەڵگرتبوو، سووربوون لە پارێزی بەرگریکردن لە خۆیان بەوەی کە ئەوان چەمکگەلێکی نوێیان پێیە لەمەڕ ڕوخسار و ناوەرۆکەوە وەک یەک.

دەبێت ماوەیەکی تەواو هەبێ بۆ ئەو شاعیرانە بۆ ئەوەی کە گوزارشت لەوە بکەن کە بە تازەی دەزانن، بەو شێوازەی بۆیان دەگونجێت، بە جۆرێک پاش تەواوبوونی ئەو ماوەیە، یان لە میانەی ئەو ماوەیەدا، پرۆسەی جەرد ئەنجام بدەین هەتا پەی بەرین بەو شتە تازەیەی کە پێشکەشیان کردووە، بۆئەوەی لە میانەی ئەوەوە توانستی ئەم چەمکە شیعرییە ببینین لەمەڕ پێشخستنی و بەهانەی بوونی خۆی و داڕشتنی یاسای قۆناغەکەی.

لە میانەی قسەکردن لەمەڕ ئەم مەسەلانە، ئەدۆنیسی شاعیر وتی:

بەرهەمی شعری عەرەبی هاوچەرخ هیچی کەمتر نییە لە هەر بەرهەمێکی شیعری لە جیهاندا، ئەم شیعرە توانیوێتی خۆی دەوڵەمەند بکات و بەردەوام خۆی پێش بخات و بەهای نوێ وەدەست بخات، بەڵام ئەم دیدە تێکڕاییە بەس نییە، پێویستە مەسەلە شیعرییە بنەواشەییەکانمان بە وردی باس بکەین، بۆئەوەی ئەو فەزایە ببینین کە بڕیوێتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو. لە لێکۆڵینەوەیەکی ورددا دەگەینە ڕایەک کە ڕەنگە نامۆ بێت بەڵام واقیعیە. وێڕای ئەوەی کە شیعری نوێمان بابەتی پێشخستنی ڕوخسار بە یەکێک لە بابەتە بنەڕەتییەکانی خۆی داناوە بەڵام ئەم ڕوخسارە پێشخستن نەبووە بە واتا ڕاستەکەی، هەتا ئێستاش ڕوخسار لە قەسیدە هاوچەرخەکاندا، وێڕای ئەو ئازادییەی دەستەبەری کردوە، کەچی لە چوارچێوەی سنوورگەلێکی زۆردا کۆتکراوە، هێشتا نەیڕوانیوە بەسەر ئەو ئاسۆیەدا کە دەکرێ بیانگێڕێتەوە.

لە ناو کەلەپووری ئێمەدا ئەوەمان هەیە کە پەرە بدەین بە ڕوخساری شیعری بە شێوەیەکی ناکۆتا و بەردەوام، خۆ ئەگەر لەم بوارەدا لە شتێک بترسین ئەوا بە پلەی یەکەم لە نەریتپارێزی نوێ دەترسین کە بمانگێڕێتەوە بۆ ڕووخسارگەرییەک کە تووندتربێت لە ڕووخسارخوازیی کۆن. لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەم کە هەندێ لە شاعیرە نوێیەکانمان هەموو دیوانەکانیان لە چوارچێوەی ڕیتمێک یان دوو ڕیتمدا دەنووسن، ئەوەی ئەم جۆرە لەم دیوانانە وردبێتەوە و بەراووردی بکات بە دیوانە عەرەبییە کۆنەکان دەبینێت کە دیوانە نوێیەکان سەقامگیرتر و ڕوخسارگەرترن لە دیوانە کۆنەکان. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە برەودان بە ڕووخساری شعریی ناکرێ تەنها قەتیس بکرێ لە یاریکردن بە تەفعیلەکانەوە، بەڵکو دەبێت ئەوە تێپەڕێنێ بەرەو تەقاندنەوەی ئەو ڕووخسارە ناسراوە لە بنەواشەوە، ئەمەش تەنها بۆ ئەو شاعیرانە دەست دەدات کە لە ئەزموونێکی تەواو نوێدا دەژین.

هەتا هەندێ لە شاعیرە نوێیەکان هێشتا کەم پڕکێشتر و کەم سەرکێشترن لە زۆرێک لە شاعیرە کۆنەکان لە ڕووی ئەزموونی ڕوخسارگەرییەوە.

لێرەوە دەکرێ بڵێین کە بەردەوامبوون لەسەر ئەم شێوازە لە دەربڕیندا دەمانبات بەرەو جۆرە ڕوخسارگیرییەک لە شیعری نوێدا کە مەترسیداترە لە ڕوخسارگیریی شیعری کۆن. ناشتوانم دەرچەیەک بدۆزمەوە بۆ ڕزگاربوون لەو توناوتوونە تەنها بەوە نەبێت کە شاعیری نوێ بە تەواوی ڕوو بکاتە ڕیتمی ئازاد… و بە تەواوی عەرووزی یەک ڕوخسار لە قەسیدەدا ڕەت بکاتەوە… و کار بکات بۆ ئەوەی هەر قەسیدەیە و ڕوخسار و ڕیتمێکی تایبەت بە خۆی هەبێت.

بێگومان ئەمە ئەرکێکی گرانە، بەڵام شاعیر نابێتە شاعیرێکی مەزن هەتا ڕێگە و ڕوخساری تایبەت بە خۆی دانەهێنێت، ناکرێ کە پێشکەوتن لە شعردا ڕووبدات هەتا ڕووخساری دەربڕینەکە نەگۆڕێ، لەم گۆشەنیگایەوە لە کۆتایدا جەوهەری هونەر بریتییە لە ڕوخسار، بەڵام ڕووخسار واتای نییە ئەگەر بێت و ئەزموون و ناوەرۆک نەگوازێتەوە. دانانی ڕووخسار بە جەوهەری هونەر، بە واتای ڕووخسارخوازی ڕەها نایەت، هیچ ئەزموونێکی نوێش بوونی نییە بەبێ ڕووخسارێکی نوێ.

هەروەها لە ناوەرۆکیشدا:

هەرچی ناوەڕۆکیشە ئەوا من بە لای ڕایەکی هاوشێوەدا دەرۆم، خۆ ئەگەر سەیری کەلەپوری سۆفییان بکەین، بە شێوەیەکی گشتی و هەروەها تەماشای هەندێ لە نووسینە سۆفیگەرەکان بکەین بەتایبەتتر وەک نووسینەکانی (النفری) دەبینین زۆربەی شاعیرە نوێیەکانمان بە شێوەیەکی ڕوون پاشکەوتەن لەسەر ئاستی سەرکێشییە شعرییەکان. چونکە سۆفی بە ئازادیەکی تەواوەوە گوزارشت لە هەست و ئایدیا و هەڵویستەکانی دەکات چ لە ڕوخسار و چ لە ناوەرۆکدا، هیچ دوودڵ نابێت لە وەی دەیڵێت ئەگەر باوەڕی پێی هەبێت با پەیوەندیشی بە خوا و واتا مرۆییە خێرەکانەوە هەبێت. کەچی دەبینین کە زۆربەی شاعیرەکانمان لە هەموو ئەمانەدا دوودڵن. یان لەبەر گونجاندنیان لەگەڵ هەلومەرجەکە یاخود دەستەوستانن، بەم شێوەیە بۆمان دەردەکەوێ کە شیعری نوێمان هێشتا پێویستی بە ڕاچەنینی گیانی گەورەیە لەسەر هەردوو ئاستی کۆمەڵایەتی گشتی و کەسی تایبەتی هەیە، چونکە نمونەی ئەم ڕاچەنینە هونەرییە ئازادەیە بە تەنها دەتوانێ کە بەهاگەلێکی هونەری نوێ، جۆرایەتی هونەری نوێ و دنیابینی شعری نوێ دروست بکات.

گەڕانەوە بۆ کەلەپوور

یەکێک لە گرنگترین چاوگەکانی ئەو ڕاچەنینە گیانیە کە ڕەگی داکوتیوە لە کەلەپووری عەرەبیماندا، بەڵام بەگیانێکی نوێوە کە پەی بە لایەنە هونەرییەکانی دەبات و لە دوو دید ڕزگاری دەکات، کە ڕەسەنایەتیان دەشارێتەوە.

دیدی یەکەم بریتییە لە دەمارگیریی نەفامی، کە تەنها نموونە ڕوونێژییەکەیی و دیدە مەدەنییە دەمارگیرییە نەفامیەکەی دەبینرێ، کە ئەویش هەمدیسان نەخۆشە بە نەخۆشی پاشەکشەکردن بە هەموو ڕەگەزێکی بیانی.

ئەوکاتە بۆمان دەردەکەوێ کەلەپوورمان دەوڵەمەند و قووڵە و هەمە لایەن و هەمە هێز و هەمە وزەیە هەتا ئەو ئاستەی هەندێجار دەگاتە پلەی دردۆنگی، ئەم ڕەگداکوتینە بە هیچ جۆرێ بە واتای بەپیرۆز ڕاگرتنی ڕابردوو نایەت لە ناو خۆیدا، بەڵکو بە دەرچوونە لە ڕابردووەوە بەرەو ئێستا و ئنجا بۆ داهاتوو. چونکە بەبێ ئەم دەرچوونە، شاعیر داماڵراو دەبێت، بەڵام بەبێ ڕەگداکوتین لە ئێستا و ئایندەدا. بە هەمان شێوە وەک ڕووەکێکی مردوو وایە، چونکە هیچ شاعرێکی نوێی گەورە نییە کە ڕەگی دانەکوتیبێت لە بنچینەی کەلەپووری کلاسیکی خۆیدا.

ئەوەی ئێمە بۆی دەڕوانین بەم واتایە بریتییە لە تازەگەری کلاسیکی، شاعیری گەورەمان ئەوەبوو کە شیعرەکەی ڕێگەیداین بۆ ئەوەی ناوزەندی بکەین بە شاعیرێکی نوێی کلاسیکی.

لە نێوان ناوەرۆک و بابەتدا

بەڵام لێرەدا پێویستە لە شیعری نوێدا جیاکاری بکەین لە نێوان ناوەرۆک و بابەتدا چونکە زۆرێک هەن جیاوازی ناکەن لە نێوانیاندا، چونکە ناوەرۆک شتێکە و بابەت شتێکی ترە.

شیعر بە شێوەیەکی ئیحائی ناڕاستەوخۆ ناوەرۆکت پێ دەبەخشێت، شیعری بابەت ڕێگەیەکی کۆنە و تەواو بووە. شیعر ئەزموونە، شاعریش بە بابەت ئەزموونگیر ناکرێ، بەڵکو هەستە ناکۆک و لێک دوورەکان دەگرێت و دایدەڕێژێتەوە، شیعری ڕەسەن لە بابەت دوور ئەکەوێتەوە، چونکە ئەو شیعرەی کە کەسێتی شاعیرەکە نەگوازێتەوە ئەوە واتای نییە. من نامەوێ بیرۆکەکانی شاعر بخوێنمەوە، دەمەوێ کەسێتی و هەست و خەمەکانی بخوێنمەوە، بەوەش ئەزموونی شیعرییەکەیم دەداتێ کە بە پلەی یەکەم ئەزموونی کەسێتییە.

چونکە شیعر هێز و جوانیەکەی لە کەسێتییەکی داهێنەر و قووڵی ئەزموونەکەیەوە وەردەگرێت، هەروەها لە بەهرە و فراوانیی دنیابینیی شاعیرەکەوە، نەک لە بابەتەوە، با گەورە و مەزنیش بێت. بەم واتایەش دەکرێ بڵێین شیعر نییە، بەڵکو شاعیر هەیە. من باوەڕ ناکەم داهێنانی شیعریی دابەش بکرێ بۆ دوو بەش: شاعیرێک کە تێڕائەمێنێ، بابەتێکیش لەبەردەمیدایە کە پەرچڤەی دەکات. بەڵکو ئەزموونی شیعریی لە ساتی ئامادەگیی کیاندا دەژی، کە تیایدا خود و جیهان بە تەواوەتی بوونەتە یەک یەکە، ئەو شاعیرەی لە نێوان خۆی و جیهاندا لە کاتی شیعر نووسیندا پانتاییەک دەهێڵێتەوە، نابێتە شاعیر، بەڵکو دەبێتە پەسنکار و پەسنی دیمەن و بیرۆکەکان دەکات. بەم شێوەیە ئەم دوالێتییە دەستکردە کە کۆتایی دێت لە ڕاڤەکردنی هەست بۆ پلەکان. چونکە مەزەنەی شعریی، ئەویش یەکەیەکە هەموو قەوارەی شاعیر لەخۆ دەگرێ، بە هەموو وزە هەستی و ناهەستییەکانەوە.

پرۆسەی هەڵسەنگاندن

ئەم تێگەیشتنە بۆ شیعر بێگومان وا لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن دەکات کە پرۆسەیەکی گران بێت، ئەوەی حوکم دەدات تەنها بەهرەی شیعری و ڕەخنەییە، بەبێ پێودانگی کۆتایی ئامادە بە هیچ جۆرێ، چونکە هیچ پێوەرێکی پێشوەختەمان نییە ئەگەر شیعرێکی تازەی سنووربەزێنمان بوێ. تەنها شارەزاییە کە باش لە خراپ جودا دەکاتەوە لە شیعردا، کە ئەویش تاکە پێوەرە..

کەواتە، من کە دیوانی شاعرێک دەخوێنمەوە، یەکەم شت داوای ئەوەی لێدەکەم کە نە بیرۆکەکانی و نە بە شێوازەکەی هیچ شتێکم بیرنەخاتەوە لەوانەی پێشوو، داوای لێدەکەم کە خاوەنی دەربڕینێکی تایبەت بە خۆی بێت، داوای لێدەکەم کە شتێک بخاتە سەر ئاسۆی شیعری و ئەو بەها هونەرییانەی پێی گەیشتووین. لە کۆتاییشدا داوای لێدەکەم خاوەنی گیانبازیی بێت بە هێزی تێپەڕاندنی چاوکراوە بۆ ئایندە، بە ئەندازەی ئەوەی ئەم شتانەی تیا ئەبینم ئەوەندە بە شاعری ناوزەند دەکەم، چونکە بەهاکەی وەک شاعیر لەو شتە نوێیەدایە کە دەیخولقێنێ.

تەوژمەکان

بەپێی ئەم چەمکە هەتا هەنوکە ناتوانم باس لە تەوژمە ڕوونەکانی شیعری عەرەبی نوێ بکەم، هەندێ لە شاعیران هەڵویستگەل و ئاراستەگەلێکیان هەیە کە لە قۆناغی گەشەکردندایە، بە هیچ جۆرێک ئەم ئاراستانە پێنەگەیشتوون، و هێشتا کاڵایەکن بۆ پەرەسەندن، و چوونە ناو ئاسۆگەلێکی نوێوە، بەڵام ئەمە هەرگیز ئەوە ناگەیەنێ کە گرنگیی کەمە، بەڵکو واتای وایە کە بازنەی دەبڕینی شیعری نوێ هێشتا کامڵ نەبووە. شاعیری ڕاستەقینە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا دەژی و پێویستی بە قۆناغێکی دوروودرێژە پێش ئەوەی ئاراستەکەی ڕوون بکاتەوە. ڕەنگە ئەو قۆناغەی شاعر پێویستییەتی بۆ ڕوونکردنەوەی ئاراستەکەی قۆناغێکی دوورودرێژ بێت، هۆکاری ئەوەش من وای بۆ دەچم کە هۆکارگەلێک بێت، ڕەنگە سیاسی یان کۆمەڵایەتی بێت، بەربەست بن لە نێوان ئەم وڕێنەکردنی لەگەڵ ئارەزووی شیعری ئەمدا وەک ئەوەی دەیەوێ، ئەم لەبەر دەم ئەو کۆتوبەندانەدا بەردەوام بە شێوەیەک لە شێوەکان وابەستەی نەریتەکانە، کە لە کۆتایدا دەیبات بەرەو گرژبوون لە چوارچێوەی سنووری ڕووخساردا لە جیاتی ئەوەی ڕەهەندە ڕوحییەکانی شیعری خۆی فراوان بکات.

زمانێکی بێ وێنە

بەڵام لە کۆتاییدا ئەم لێکدانەوەیە ڕێگەم لێناگرێ کە گەشبین بم، بە تایبەت کە شاعیری عەرەبی مامەڵە لەگەڵ زمانێکی بێ وێنەدا دەکات، زمانێکی سروشتی، غەریزی، ڕیتمی، لکاو بە زەوییەوە. هەرکات هەستی مرۆیی لەگەڵ وزەکانی ئەم زمانەدا بە یەک گەیشتن تێکەڵەیەکی سەیر دروست دەبێت، هەر وشەیک کەشێکی تایبەتی دەبێت، توانستەکانیش دەکرێنەوە بۆ دروستکردنی بەکارهێنانی نوێی وشە و ئاسۆگەلێکی نوێی شیعر.

دیمانەیەکی ئەدەبییە بلال الحسن ئامادەیکردوە.

گۆڤاری (الحریە) ژمارە 263، دوو شەمە 6 حوزەیرانی 1965
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览997
HashTag
来源
挂钩项目: 3
小组: 文章
Original Language: 阿拉伯语
书:
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 84%
84%
添加( زریان عەلی 01-04-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on01-04-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):01-04-2021
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览997
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1140 KB 01-04-2021 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,736
图片 105,257
书籍 19,488
相关文件 97,521
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!