图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,738
图片 105,763
书籍 19,697
相关文件 98,620
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هادی حەبیبی - هاوڕێ
小组: 传记 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هادی حەبیبی - هاوڕێ

هادی حەبیبی - هاوڕێ
هادی حەبیبی (شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ) ساڵی 1980 لە شاری #بۆکان# ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. بەکالۆریۆسی مافی لە تاران وەرگرتووە. لە شێعر و ڕەخنەی ئەدەبیدا چالاکی بووە و گەلێک بابەت و وتاری ڕەخنەیی لە گۆڤارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا بڵاو کردۆتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ویراستاری گەلێک لە بەرهەمی نووسەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئەنجام داوە، کە دیارترینیان: ڕۆمانەکانی مامۆستا فەتاح ئەمیری، شەرحی مەحوی سەعید نەجاڕی، کۆی بەرهەمە شێعرییەکانی #ئەمین گەردیگلانی# و دەقی فارسی بۆکان لە سەدەی بیستەمی ڕەحمانی محەممەدیانن. هادی حەبیبی هەروەها لە بەستێنی غەزەلی نوێی کوردیدا، بە شێوازێکی کارامە چالاکی نواندووە و کۆمەڵە غەزەلی (هەر خەمێکم پاییزێکە) بەهرەی ئەم تێکۆشانە شێعرییەیە. شێعری هادی حەبیبی هەتا ئێستا لە لایەن سترانبێژی ناسراوی وەک #بیژەن کامکار#، مەسعوود یارە و سەلاح مەنووچێهری کراوەتە گۆرانی.
$بەرهەمەکان:$
ڕازی مانەوەی خاک (شێعر و ژیانی مارف ئاغایی)، کۆکراوەی هادی حەبیبی، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ڕامان، #هەولێر#، 2008
پێکەنینی گەدا لە ئاوێنەی ڕەخنە و بۆچووندا، (دەقی چیرۆکەکانی حەسەن قزڵجی)، پێشەکی و پێداچوونەوەی هادی حەبیبی، ئامیار، #سنە#، 1395
دیوانی حەقیقی، لە چاپ دانەوە و پێداچوونەوەی هادی حەبیبی، ئامیار، سنە، 1397
کاتژمێر چوار (کۆمەڵە چیرۆکی بیانی)، وەرگێرانی هادی حەبیبی، ئامیار، سنە، 1398
ئەحمەد موختار جاف (شاعیری نێرگسی چاو و پەرچەمی زوننار)، پێشەکی، شەرح و لێکۆڵینەوە: هادی حەبیبی، ئامیار، سنە، 1398
نیشتمانی ڕوو لە مەرگ (14 کورتە چیرۆک لە 7 نووسەری بەناوبانگی عەڕەب)، وەرگێڕان لە عەڕەبییەوە: هادی حەبیبی و دوکتۆر ئازاد موونسی، ئامیار، سنە، 1398
هەر خەمێکم پاییزێکە (کۆمەڵە غەزەل)، هادی حەبیبی، ئامیار، سنە، 1400
$نموونە شێعرییەکان:$
1
گوڵی بەستێنی ئەشق بووم و لە شێعرا شین بووم
سروەئاسایی خەمت، ڕۆحی خەیاڵی بردووم
شەو بە فرمێسکەوە، سووتانی پەپوولەم ناسی
بەژنی ڕووشاوی بەهاران و چیای تەم گرتووم
تکە ئەسرینی قەتیس ماوی گوڵی سەر گۆنام
باغی ئاواتی بەجێماوی، گەڵا با بردووم
خەمی کانیمە، هەموو ویشک و دەروون سووتاون
چاوگەیان بۆتەوە لافاوی خەمی ڕابردووم
غەزەلم بەڵگەیە بۆ ئەشق و ژیان و هەرمان
هەستی نەخشاوە بە بارانی، لە ئامێز گرتووم
پرچی هاڵۆز و لەشی سەردە وەکوو ڕوو، چەرپام
بێ خەو و ئۆقرە، بە دڵتەنگی لەگەڵیا نووستووم
چوار شکۆفەم کە بە خوێناوی تەمەن دێرابوو
ڕەشەبای جەردە، هەموویانی لە ژێر پێ خستووم
دڵ پەرێشان و غەزەل حەسرەت و دەفتەر وێران
واژە بێدەنگ و قەڵەم دیلی سکووتێکی شووم
بەو هەموو نەردە، کە تاریکی بە ڕوویدا کێشام
من بە پرشنگی خەیاڵی شەوی بسکت، زیندووم
پاییزی 92
2
بە دڵی کەیلم، دەروونی پڕ سۆم
یەگجار پەرۆشی ئەوینەکەی تۆم
وێنەت دەگرمە قاپی خەیاڵم
تینووی دەمێکە، جامی بەتاڵم
یادی ئەو ڕۆژەی، بە جووت لە جێژوان
لێو پێدەکەنین، چاومان دەگریان
ئەو دڵۆپ ئەشکەی، لە چاوت دەتکان
ڕچەی بۆ باخ و گوڵستان دەشکان
بەو زارەی دیسان، بەڵێنیت پێم دا
ئەسرین لە من و گوڵ لە تۆ دەڕژا
ئەو دڵە گەرمەی، بەخشیوتە بۆخۆت
بە گلێنەی چاو، دەیپارێزم بۆت
هاتی بەهاری سەوزت، لە دوو بوو
هەتاوی گەرمی ئەشقت، لە ڕوو بوو
شکۆفە لە باخ، شەونم لە کوێستان
بۆ سەیری جوانیت، زوو لە خەو هەستان
زەنوێر و هەور و کانی و نەمامان
یەک دەنگ دەڵێن: یار هاتەوە لامان
پاییزی 94
3
چەند به نامۆیی، له بۆسەی بێکەسیدا مامەوه!
وەک تکەی ئاونگی سەر کوڵمەت، به تەنیا مامەوه!
سارد و بێ ڕەنگه و کەسیرە، تیشکی تاوی ئارەزووم
ڕۆحی من ڕووبار و سەرگەردانی دەریا مامەوه
لەو شەوه تاره و له نێو نووری مەراق و خۆزگەدا
یەک تەمەن سووتام و هەڵقرچام و شەیدا مامەوه
بێ بەزەن ڕووداوی ڕۆژگار و دەروون کەیلی خەمن
مەی بەتاڵ و دەست به زام و چاو له ڕێگا مامەوه
تۆفی دڵتەنگی، بەهاری ژینی ژاکاند و ئەمن
ژیلەمۆ بووم و به سروەی سەوزی هیوا، مامەوه
دڵ هەموو گۆڕان و کەس دەروەستی دڵداری نەما
من به نەغمەی ئەشک و داغی دیده، هەروا مامەوه
پێم له داوی مەینەتا، مات و بەجێماو و ئەسیر
ئاشقێکم هەڵوەدا، مەجنوونی لەیلا مامەوه
زستانی 95
4
ژیان، ژیان، هەمووی هەر ئاهی سەرد و هەر کڕێوە بوو
بەهاری شۆخ و نازەنین، نەهات و هەر بەڕێوە بوو
لە باغی پڕ لە چۆلەکەی خەیاڵی تۆ، حەسامەوه
بزەی بەهاریی تۆ گوڵم! شەپۆلی شێعری پێوە بوو
ئەوەی لە تاڵترین شەوانی بێ سنوور توامەوە،
هەموو بە یادی ئەو نیگارە شۆخ و شیرنەشێوە بوو
لە شاری پڕ گزە و درۆ، ژیام و بێ وەفا نەبووم
وەفام، هەڵۆی ئەسیری ئەو تەلان و ڕژد و کێوە بوو
مەڕەنجە لێم کچۆڵەکه! کە بوومە شاعیری مەمت
هەموو خەتا لە نەوسی ئەو زمانە دەست بزێوە بوو
وەرن پەپوولەکان! لە دەوری مۆمی واژە بسرەون
هەمیشە پەنجەرەی غەزەل، بەرەو نیگاهی ئێوە بوو
سەیر نەبوو وەتاغی بێکەسی، مەکۆی پەژارە بێ
کە دڵ لە داوی ئەشقی هەرچی چاوی کاڵە، پێوە بوو
سروشت و بەندەن و چیا، لە مێژە دەوری یەک دەدەن
بەهاری شۆخ و نازەنین، نەهات و هەر بەڕێوە بوو
زستانی 91
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,044
HashTag
来源
挂钩项目: 7
小组: 传记
Education level: No specified T4 553
No specified T3 20: Yes
No specified T3 82: Bokan旅馆
No specified T3 85: 东库尔德斯坦
Place of Residence: Kurdistan
人键: 作家
人键: 诗人
性别:
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 28-05-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on28-05-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):26-10-2021
URL
此产品已被浏览1,044
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.143 KB 26-10-2021 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,738
图片 105,763
书籍 19,697
相关文件 98,620
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!