图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 522,455
图片 105,717
书籍 19,692
相关文件 98,578
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی ستالین لە کورد توڕە بوو؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی ستالین لە کورد توڕە بوو؟

بۆچی ستالین لە کورد توڕە بوو؟
ناونیشانیشانی بابەت: بۆچی ستالین لە کورد توڕە بوو؟

بۆچی ساڵی 1929 کۆتایی بەکۆماری کوردستانی سوور لەناگۆڕنی کەڕاباغ هێنا، کە لینین لە ساڵی 1923 درووستی کردبوو؟
بۆچی لە زستانێکی بەستەڵەکدا و لەبیابانەکانی کازاخستان و ئۆزباکستان و قیرغیستان و تورکمانستان، بەزۆرەملێ کۆچی پێکردن و پەرتوبڵاوی کردن؟
لە دوای ڕێککەوتننامەی سایکس- بیکۆی نهێنی، کە بەریتانیا و فەڕەنسا و ڕووسیای قەیسەری بەشدارییان تێدا کرد بۆ دابەشکردنی ئیمپڕاتۆڕیەتی عوسمانی لەنێوان خۆیاندا، کوردستان کرایە 5 پارچە و هەر پارچەیەکیش بە دەوڵەتێکەوە لکێندرا، سووریا، ئێراق، تورکیا، ئێران (کە لە ساڵی 1514 وە بەشی ڕۆژهەڵاتی لە بندەستدا بوو) .
لە ساڵی 1917 شۆڕشی بەلشەفی لە ڕووسیا لەسەر دەستی لینین هەڵگیرسا، کە ڕێککەوتننامەی سایکس - بیکۆی ئاشکراکرد، بەمەش ڕووسیا زۆرینەی بەشی خۆی لە کوردستانی باکوور لەدەستدا و بەشەکەشی خرایەسەر تورکیا، بەشێکی کەم لەبندەستی یەکێتی سۆڤیەتدا مایەوە، کە یەکێتی سۆڤیەت لە ڕقی ڕێککەوتننامەی لۆزان، ئۆتۆنۆمی بەو بەشە بچووکەی کوردستان (کوردستانی سوور) بەخشی و غۆسین غاجیێف (حسین عاجییف) بە سەرۆکی ئەو بەشەی کوردستان هەڵبژێردرا، کە پایتەختەکەی (لاتجین) بوو، شارەکانی کیلباجان و کۆبتلی و زانغلان و جیلابسکی لە خۆ گرتبوو.
کوردەکان بە دڵخۆشی و سەماکردنەوە پێشوازییان لە دامەزراندنی کوردستانی سوور کرد، بەڵام لە دوای کۆچی دوای لینین و هاتنەسەرکاری ستالین، فەرمانڕەوا تورکەکان تەماحی نەوتییان خستە بەردەم ستالین، بۆیە ستالین وردەوردە بۆی داشکاندن، تا ئەو کاتەی شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران هەڵگیرسا، بۆیە ئەتاتورک خۆی هاویشتە باوەشی ستالین و داواشی لێکرد کوردستانی سوور لەناوبەرێت، چونکە کوردەکانی تورکیا بەپشتئەستووری کوردستانی سوور شەڕێکی بێهودەیان دژ بەتورکەکان دەستپێکردووە و ئامانجیشیان سەربەخۆیی کوردستانە.
ستالین بەدەم داواکەیانەوە هات، بەڵام بە چەند مەرجێک، کە لە جوغزی بیرۆکەی شیوعیەتدا دەخولانەوە.
ئەوکات ستالین لە کوردەکان توڕە بوو، لە پاساوێک دەگەڕا بۆ لەناوبردنی کۆمارەکەیان، یەکێتی سۆڤیەت لە دامرکاندنەوەی ئاگری شۆڕشی ئاگریداغ- یش بەشدرا بوو، کە بە ڕابەرایەتی نوورەدین پاشا هەڵگیرسا، لە ساڵی 1930 بە ڕێککەوتننامەیەکی سێقۆڵی نێوان (یەکێتی سۆڤیەت و ئێران و تورکیا) لەناویان برد.
حکومەتە شیوعییەکەی سۆڤیەت بەڵێنی دا بە یەکجاری کوردستانی سوور لەناوبەرێت، لە هەمان ساڵی دامرکاندنەوەی شۆڕشەکەی ئاگریداغ، کۆتایی بە کۆماری کوردستانی سوور هێنا و بەسەر دەوڵەتەکانی یەکێتی سۆڤێتی وەک ئۆکڕانیا و مۆڵداڤیا و قرقیزیا و ئۆزباکستان و تاجیکستان و تورکمانستان و کازاخستان پەرشوبڵاوی کردن.
لە ماوەی شەڕی دووەمی جیهانی و بە دیاریکراوی لە ساڵی 1944 دا، دووبارە سۆڤیەتییەکان بەزۆرەملێ کوردەکانیان کۆچپێکرد بۆ جۆرجیا و ئەرمینیا و بیابانی کازاخستان و ئۆزباکستان و قیرقیزستان و تورکمانستان، ئەمجارەیان بە پاساوی (ئاری) بوونی کوردەکان ئەوەیان کرد، کە هەمان نەژ ادی ئەڵمانەکانە، سەرباری ئەوەی چەندین گەنجی کورد لە بەرەکانی شەڕی دژ بە نازییەکان شەڕیان دەکرد.
لە هەمان کاتیشدا تورکەکان هاوپەیمانی نازییەکان بوون، بۆیە هێشتا ڕوون نییە بۆچی ستالین لە کوردەکان توڕە بوو و بە زۆرەملێ و لە زستانێکی سارددا، کۆچیپێکردن، کوردەکان دەڵێن: ئەو کۆچکردنەیان بیرناچێتەوە کە چەندین لە ڕۆڵەکانیان لە فارگۆنی شەمەنەفەرەکاندا لێ مردن و ئێستاش نازانن گۆڕەکانیان لە کوێن تا تاجەگوڵینەیەکیان لەسەر دابنێن.
نادر کەریموڤیچی - ئەکادیمیست دەڵێت: یەکەم کۆچکردن لە ساڵی 1937 دەستی پێ کرد، لەگەڵ ئاژەڵان خستیانیینە ناو فارگۆنی شەمەنەفەرە، ئاوهەوا زۆر سارد بوو، منداڵان لە برسان لاکەیان دەهات، کەسێک نەبوو هاریکارمان بێت، شەمەنەفەرەکە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەڕێوەبوو، منداڵ و پیرو پەککەوتووەکانیشمان لەگەڵ بوون، لە وێستگەی شەمەنەفەرەکان دەمانناشتن، چونکە هیچمان پێ نەبوو زەوی پێ هەڵکەنین، ناچار لاشەکانمان دەخستنە ژێر بەفرەوە. کاتێک گەیشتینە کازاخستان چەند خێمەیەکیان پێداین، کە بەهاریش هات دەستمان کرد بە درووستکردنی خانووی قوڕین و تیایدا نیشتەجێ بووین.
دەزگای هەواڵگری سۆڤێت ناوی کەی - جی - بی بوو، شەو بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی دوو ئەندامیان هاتنە لامان، وتیان کێ تەمەنی 20 ساڵە پێمان بڵێت تا لە دەزگاکانی دەوڵەت دایمەزرێنین، هەندێکیان وتیان کە تەمەنیان 20 ساڵە، هەبوو تەمەنی لەوەش کەمتر بوو وتی: 20 ساڵم تا کاری دەستکەوێت، بردیانن و تا ئەمڕۆش لەگەڵ بێت نەگەڕانەوە، برایەکم و مامم و زۆر لە خزمەکانم لەو پێڕە بوون، کە بردیانن، کە یەکێتی سۆڤێت هەرەسیهێنا، لە ئەرشیفدا بە دوای چارەنووسی ئەواندا گەڕاین، پێیانوتین لە شاری شکیمنت لە باشووری کازاخستان نێژراون، ئێستا لەو شوێنە مۆزەخانەیەکیان درووست کردووە، سوێند بەخوا ستالین و سەدام هیچ جیاوازییەکیان نەبوو، هەردووکیان بە کۆمەڵ کوردەکانیان زیندەبەچاڵ کردن، ئەو وتی شیوعییەکان ئاوا مامەڵەیان لەگەڵ کردین.
محەمەد سلو بایێف نووسیوویەتی: (کنیار بدر بیک) کە دەرچووی کۆلێژی لینینگراد بوو، چەند نامەیەکی بۆ سەرکردە شیوعییەکان نووسی و داوای لێکردن کوردستانی سوور زیندوو بکەنەوە، سەرکردایەتی شیوعییەکان ئەو نامانەیان فەرامۆش کردن، دواتر کنیار بەدر بیک بە خۆیی و خێزانەکەیەوە کۆچی کرد بۆ تورکیا.
بایێف دەشڵێت: من بەڕێوەبەری لقێیک کشتوکاڵی ناوچەی (ماسیس) ی ئەرمینیا بووم، لە ساڵی 1969 منیان بۆ پۆستێیک باڵا بەربژێر کرد، چونکە زمانی ڕووسی و ئەرمەنی و ئازەربایجانی و کوردیم دەزانی، بەرپرسە حیزبییەکەی ناوچەکە پێیوتم: من شایستەی ئەو پۆستەم، بەڵام چونکە ئازەربایجانی یان ئەرمەنی نیت و کوردی، ڕێگەت پێنادرێت ئەو پۆستە باڵایە بگریەدەست.
هەروەها دەڵێت: ڕووم کردە چیاکان و بەگریانەوە بۆ چەند کاتژمێرێک دەستم کرد بە هاوارکردن، شیوعییەکان ئاوا مامەڵەیان لەگەڵ دەکردین.
زاهیر عەفدی سادیکۆڤ ئەوەش دەڵێت: نامەوێت ئەو شتانەم بیربێتەوە، بەڵام دەمەوێت بڵێم کە لە ساڵی 1980 لە مۆسکۆ ئۆڵمپیاد سازکرا، بڕیارماندا بچین بۆ تەماشاکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیاد، چوار ڕۆژ پێش گەشتکردنمان، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە کۆیکردینەوە و وتی نامەوێت کەستان بێزار بکەم، بەڵام هەتانە ناتوانێت ئامادەی ئەو یاریانە بێت، ئەو نووسراوێکی لە باخەڵ دەرهێنا و وتی ئەمە بڕیاری مۆسکۆیە کە: پێش هەفتەیەک لە دەستپێکردنی یاریەکانی ئۆڵمپاتی مۆسکۆ، ڕێگە نادرێت کوردەکان و قرباتەکان (دۆمەکان) بچنە ناو شاری مۆسکۆوە، وتی من لە شوێنی خۆم وشک بووم، چونکە ئێمەیان بە قرباتەکان چوواند، لە کاتێکدا من جێگری بەڕێوەبەری گشتی بووم.
سادیکۆڤ بەردەوام بێت و دەڵێت: من چوومەوە نووسینگەکەم و بۆ چەند کاتژمیرێک گریام، بەڵام چارەیەک نەبوو، ئەمە چارەنووسمان بوو کە لە هەر شوێنێک بین ستەملێکراو بین.
عەزیز زیاد بەدرخان عالیێڤ دەڵێت کە لە ساڵی 1944 باوکم لە بەرەی جەنگی دژی نازییەکان بوو، حکومەتە شیوعییەکەی ستالینیش خێزانەکەمیان بە زۆرەملێ بۆ ناوەڕاستی ئاسیا دوورخستبۆوه، ستالین ئاوا د ژایەتی دەکردین، ئێوە خۆتان وێنای بکەن کە باوک لە بەرەی جەنگ بێت و بەرگری لە حکومەتەکەی ستالین بکات، خێزانەکەشی لە زێید باوباپیرانی خۆیان دەرکرابن.
زۆرینەی کوردەکانی کازاخستان و قرقیزیا، لە بنەچەدا لە چیاکانی قەفقاس و ئەرمینیا و کوردستانی سوورەوە هاتبوون کە شیوعییە ستالینییەکان بە زۆرەملێ دوویان خستبوونەوە لەو ناوچەکانی تراز و گوندەوارەکەی و شمکینت و گوندەوارەکەی، ئەلماتا و گوندەوارەکەی و کسکیلین و ئیسک و زریا و فاستوکە و جانا ترمز و کمسمولسکایا و عەشقی بولاک و تولکی کورغانی و شوێنی دیکەی کازاخستان نیشتەجێیان کردبوون.
دوای هەرەسهێنانی یەکیەتی سۆڤیەت، ئەمانە بوونە چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ کە هەر یەکەیان سیاسەتێکی تایبەت بە خۆی پەیڕەو دەکرد. کازاخستان لە ڕووی ڕووبەرەوە حەوتەمین دەوڵەتی جیهانە، 16 ملیۆن کەسی تێدا نیشتەجێیە لە 120 نەتەوەی جیاواز.
لە ساڵی 1992 سەندیکاکان لە کازاخستان دامەزران، سەندیکای کوردیش بە ناونیشانی (یەکبوون) لە ساڵی 1993 دامەزرا، عەزیز زیاد بەدرخان عەلیێڤ یەکەم سەرۆکی سەندیکاکە بوو تا ساڵی 1995 و ئەویش دامەزرێنەری بوو، ئینجا هەرەیەک لە بەدر موسا (1995-1997) ، پڕۆفیسۆر کنیار ئیبڕاهیم میزایێڤ (1997) ، ئەکادیمک نادیر کەریموڤیچ نادیرۆڤ (1997-2003) ، کنیار ئیبڕاهیم میزاییڤ لە 2003 وە بۆ ئەمڕۆ.
سەندیکاکە چەند لقێکی هەبوو کە تایبەت بوون بە فۆلکلۆر و مۆسیقا و کلتوور و هەڵپەڕکێ، لە چەندین چالاکیدا پلەی باڵایان بەدەست دێنا، بەشی لێکۆڵینەوەی زمانی کوردیش کرایەوە و مامۆستاکانی چەندین خەڵاتی فەخرییان بەدەستهێنا، پەرتووکی قوتابخانەکان بە زمانی کوردی لاتینی چاپکران، ئێستا کوردەکانی ئەوێ ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن و لە بۆنە و جەژنەکانی کازاخستاندا بەشداری دەکەن، ڕۆژنامەیەکیان هەیە بە ناوی (ژینا کورد) و گۆڤاری (نوبار) دەردەکەن، لەسەر ئەنتەرنێت پێگەییان نییە و پەیامنێری تایبەت بە خۆیان نییە.
هۆزە کوردییەکانی کازاخستان
هۆزی بروکە کە دەبێت بە دوو بەشەوە: یەکەم (بشکە) کە زۆرینەیان خوێندەوار و خاوەن بڕوانامەی بەرز و باڵان وەک ئەکادیمیک نادر کەریموڤیچ کە زانایەکی گەوەری بواری نەوتە و زۆر خەڵاتی جیهانی بەدەستهێناوە وەک خەڵاتی ناپلیۆن، هەروەها حرمەت و کەسانی دیکەش. دووەم (قرکه) کە زۆرینەیان نەخوێندەوارن و کەسانی دیاریان لێ هەڵنەکەوتووە و پێشیان دەڵێن کوردەکانی قەوقاز. هەروەها هۆزی دیکەش وەک جەلالیە، مرتفە، میلیە، ئێزدییەکان.
زۆرینەیان دەڵێن کە داب و نەریتی کوردییان بیرنەچووەتەوە، زۆرینەی ژنەکانیان نەخوێندەوارن و تەنیا کەمینەیەکیان خوێندنیان تەواوکردووە، ئەوان لە تەمەنێکی بچوکدا شوو دەکەن، بۆیە خوێندن تەواو ناکەن.
جلوبەرگی ژنە کوردەکانی کازاخستان دوو جۆرە: گەنجەکان کە جلوبەرگی شارستانی لەبەر دەکەن، پیرەکان سەرپۆشی لەسەر دەکەن کە بە زیو ڕوپۆشکراوە وەک کوردەکانی سووریا بە تایبەتیش ناوچەی کۆبانێ کە هەمان جلوبەرگ لەبەر دەکەن.
کوردەکانی کازاخستان زوو هاوسەرگیری دەکەن؛ لە تەمەنی 18 یان 20 ساڵیدا، زۆرنەی هاوسەرگیرییەکان بە ڕەزامەندی باوانە و بە زۆری ژن و ژنخوازی لەنێوان خزم و کەسوکاردایە، لە سەردەمی شیوعییەکانیشدا ئەو جۆرە ژن و ژنخوازییە قەدەغە بوو.
کوردەکانی کازاخستان ژمارەیان 100 هەزار کەسە، کوڕیان خۆشتر دەوێت لە کچ، لە بوارەکانی بازرگانی و تەندەر هی دیکەش کار دەکەن وەک مامۆستایی و شوانەکارەیی، چەندین ئەدیب و شاعیریان هەیە وەک حەسەن حاجی سلێمان کە شاعیر و نووسەر و سەرنووسی ڕۆژنامەی (ژینا کورد) ە، هەروەها مەجید سلێمان کە شاعیرە و خاوەن هۆنراوەی (وڵاتی مە کوردستانە، جێی مەسکەنێ مە کوردانە) . کنیاز ئیبڕاهیم نووسەرە، نادر کەریموڤیچ نادیرۆڤ نووسەری پەرتووکی (ئێمەی کوردی کازاخستان) ە. عەلی عەبدواڕەحمان کە نووسەر و ڕەخنەگر و شاعیرە و چەندین دانراوی هەن. ئەوان خاوەنی سەندیکای دۆستایەتی (کوردستان- کازاخستان) ین.

نووسین: دکتۆر محەمەد ئەحمەد برازی (کە نیشتەجێی کازاخستانە)
وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر

$وێنەکە مامۆستایەک مێژووی کورد فێری کوردانی ڕووسیا دەکات ساڵی 1928$
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,334
HashTag
来源
挂钩项目: 5
小组: 文章
书: 调查
文件类型: 翻译
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-10-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on06-10-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-07-2023
URL
此产品已被浏览1,334
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.164 KB 05-10-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 522,455
图片 105,717
书籍 19,692
相关文件 98,578
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!