图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,490
图片 105,104
书籍 19,507
相关文件 97,765
Video 1,412
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوورەی شۆڕش کێی سوتاند

کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
بابەت: لێکۆڵینەوە
نووسین: #شاخەوان عەلی حەمەد مامۆکی#
نووسەری بەسەلیقەو خودان ئەزموون کاک (جمعە کانی لەلەیی) پاش بەچاپگەیاندنی ڕۆمانی (مەملەکەتی دڕکاوی) و (ڕەش و سپی) و کتێبی دیکۆمێنتاری (کەرکووک لەبەردەم شاڵاوی بە عەرەب کردن دا) کە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسییە و خوێندنەوەیەکی وردو ئەکادیمی لەمەڕ پرسی بەعەرەبکردن لەو شارە کردووە، لەم ماوانەی دوایی دا چوارەم کتێبی خۆی لە دوو توێی(213) لاپەڕەدا لەژێر ناونیشانی (کوورەی شۆڕش کێی سوتاند؟) بەچاپ گەیاند.
نووسەر پێشینەیەکی ئەدەبی جوانی هەیەو لەڕوانگەی بابەتە سیاسیەکاندا چاودێرێکی ڕاستگۆو هەست پاک و دڵ و دەروون بێ خەوشە، بەئەمانەتەوە دەست بۆ بابەتە هەستیارەکان درێژ دەکات، بەواتایەکی دیکە: چاونەترس و بوێرانە وەک کاری نووسەری، پەنجە لەسەر برینەکان دادەنێ و تەنها پەنا ناباتە بەر ستایش و گەورەکردنی ئەوانەی گەورەنین و من و تۆ گەورەیان دەکەین و ئەوانەی گەورەن هەر بەگەورەییان دەهێڵێتەوە.
کتێبی (کوورەی شۆڕش کێی سوتاند؟) قەنتەرەو دەرگایەکی ئاوەڵایە، لەچەند گۆشە نیگایەوە باسی ڕابردوی پڕ تەمتومان و بارودۆخی لێوان لێو لە هەورازو نشێوو ڕۆژگارە تووش و سەختەکانی ژیانی لادێ و پێشمەرگاییەتمان بۆ دەکات، لە بابەتی (کوردو چەمکی شۆڕش)خوێنەر بەچەمکی شۆڕش ئاشنا دەکات وەکو ئاماژەی پێکردوە : (شۆڕش بریتیە لە سەرهەڵدان و فشارێکی فراوان و ئامانجداری بەشێک لە کۆمەڵگە، مەبەست لێی گۆڕینی بارودۆخێکە بۆ بارودۆخێکی نوێ و باشتر..هەروەها بەشێوە زانستی و هەمەلایەنەکەی تەنها لەکاری چەک و بزووتنەوەی چەکداری و یەک شێوازو ڕێگا کورت نەکراوەتە، بەڵکو ماناکەی فراوانترەو چەندین بواری تر لەخۆ دەگرێ، وەک شۆڕشی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری، شۆڕشی پیشەسازی، شۆڕشی ئەلکترۆنی، شۆڕشی ژینگەیی، شۆڕشی زانستی، شۆڕشی تەندروستی و شۆڕشی تەکنەلۆژی و....هتد. لای کورد چەمکی شۆڕش بریتی بووە لە کردەو جوڵانەوەیەکی چەکدارانەی گەلێکی ژێردەستەو ستەملێکراو تا ئەو دەوڵەتانەی داگیرو دابەشیان کردووەو ڕۆڵەکانی دەچەوسێننەوەو زەوی و ئاسمان و داهاتەکانی بۆبەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن، ملکەچ و ناچار بکەن بەگێڕانەوەی هەموو ئەو مافانەی کە بەدرێژایی ژیانی ڕابردو زەوتیان کردوە).
بەبۆچوونی نووسەر ئەو ناساندن و پێناسەیەی بۆ شۆڕش و سەرهەڵدانی چەکداری کردوە لەباشوری کوردستان و بۆ سەردەمی تازە، تەنها سێ جوڵانەوە دەچنە خانەی هەڵگیرسانی شۆڕشەوە، ئەوانیش بریتین لە شۆڕشی شێخ مەحمود، شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی نوێ.
نووسەر بێ لایەنانەو بەچاوی ڕەخنەوە دەستنیشانی کەم و کوڕیەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی کردوە و خوێندنەوەیەکی بابەتیانەو لۆژیکیانەی بۆ ئەو ڕووداوانە کردووە کە وەک بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر حەوجە بەوەیە هەڵوێستەی لەسەر بکرێ، ئەوەش نەمری ئەو قەڵەمە هەقبێژە دەردەخات کە لە گێڕانەوەی مێژوودا تەنها پەنا ناباتە بەر ستایش و بەشان و باڵ هەڵدانی ئەوانەی تا دوێنێ قارەمان و پاڵەوان بوون، وەلێ لەم ڕۆژگارەدا کۆڵەکەی تۆکمەو پتەوی ڕابردووی هیچ کەلێنێ نەماوەتەوە مەردم بتوانێ دەرهەق بەو کارانەی خۆی لەسەر پێگەیاندوە، چرای ڕووناکی ئەو ڕابردوەی بەزیندووی ڕابگرێ.
دەرخستنی عەیب و عارو ناتەواویەکان تەشهیرو لەکەدارکردن نیە، وەرگرتنی پەندو ئامۆژگارییە، کەمکردنەوە نیە لەشان و شکۆی شۆڕش و سەرکردەکانی، وەلێ پێویستە وەکو ئەمانەتێکی مێژوویی، لەتەک نەبەردیەکاندا خاڵ بخرێتە سەر پیتی ئەو کارە قێزەونانەی لە پێشوودا ئەنجامدراون و خوێنەر پێی ئاشنا بێت، ئەوەش ڕەچەشکێن و ئەو ڕەوتە دروستەیە کە کاک جمعە بەهەناسەیەکی قووڵ و دڵسۆزانەی بۆ خاک و گەل و نیشتمان، وردەکاریەکان لە بازنەی(شۆڕشی ئەیلوول - شۆڕشی نوێ – شۆڕش لەدوای پرۆسەی ئەنفال – لەشۆڕشەوە بەرەو حوکمڕانی) نمایش دەکات و لەو چوارچێوەیە تیشک دەخاتە سەر ئەو بارودۆخە دژوارەی کە گوندنشینان و پێشمەرگە تێیدا گوزەری کردوە.
من وەکو خۆم وای دەبینم ئەو چوار تەوەرەی سەرەوە کە نووسەر قسەی لەسەر کردووە دەکرا وەک نامیلکەیەکی سەربەخۆو بایەخدار بەخوێنەری بناساندایەو بە هەندێ بابەتی دیکەی ئەرشیفی و ڕۆچوون بە پتر شەن و کەوی ئەو باسە، کتێبێکی گەورەترو پڕ چیژ بەئەزموونی سیاسی پێشکەش بەخوێنەر دەکرد.
کاک جمعە لە گەمەکردن بە وشەی تازەو نوێ و فرچکگرتن بە ژیانی کوردەواری و تەژی بوون لە فەرهەنگی ڕەسەنی کوردی بەتایبەت ڕۆمانەکانی ئەم دوایەی(ڕەش و سپی) گەواهیدەری ئەو واقیعەن کە بەتامەزرۆییەکی زۆرەوە لە وشەدا ڕستە دەچنێتەوەو لە ڕستەوە تابلۆیەکی جوانی ئەدەبیمان دەخاتە بەردەست کە بەئیشتیاوە دەست بەخوێندنەوەی بکەین و بۆی بڕوانین.
ئەوەتا لە (گوڵێک دەپشکوێ) وەسفێکی هێندە جوانی گوندی قەمبەری سنووری شارۆچکەی تەق تەق دەکات، بەجۆرێ خوێنەر پەلکێش دەکات کە بەخولیایەکی زۆرەوە سەرنجی لەسەر خوێندنەوەی دێڕ بەدێڕی نووسینەکە یەکانگیر بکات کاتێ باسی زەینەب و ئۆمەر دەکات چۆن ژیان لەگوند بەسەر دەبەن!
هەڵبەتە لەم سۆنگەوە خەیاڵ و کەلکەلەمان بۆ ڕابردوو بەکێش دەکات لەو کارو کردارانەی جاری جاران لەگوندو لادێکان پەیڕەو دەکرا، لەوەشدا لێهاتووی نووسەر بەجۆرێکە خوێنەر ئاشنا بە وشەگەلێ دەکات کە بۆ نەوەی ئێستا، تازەو نامۆیە، هەندێ لەم وشانە (کەندوو – سوژن – دلیوان – ئاخوڕ - چارۆگە – تەوێڵە – حەسیر – کرتی – شەوە – قەنتەرە - دەستاڕ – مزاش – تەپاڵە – تاوڵ – هەوجاڕ –نیر – بارێنە – زبارە- قەیناغ – هەسان – جەنجەڕ –قەرانگ – گیشە –مەڵۆ – سەپان – باڵتە – جەواڵ – سەرسوغ- مۆرە – گوێسان و...هتد).
نووسەر لە خستنەڕووی گوندی قەمبەر بەو جوانی و لۆژیکی و ئەکادیمیایەی دەستی داوەتێ، دەکرێ لەداهاتوودا لەنامیلکەیەکی سەربەخۆدا ئەو گەنجینەو هەگبە پڕەی هەیەتی، کتێبێکی مێژووییمان بۆ بکاتە دیاری، (گوندێک لە تۆپلکە) ناونیشانێکی سەردەمیانەیە نووسەر بۆ ناساندنی ئەو گوندە ئاماژەی پێداوە تا لەم ڕووەوە (سەرەتای دروست بوونی – ناوەکەی – هەڵکەوتەو شوێنی جوگرافی: پێگەی ئەسترۆمی(فەلەکی)، پێگەی کارگێڕی، ڕووبەرەکەی- –گەشەی دانیشتوان– باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و ڕامیاری– کەسایەتیەکان و...هتد) کتێبێکی دانسقەو ناوازەی لەسەر پیادە بکات.
دوابەشی کۆتایشی تەرخانکردووە بۆ ژیاننامەی مێرخاسێک کە بەخوێندنەوەی ئەو ڕابردوە پاکە، هەموومان ئەو مرۆڤەمان خۆشمان بوێ و موتەئەسیری گیان لەدەستدانی بین.
کاک جمعە دنیایەکە لەجوانی و ڕاستگۆیی، حەز دەکات خەڵک بەختەوەربێ، خۆشی کەس لەسەر حیسابی خۆشی کەس بینیات نانێ، چونکە دروشمێکی هەڵگرتووە پێمان دەڵێ: با بەهەموومان خزمەتکاربین، نموونەیەکی جوان پێشکەش بە کۆمەڵگاکەمان بکەین. وێڕای دەستخۆشیم بۆ ئەو بەرهەمە، هیوای بەردەوامی و بەرهەمی جوانتری لێ دەکەم.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,431
HashTag
来源
相关文件: 1
挂钩项目: 1
小组: 文章
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 24-09-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on25-09-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览2,431
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.161 KB 24-09-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,490
图片 105,104
书籍 19,507
相关文件 97,765
Video 1,412
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!